گۆڕان دوو مانگى دیکه کۆنفرانسى نیشتمانى ده‌به‌ستێت
چالاک موهه‌ندیس، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاشکراى ده‌کات که‌بڕیاره تادوو مانگى دیکه بزوتنه‌وه‌که‌یان کۆنفرانسى نیشتمانى ئه‌نجامبدات بۆ پێداچوونه‌وه بهدهستورو په‌یڕه‌وى گۆڕاندا.
دوێنێ جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه‌و بڕیاریانداوه کۆنفرانسى نیشتمانى ببه‌ستن.
چالاک موهه‌ندیس، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «هه‌ڵبژاردنى کۆنفرانسى رێکخستنه‌وه‌ى گۆڕان له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکدایه بزوتنه‌وه‌یه‌کى تۆکمه‌و یه‌کگرتوو هه‌بێت».
وتیشى «دوو مانگ مه‌جال دراوه کۆنفرانسى نیشتمانى ببه‌سترێت، خانه‌ى راپه‌ڕاندن ته‌کلیف کراوه له‌گه‌ڵ ژووره په‌یوه‌ندیداره‌کانى یاسایى و پهیجورى و هه‌ڵبژاردن تا دیراسهیهکامان بۆ بکه‌ن له‌ناحیه‌ى رێکخستنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌کۆبونه‌وه‌ى داهاتوو بڕیارى کۆتایى خۆمان بده‌ین که چ رۆژێک کۆنفرانسى نیشتمانى ئه‌نجامبده‌ین».
چالاک موههدنیس، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه لهکۆنفرانسى نیشتمانیدا، ته‌نها ده‌ستورو په‌یڕه‌وى ناوخۆ هه‌موار ده‌کرێته‌وه‌و پێداچوونه‌وه بهههیکهلى بزووتنه‌وه‌که‌دا ده‌کرێت که‌ئایا مه‌کۆکان و ژووره‌کان و ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن زیادبکه‌ن یا که‌مى بکه‌نه‌وه که له‌گه‌ڵ واقعى ئه‌مڕۆى کوردستان بگونجێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه به‌پێى ئه‌و ده‌ستوره‌ى ئێستا هه‌موو به‌رپرسى مه‌کۆکان و باژێروانه‌کان و رێکخه‌ره‌کان و سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کان له‌په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان ده‌بنه ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى.