نێچیرڤان بارزانی و حەلبوسی: پێویستە بەردەوامی بدرێت بە گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختیان لە بەردەوامی گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی ھەرێم، نێچیرڤان بارزانی و حەلبوسی پێکەوە کۆبوونەتەوە و جەختیان لە گرنگیی ھاوکاری و ھەماھەنگیی نێوان لایەن و دەزگا پەیوەندیدارەکانی وڵات بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانبەرکەوتووەکانی شەڕی داعش کردەوە.

ھەروەھا جەختیان لەسەر گرنگیی ھاوکاریکردنی ئاوارەکان لەلایەن حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە کردەوە بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان و ناوچە زیانلێکەوتووەکان ئاوەدان بکرێنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار