شاره‌وانیى سلێمانى داواى پێداچوونه‌وە به‌نرخى وه‌رگرتنى خۆڵ‌و خاشاکدا ده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
به‌رپرسێکى شاره‌وانى سلێمانى داوای‌کرد پێداچوونه‌وه به‌نرخى وه‌رگرتنى خۆڵ و خاشاکدا بکرێت، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م مانگه وه‌رگرتنى ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌هاوڵاتیان چووه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
به‌پێی بڕیاره‌که، مانگانه پێنج هه‌زار دینار له‌ماڵان وه‌رده‌گیرێت، بۆ کۆمپانیا و شوێنه بازرگانیه‌کان له (10) هه‌زاره‌وه ده‌ستپێده‌کات بۆ (25) هه‌زار دینار به‌پێی گه‌وره‌یى و بچووکى شوێنه‌که.
له‌هه‌ر شارێک چه‌ند کۆمپانیایه‌ک کارى کۆکردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاکهکهو وه‌رگرتنى پاره‌که ده‌که‌ن، له‌پارێزگاى سلێمانى پێنج کۆمپانیاو پارێزگاى هه‌ولێر شه‌ش کۆمپانیاو پارێزگاى دهۆک دوو کۆمپانیا ئه‌و کاره‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
زه‌رده‌شت ره‌فیق، لێپرسراوى به‌شى راگه‌یاندنى شاره‌وانى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «کۆکردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاکه‌که له‌لایه‌ن چه‌ند کۆمپانیایەکەوه کۆده‌کرێته‌وه، که‌ئه‌مه تازه نیه‌و چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه«.
وتیشى»ئه‌و پاره‌یه‌ى کۆده‌کرێته‌وه، له‌سه‌دا 2%ى بۆ کۆمپانیاکهیهو ئه‌وه‌ى تر‌ى ده‌نێردرێته‌وه بۆ حکومه‌ت و ده‌چێته‌وه ناو داهاتى گشتییه‌وه، به‌ڵام پێویسته چاوێک به‌نرخه‌کاندا بخشێنرێته‌وه‌و بارگرانى بۆ سه‌ر خه‌ڵک زیاد نه‌کات».
پاره‌ى خۆڵ و خاشاک به‌پێی بڕیارێکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دیاریکراوه، هه‌ندێک شوێن به‌پێی کاره‌که‌ى و گه‌وره‌یى دوکانه‌که دیاریکراوه، بۆ چێشتخانه‌و هه‌ندێک شوێنیش به‌پێی لیترى سه‌له‌ى خۆڵه‌که نرخ دیاریکراوه، که بۆ لیترێک (100) دیناره، بۆ نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌کان مانگى (300) هه‌زار دینار دانراوه.
کوردۆ محه‌مه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنى لیژنه‌یه‌ک نرخه‌کان دیاریکراوه، بۆ شوێنه بازرگانیه‌کان و ماڵ و کۆمپانیاکان، واته نرخه‌کان به‌هه‌ڵسه‌نگاندنى ته‌واوکراوه«.
وتیشى «ئه‌و پاره‌یه هه‌مووى کۆده‌کرێته‌وه‌و ده‌درێت به‌وه‌زاره‌تى دارایى، له‌وێوه دابه‌شده‌کرێت بۆ کۆمپانیاو حکومه‌ت و گه‌نجینه‌ى ده‌وڵه‌ت، له‌سه‌دا 17%ى پاره‌که بۆ پارێزگاکه بۆ خۆى خه‌رج ده‌کرێته‌وه«.
وته‌بێژى شاره‌وانى هیواى خواست ئه‌و داهاته‌ى له‌و رێگه‌یه‌وه کۆده‌کرێته‌وه، هاوکاریه‌ک بێت بۆ حکومه‌ت، که له‌داهاتوودا واى لێبکرێت، حکومه‌ت ته‌نیا پاره‌ى موچه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌کان دابین بکات، ئه‌وه‌ى تر به‌شێکى له‌م رێگه‌یه‌وه دابینبکرێت، بۆ ئه‌وه‌ى له‌کاتى روودانى قه‌یراندا کاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر پارێزگاکان دروستنه‌بێت.