له‌به‌ر "یاسای جه‌عفه‌ریی" دایكانى عێراق كۆچ ده‌كه‌ن بۆ كوردستان

3 كاتژمێر لەمەوپێش
په‌نجه‌ره
سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانییه عێراقییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن به‌هۆی هه‌مواری نوێی یاسای باری كه‌سێتییه‌وه، ژماره‌یه‌كى زۆر له دایكانی عێراقی به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان كۆچ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له مافی گرتنه‌خۆی منداڵه‌كانیان بێبه‌ش نه‌كرێن كه به‌پێی هه‌مواره نوێیه‌كه كه به "یاسای جه‌عفه‌ریی" ناسراوه، ژنان له‌و مافه بێبه‌ش ده‌كات.
800 حاڵه‌تى كۆچكردنى دایكان
ڕۆژنامەنووس حوسام ئه‌لحاج، چەند ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە کە کاریگەری یاساکە لە ماوەی چل ڕۆژی یەکەمی جێبەجێکردنیدا دەردەخات.
ئه‌و ده‌ڵێت: هەزاران پیاو داوای گۆڕینی گرێبەستی هاوسەرگیری یان جیابوونەوەیان لە مەدەنییەوە بۆ جەعفەری پێشکەش کردووە. نزیکەی 4400 حاڵەتی مافی گرتنەوەی منداڵ لە دایکان وەرگیراوەتەوە. نزیکەی 800 دایک کۆچیان کردووە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی منداڵەکانیان و ڕاکردن لە یاساکە.
ئەم ئامارانە، لەلایەن هیچ لایەنێکی حکومی یان دادوەرییەوە پشتڕاستنه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام چالاكوانان جه‌خت له مه‌ترسیی گه‌وره‌ى هه‌مواره‌كه ده‌كه‌نه‌وه و باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه بۆمبێكه له‌نێو خێزان و كۆمه‌ڵگه‌دا.
گۆڕانکارییەکی مشتومڕاویی
لە ساڵی 2014ـه‌وه هەوڵدرا بۆ دەرکردنی یاسای باری کەسێتی جەعفەری، بەڵام بەهۆی فشاری سیاسی و جەماوەرییەوە پڕۆژەکە هەڵپەسێردرا. ئێستا بە شێوازێکی هەموارکراوەوە لە شوباتى 2025ـه‌وه چووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئەم یاسا نوێیە ڕێگە بە هاوسەران دەدات لە کاتی گرێبەستی هاوسەرگیریدا ئه‌وه هەڵبژێرن کە ئایا یاسای باری کەسێتی ساڵی 1959 یان "کۆدی حوکمە شەرعییەکان" كه له‌لایه‌ن مه‌زهه‌به‌كانه‌وه ئاماده‌ده‌كرێت، كامیان ده‌گرنه‌به‌ر؟ به‌ڵام مه‌ترسی گه‌وره‌ى یاساكه له‌وه‌دایه كه یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان ده‌توانێت به‌بێ ویستی ئه‌وى تر، په‌نا بۆ كۆدی حوكمه شه‌رعییه‌كان ببات، ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ درووستبوونى كێشمه‌كێش و ئاڵۆزی زۆر به‌تایبه‌تى له پرسی گرتنه‌خۆی "حضانه"ـى مناڵ دا، چونكه ڕاپۆرته‌كانى رێكخراوه‌كانى داكۆكی له مافه‌كانى مرۆڤ، باس له‌وه‌ده‌كات كه ژنان به‌مهۆیه‌وه له مافی گرتنه‌خۆ بێبه‌ش ده‌كرێن كه به‌پێی جاڕنامه و ڕێككه‌وتننامه جیهانییه‌كان، مافێكى بنه‌ڕه‌تی دایكانه.
کۆچکردن یان مانەوە لەبەردەم هەڕەشەدا؟
ڕێکخراوی "هیومن ڕایتس وۆچ" له‌سه‌روبه‌ندى ده‌رچوونى هه‌مواره نوێیه‌كه، ڕایگەیاند: هەموارکردنی یاسای باری کەسێتی عێراق، مافی یەکسانی ژنان و کچان لەبەردەم یاسادا پێشێل دەکات و دەیانخاتە مەترسی پێشێلکاری دیکەوە.
سارا سەنبەر، توێژەری عێراق لە ڕێکخراوی هیومن ڕایتس وۆچ، ڕایگەیاند: "زۆر دڵتەزێنە کە سەرکردەکانی عێراق وڵاتەکە بەرەو دواوە دەبەن نەک پێشەوە لە بواری مافەکانی ژنان و کچاندا."
به‌پێی ئامارێكى ڕێكخراوى یونیسێف، 28%ـى کچانى عێراق، پێش تەمەنی 18 ساڵی، هاوسەرگیریی دەکەن. بڕوا وایه كه ئه‌م هه‌مواره ڕێژه‌كه زیاتر بكات.
له‌وه‌ته‌ى یاساكه هه‌مواركراوه‌ته‌وه، چالاكوانانى مافه‌كانى مرۆڤ و ژنان، ناوه‌ناوه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له پشت هه‌مواره نوێیه‌كه‌وه، ئه‌و كارانه هیچ كارێكیان تێبكات.
لەم نێوه‌نده‌شدا ژنان به‌گشتى و دایكان به‌تایبه‌تى، له‌نێوان دوو به‌رداشدا خۆیان ده‌بیننه‌وه: یان ئه‌وه‌یه دانیشن و ڕازیی بن به‌و هه‌مواره‌ى كه هیچ مافێكیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ناكات، یاخود ڕێگه‌ى كۆچ و سه‌رخۆهه‌ڵگرتن بگرنه‌به‌ر!
