چاوش‌ئۆغڵو: هاوكاریكردنی یه‌په‌گه له فه‌ڕه‌نسا ناوه‌شێته‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مەولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، رایگەیاند هاوکاری نزیکی فەڕەنسا لەگەڵ یەپەگە "بەڕاست' نازانن. وتیشی "هاریکاریکردن لەگەڵ یەپەگە لە فەرەنسا ناوەشێتەوە".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و جان ئیڤ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان رێكخست، دوای ئه‌وه‌ی له بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبوونه‌وه‌یەکیان ئەنجامدا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا وتی "هاریکاری نزیکی فەڕەنسا لەگەڵ یەپەگە بەڕاست نازانین كه هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، ده‌بینین كه ئه‌وه له زۆر بابه‌تدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه به هاریكاریکردنی ناتۆشه‌وه".
وتیشی "یه‌په‌گه یه‌كسانه به په‌كه‌كه. له‌به‌رئه‌وه له فەڕەنسا ناوەشێتەوە له‌كاتێكدا ئه‌و رێوشوێنانه به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه ده‌گرێته به‌ر له لایه‌كی دیكه‌وه له هاریكاریکردنی نزیكدا بێت له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه".
هەروەها وتی "ئه‌وه مه‌ترسییه بۆسه‌ر داهاتووی سووریا، یه‌كپارچه‌یی سنوور و خاك. هه‌روه‌ها بابه‌تێكی هه‌ستیاره بۆ ئاسایشی سنوور، وڵاته‌كه‌مان و ئاسایشی گه‌له‌كه‌مان".
ئەم قسانەی مەولود چاوش‌ئۆغڵو لەکاتێکدایە کە کۆتایی مانگی رابردوو شانیکی پەرلەمانی فەرەنسا سەردانی کانتۆنەکانی خۆرائاواین کرد‌و پشتگیری خۆیانیان بۆ راگەیاندن.
هەروەها فەرەنسا چەند جارێک پیشوازیکردوە لە سەرکردەکانی هیزەکانی سوریای دیموکرات کە زۆرینەیان یەپەگە پیکیدێنن