یه‌کێتى‌و پارتى پەیڕەوی «نە برابەشو نە براگەورە» دەکەن
لەسەر پشکەکانی حکومەت یەکێتی و پارتی دانوویان پێکەوە ناکوڵێت و ئەوەش پەیوەندیەکانیانی لەق کردوە
5 ساڵ لەمەوپێش
لاڤین مەحمود
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پارتی تۆمەتباردەکات بەبێبەشکردنی لەپشکەکانی خۆی لەحکومەت، بەڵام پارتی پێیوایە یەکێتی زیادەڕۆیی دەکات و سەردەمی دابەشکردنی پشکەکان بە رێژەی پەنجا بەپەنجا کۆتایی هاتووە، کەساڵانێک لەسەری بەردەوامبوون.
هەتا (10) ساڵ لەمەوبەر پێش ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی دروستبێت، یەکێتی و پارتی نیوە بەنیوە حکومەتیان بەڕێوەدەبرد، بەڵام دوای دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان لەسلێمانی کەزۆرینەی دەنگەکانی یەکێتی برد، ئیتر هاوسەنگی ئەم حزبە بەرامبەر بەپارتی پارسەنگ بوو.
بەڵام یەکێتی پێیوایە سەرەڕای کەمبوونەوەی دەنگەکانی، حزبێکی خاوەن مێژووەو خاوەنی شۆڕشەو لەئێستاشدا خاوەن هێزی سەربازییە، هەربۆیە چاوی لەەوەیە لەکاتی دابەشکردنی پۆستەکاندا مێژوو و هێزی ئەو لەبەرچاو بگیرێت، بەڵام پارتی پێیوایە ئەو سەردەمە بەسەرچووە کەیەکێتی دەیەوێت بۆی بگەڕێتەوە لەژێر هەر ناوێک‌دا بێت.
بەهاری ئەمساڵ پارتى و یه‌کێتى رێککه‌وتنێکیان واژۆکرد بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نوێی حکومه‌ت و دانانی پاریزگاری کەرکوک و پرسی سیاسی نێوانیان، بەڵام یەکێتی دەڵێت پارتی هیچ خاڵێکی ئەو رێکەوتنەی جێبەجێنەکردوە.
چوار مانگ کابینه‌ى نوێی حکومه‌تى هه‌رێم پێکهێنرا، تاڕاده‌یه‌ک چاره‌سه‌ربوونى کێشه‌کانى نێوانیانى پیشاندا، به‌ڵام زۆرى نه‌برد دووباره ناکۆکییه‌کان سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه له‌نێوانیاندا.
له‌دوو هه‌فته‌ى رابردوو هه‌ردوولا به‌ئاشکرا ناوه‌ڕۆکى ناکۆکییه شاراوه‌کانیان خسته‌سه‌ر به‌ڕه، کاتێک له‌به‌رده‌م میدیاکاندا ورده‌کارییه‌کانیان ئاشکراکردو یه‌کتریان بهجێبهجێنهکردنى رێککه‌وتنه‌کانى نێوانیان تۆمه‌تبار کرد.
له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژى یه‌کێتى، پارتى تۆمەتبار کرد بەوەی کە رێککه‌وتنه‌کانى جێبه‌جێنه‌کردووه، نیگه‌رانییه‌کانی خۆیانیشیان گه‌یاندووه‌ته پارتى و سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان.
له‌تیف شێخ عومه‌ر وتی «سی رێککەوتنمان لەگەڵ پارتی هەیە، رێککه‌وتنی یەکەممان سیاسییه‌و جهوههرهکهى به‌شدارى سیاسییه، ئێمه باوه‌ڕمان وانییه ئه‌و رێککه‌وتنه جێبه‌جێکرابێت».
وتیشی «رێککه‌وتنى دووه‌ممان به‌شداریمانه له‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و پشکى یه‌کێتییه له‌حکومه‌ت، به‌شى زۆرى جێبه‌جێنه‌کراوه‌و ئه‌وه‌یشى جێبه‌جێکراوه تێبینیمان له‌سه‌ر به‌شێکى هه‌یه«.
باسی لەوەشکرد کە رێککه‌وتنى سێیه‌میشیان سه‌باره‌ت به‌دانانى پارێزگارى که‌رکوکه، که «هیچى لێ جێبه‌جێ نه‌کراوه«.
مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بەگلەییەکانی یەکێتی وتی «رێککەوتنەکان لەبارەی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێکراون، یەکێتی خۆی هۆکاری پڕنەکردنەوەی پۆستەکانە».
وتیشی «کۆبوونەوەکان بۆ ماوەی سێ مانگە لەسەر داوای یەکێتی دواخراون و ئێمە نازانین یەکێتی باس لەچ بەشێکی رێککەوتنەکە دەکات کەدەڵێن جێبەجێنەکراوە... پارتی دەیەوێت رێککەوتنەکان جێبەجێبکرێن، لەهیچ رێککەوتنێک پەشیمان نین».
هەروەها وتی «هەڵبژاردن سەردەمی (50 بە 50)ی تێپەڕاند». ئەوەش وەکو ئاماژەیەک کەکوردسیەکانی پارتی دوو هێندەی یەکیتی زیاترە. لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لەئەیلولی ساڵی رابردوو بەڕێوەچوو، پارتی (45) کورسی لەکۆی (100) کورسی بەدەستهێنا، یەکێتیش (21) کورسی.
پارتی و یەکێتی (12) ساڵ لەمەوبەر پێشتر رێککەوتنێکی ستراتیژییان واژۆکردبوو بۆ ئەوەی بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن و هەروەها پیکەوە کوردستان بەڕێوەببەن، یەکێتی هێشتا بەو نەفەسەوە مامەڵەی سیاسی خۆی لەگەڵ پارتیدا دەکات لەکاتێکدا بەرامبەرەکەی ئەوەی ناوێت و دەیەوێت بەپێی کورسیەکانی خۆی مامەڵەی لەگەڵ بکات، بۆیە چەند مانگە ئەم ناکۆکیانە سەریهەڵداوە پیش ئەوەی بیهێننە ناو میدیاوە.
هاوینی رابردوو ناکۆکییه‌کى تر‌ى نێوانیان تایبه‌ت بهدهسهڵاتهکانى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت له‌پشکى یه‌کێتى وەختبوو بگاتە ئاستی دەسلەکارکێشانەوەی قوباد تاڵەبانی، کە پێیوابوو دەسەڵاتەکانی کەمن، دواتر له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى سەرۆکی حکومەت لەسەر دەسەڵاتەکانی نێوانیان رێکەوتن، بەڵام ئەمە کۆتایی بەکێشەکان نەهێنا0
هه‌ردوولا دان به‌وه‌دا ده‌نێن که‌به‌شێکى رێککه‌وتنه‌که‌یان هێشتا جێبه‌جێنه‌کراوه، تایبه‌ت به‌پێکهێنانى حکومه‌ت و دانانى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و بریکارى وه‌زیره‌کان، به‌ڵام هه‌ریه‌که‌یان به‌رپرسیارێتییه‌که ده‌خاته ئه‌ستۆى ئه‌وى دیکه.
عەتا شێخ حەسەن وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە هاوڵاتى وت «یه‌کێتی ناوی کاندیدەکانی راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌حکومه‌تی هه‌ریم نه‌کردوه، هه‌تا فه‌رمانی ده‌ستبه‌کاربوونیان بۆ ده‌ربچێت، بۆیه ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندی به‌خودی یه‌کێتی هه‌یه نه‌وه‌کو پارتی».
به‌شێک لهڕێککهوتنى پارتى و یه‌کێتى تایبه‌ت بوو به‌دانانى پارێزگارێک له‌پشکى یه‌کێتى بۆ که‌رکوک، ئه‌گه‌رچى رێککه‌وتن له‌سه‌ر کاندیدێک کرا، به‌ڵام دواجار رێکاره‌کان بۆ دانانى جێبه‌جێنه‌کرا، تاپهرلهمانى عێراق ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌وه‌ش پرسی دانانى پارێزگار کۆتایی هات.
عەتا شێخ حەسەن وتى «سه‌باره‌ت به‌پارێزگاری که‌رکوک رێکه‌وتن له‌سه‌ر کاندیدێک کرا، به‌ڵام دۆخی که‌رکوک ئاڵۆزه، بۆ هه‌ر ئاڵوگۆڕێکی ئیداری پیویستی به‌ورده‌کاری زیاتره، عێراق راسته‌وخۆ له‌پرسی پارێزگاری که‌رکوکدا ده‌ستوه‌ردان ده‌کات».
وتیشى «له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه ناکرێت له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری که‌رکوک، کوردستان بخه‌یته به‌رده‌م دووڕیان».
داوای یەکڕیزیشی لەیەکێتی کرد‌و وتی «به‌هۆى بارودۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌که‌و عێراقه‌وه ده‌بێت ریزه‌کانمان یه‌کبخه‌ین و کاتی نیگه‌رانی نییە».
داواکردنی یەکڕیزی لەلایەن ئەو بەرپرسەی پارتیەوە، لەحاڵێکدایە کەدۆخی کورد لەکەرکوک لەدوو ساڵی رابردوودا لەڕووی سیاسیەوە لاوازە بەهۆی رووداوەکانی ریفراندۆم و ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە کە وایکرد دەسەڵاتی کورد بەسەر شارەکەوە نەمێنێ.
ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی کوردی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک وتی «پەیوەندی نەرێنی یەکێتی و پارتی کاریگەری لەسەر پارێزگاکەمان دەبێت».
ئەحمەد عەسکەری کەئەندامی یەکێتیە لەلیستی برایەتی، وتی «پێویستە بەزووترین کات کاربکرێت بۆ ئەوەی پارێزگارێک بۆ کەرکوک دابنرێت تا لەو رێگەیەوە قەرەبووی نەهامەتیەکانی خەڵکی پارێزگاکە بکرێتەوە».
دوای دوو هەفتە لەئاڕاستەکردنی نیگەرانیەکان بۆ یەکتری، هێشتا هه‌ردوو حزبه‌که کۆنه‌بوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یە بۆ به‌رده‌وامى کێشه‌کان کهدیارنییه چاره‌نووسه‌که‌ى به‌کوێ ده‌گات.
عەتا شێخ حەسەن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی هه‌ر نیگه‌رانیه‌کیان هه‌بێت، لهکوبوونهوه سیاسیه فه‌رمیه‌کاندا باسبکرێت و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری بدرێت، وتی «ره‌نگه چاره‌سه‌ری نیگه‌رانی و خیلافه‌کان ئاسان بێت، به‌تایبه‌تی ئێمه له‌ئێستادا دوو هێزی ناو حکومه‌تین، حکومه‌ته‌که‌شمان له‌سه‌رشانی جه‌ماوه‌ری هه‌ردوولامان راوه‌ستاوه، بۆیه کاتی نیگه‌رانی نیه، بەڵکو کاتی چاره‌سه‌ره«.
هەردوو حزبەکە پلەی یەکەم و دووەمی هەڵباژردنی ٢٠١٨یان بەدەستهێناوە، سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی لەوانن و گۆڕانیش وەکو پلەی سێیەم بە (13) کوردسییەوە ژمارەیەک وەزارەتی وەرگرتووە.
«هەڵبژاردنەکانی 2018 نیشانی‌دا کەپارتی و یەکێتی جێگیرن وەک هێزی باڵادەست لەسیاسەتی کوردستانی عێراقدا»، ئەوەش بەپێی راپۆرتێکی گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی، کە لەبەهاری ئەمساڵدا بڵاویکردەوە.
گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی، رێکخراوێکی نێودەوڵەتی ناحکومییەو نووسینگەی سەرەکیی لەبرۆکسلی پایتەختی بەلجیکایە، راپۆرتەکەی سەبارەت بەکاریگەرییەکانی ریفراندۆمی ئەیلولی ٢٠١٧ بڵاوکردەوە، تێیدا دەڵێت «کاردانەوە نەرێنییەکانی راپرسی سەربەخۆیی کوردستان لە 2017دا هەماهەنگیی نێو حزبەکانی لەق کردووە، دیموکراسیەتی ناوخۆیی حزبەکانی کاڵکردووەتەوەو پەیوەندی نێوان حزبەکانی سست و لاواز کردووە».
«ناکۆکییەکانی یەکێتی و پارتی رەنگدانەوەی دابەشبوونی کوردستانە» ئەبوبەکر کاروانی، چاودێری سیاسی وای وت.
وتیشی «بەشێک لەبیرکردنەوەکان تاکو ئێستا لەسەر بناغەی دابەشبوونی کوردستان و بوونی ھێزی چەکدارو ناوچەیی و حزبی و پەیوەندییە ھەرێمایەتیەکانه، ده‌یانه‌وێت کورسی نەبێتە پێوەری یەکەم بۆ دابەشکردنی دەسەڵات لەچوارچێوەی حکومەتی ھەرێم».
ئەبوبەکر کاروانی بە هاوڵاتى وت «ھێشتا ئەم ھێزانە دیدیان جیاوازە، پێوەرو مەرجەعیەتیان جیاوازە، تێگەشتنێکی ھاوبەشیان نیە بۆ چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئیدارەو دیاریکردنی پێگەو رێگەی خۆیان، بەشێک لەناکۆکییەکانیان لەناو حکومەتدا رەنگدەداتەوە».
هەروەها وتی «تاکو پاشماوەکانی دووئیدارەیی ھەبێت دەبێت ئێمە بترسین، لەدەرەوەی ھەرێمیش ھێزگەلێک ھەبێت کەگرەو لەسەر دابەشبوونی کوردستان بکات و چەکی ناوچەییش ھەبێت، دەبێت بترسین لەوەی رۆژێک دووئیدارەیی بێتەکایەوە».