ساڵح موسلیم: پرۆژەمان نییە بۆ دروستکردنى هەرێمێکى جیا

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ساڵح موسلیم ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراسی (پەیەدە) لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا باسی شەڕی گەڕەکە کوردییەکان و هێزەکانی دیمەشق دەکات، جەختى کردەوە کە هەندێک لایەن لە تورکیا دەیانەوێت گرژى و ئاڵۆزی لەسوریا دروست ببێت.

ناوبراو لەبەشێکى قسەکانیدا دەڵێت: پرسى حەلەب و ئاڵۆزیەکانى ئەشرەفیەو شێخ مەقسود نوێ نییەو ڕیشەیەکى کۆن و قوڵى هەیە،  پاش ڕێککەوتنەکەى یەکى نیسان هەسەدە لەو دوو گەڕەکە چوەتە دەرەوەى شارەکە.

هەروەها باس لەوەش دەکات مانگێک زیاترە فشارەکانى دیمەشق بۆ سەر  شێخ مەقسودو ئەشرەفییە چڕبۆتەوە،  هێزەکانى هەسەدە ٥٠ کیلۆمەتر لە حەلەب دوورترن پەیوەندى بە پرسى شێخ مەقسود و ئەشرەفییەوە نییەو ئاسایشى و هێزى ناوخۆ هەبووە لەو دوو گەڕەکە، بەگوێرەى ڕێککەوتنى یەکى نیسان ئاسایش گەرەکەکانى شێخ مەقسودو ئەشرەفییە دەپارێزن.

ساڵح موسلیم ئەوەش دەخاتەڕوو ئەو هێزانەى کە گرێدراون بەتورکیاوە باڵادەستن و نایانەوێت رێککەوتنى ١٠ى ئازار جێبەجێبکرێت، گروپە چەکدارەکان خوازیاربوون لەڕێگەى دروستکردنى گرژیی و ئاڵۆزییەوە هەوڵەکانى تۆم باراک تێکبدەن، تائێستاش ئەو هێزانە لەجێگەى خۆیان ماونەتەوەو نەکشاونەتەوە.

ئەو جەختى کردەوە کە هیچ پرۆژەیەکمان نییە بۆ دروستکردنى هەرێمێکى جیا لەڕۆژئاواى کوردستان، ئەحمەد شەرع ناچارە سوریاى لامەرکەزى قبوڵ بکات

سەبارەت بە ژمارەى شەهیدان و بریندارانى شەڕەکەى دوێنێ شەو دەڵێت: لەئاڵۆزییەکانى شەوى ڕابردووى ئەو دووگەرەکەى حەڵەب دوو کەس شەهید بوون و نزیکەى ٦٠ کەسیش بریندرابوون، 

 ئەندامەکەی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی (پەیەدە)  وتیشى: گفتوگۆى دیمەشق و شاندى ئیدارەى خۆسەرى بەباشى بەڕێوەچووە، ئەمریکاو هاوپەیمانان چاودێرى ڕێککەوتنەکە دەکەن، خۆسەر پابەندى رێککەوتنى ١٠ى ئازاربوە، بەڵام لایەنى بەرانبەر نایەوێت جێبەجێبکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار