راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم لەبارەی فڕۆکەخانەی سلێمانی

9 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆککۆماری تورکیا دەکات کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، فەرمانی دا گه‌شته ئاسمانييه‌كانى هێڵى فڕۆكه‌وانيى توركيا بۆ سلێمانى ده‌ست پێبكه‌نه‌وه
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت: "ئه‌م بڕياره له چوارچێوه‌ى په‌يوه‌ندييه پته‌وه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركيادا دێت كه دڵنياين يارمه‌تيده‌ر و هاوكار ده‌بێت بۆ بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش و له به‌رژه‌وه‌نديى هه‌ردوولا و به‌تايبه‌تى له به‌رژه‌وه‌نديى هاووڵاتيانماندا له سنوورى سلێمانى ده‌بێت."
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ـی تشرینی یەکەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا كۆبووه‌وه. لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی و لەسەر رەزامەندی و راسپاردەی رەجەب تەیب ئەردۆغان ئابڵووقەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵگیرا؛ "قسەی تۆ رەتناکرێتەوە".
رۆژی دووشەممە، 6ـی تشرینی یەکەمی 2025، تورکیا راگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکردەوە.
یەکەمجار تورکیا لە 3ـی نیسانی 2023، ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا داخست، ئەوەش بە پاساوی زیادبوونی چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سنوورەکە و زیادبوونی هەژموونی ئەو پارتە لە فڕۆکەخانەکەدا، وەک تورکیا دەیگوت.
دەقی سوپاسنامەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
سوپاس و پێزانينمان بۆ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى كۆمارى توركيا دووپات ده‌كه‌ينه‌وه كه ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى دا گه‌شته ئاسمانييه‌كانى هێڵى فڕۆكه‌وانيى توركيا بۆ سلێمانى ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.
ئه‌م بڕياره له چوارچێوه‌ى په‌يوه‌ندييه پته‌وه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركيادا دێت كه دڵنياين يارمه‌تيده‌ر و هاوكار ده‌بێت بۆ بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش و له به‌رژه‌وه‌نديى هه‌ردوولا و به‌تايبه‌تى له به‌رژه‌وه‌نديى هاووڵاتيانماندا له سنوورى سلێمانى ده‌بێت.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2025/10/9
