هه‌رێم داواى زیاتر له(18) ترلیۆن دینار له‌به‌غدا بۆ 2020 ده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داواى زیاتر له (18) ترلیۆن دینارى وه‌ک بودجه‌ى ساڵى داهاتوو له‌به‌غدا کردووه.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى که له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌به‌غداو هه‌رێمى کوردستان له‌چه‌ند به‌رپرسێک ده‌ستى که‌وتووه، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داواى زیاتر له (18) ترلیۆن دینارى کردووه وه‌ک بودجه‌ى ساڵى 2020 بۆ خه‌رجییه‌کانى به‌م شێوه‌یه؛ نزیکه‌ى (10) ترلیۆن و (700) ملیار دینار بۆ موچه‌و (4) ترلیۆن و (250) ملیار دینار بۆ وه‌به‌رهێنان و نزیکه‌ى دوو ترلیۆن دینار بۆ ئیستحقاقى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان و دوو ترلیۆن دینار بۆ پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کان.
له‌گه‌ڵ ئه‌م داوایه‌شدا داواى گفتوگۆى کردووه له‌سه‌ر قه‌رزه‌کانى سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم که به‌هۆى بڕینى بودجه‌وه له‌سه‌ره‌تاى 2014 بۆ هه‌رێمى کوردستان نه‌نێردراوه له‌لایه‌ن به‌غداوه.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى بۆ هاوڵاتى وتى «حکومه‌تى هه‌رێم ته‌نها خه‌رجى موچه‌و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانى رۆژانه‌ى ترلیۆنێک و (70) ملیار دیناره، بۆیه بودجه‌و خه‌رجى زۆرى ده‌وێت بۆ پڕۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان و خزمه‌تگوزارییه‌کان و ئیستحقاقى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان».
به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، حکومه‌تى هه‌رێم داواى کردووه پشکى هه‌بێت له‌وه‌رگرتنى قه‌رزه ده‌ره‌کییه‌کان که‌عێراق ساڵانه وه‌ریده‌گرێت، به‌ڵام هێشتا گفتوگۆکان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه یه‌کلایی نه‌کراوه‌ته‌وه.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتى وت «تائێستا نازانین بودجه‌ى گشتى عێراق چه‌نده تابزانین پشکى هه‌رێم چه‌ند ده‌بێت و رێکه‌وتن ده‌کرێت له‌سه‌رى یان نا، هه‌رکات پرۆژه‌ى گشتى بودجه‌ى عێراق هاته په‌رله‌مان ئه‌وکات گفتوگۆ له‌سه‌ر پشکى هه‌رێم ده‌کرێت».