بەرپرسێکی ئاسایش نۆ دۆنم زەوی بەنایاسایی دەکاتە گەوڕی ئاژەڵ

بڕیارێکی وه‌زیرى ناوخۆ جێبەجێ ناکرێت، تێیدا داواى لابردنى زیادەڕۆییەکە دەکات کەبه‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى وارماوا ئەنجامیداوە

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

وهزیرى ناوخۆ داواى لێپرسینهوه دەکات لەبهڕێوهبهرى ئاسایشى وارماوه بەهۆی زیادهڕۆیى بۆ سەر موڵکێکى گشتى، بەڵام لێپرسینەوەکە ئەنجامنەدراوەو بهڕێوهبهرى ناحیهکەش کە لەسەر پشکی گۆڕانە بەوهۆیەوە دهستى لهکارکێشایهوه.

کامهران عهبدوڵا، بهڕێوهبهرى ناحیهى وارماوه لهچهند مانگى رابردوودا لهکۆنگرهیهکى رۆژنامهنووسیدا تهواوى بهڵگهو زانیارییهکانى بۆ راى گشتى خستهڕوو که بهرپرسێکى ئهمنى زیادهڕۆیى کردۆتهسهر موڵکێکى گهورهى وهزارهتى دارایى و ئابوورى و (27) بیناى لهسهر دروستکردووه که لهچهندین دۆنم پێکهاتووه.

بهپێى بهدواداچوونهکانى هاوڵاتى، ههڤاڵ ئهبوبهکر پارێزگارى سلێمانى بڕیاریداوه کامهران عهبدوڵا وهک بهڕێوهبهرى ناحیه بمێنێتهوه تا لهناو پارێزگا شوێنێکى دیکهى بۆ دهدۆزرێتهوه.

زیادهڕۆییهکه لهسهر (9) دۆنم زهوى لهسهر پارچهزهوى ژماره (29) لهکهرتى (41)ى دیسکهره کهدهکهوێته سهر رێگاى گشتى سلێمانى و لهلایهن بهڕێوهبهرى ئاسایشى وارماوه ئهنجامدراوهو کراوه بهگهوڕى ئاژهڵ بهخێوکردن.

ئهمه لهکاتێکدایه بهنووسراوى ژماره(13893) که لهبهروارى 21/8/2019 بۆ بهڕێوهبهرایهتى گشتى پۆلیس نێردراوهو واژۆى رێبهر ئهحمهد، وهزیرى ناوخۆى حکومهتى ههرێمى لهسهره بابهت/ ههڵگرتنى زیادهڕۆیى، تێیدا هاتووه« بههاوپێچى نووسراومان دهقى فهرمانى لابردنى زیادهڕۆیى ژماره (372 له 30/6/2019) و هاوپێچهکانى بۆتان دهنێرین سهبارهت بهلابردنى زیادهڕۆیى  لهسهر موڵکى  ژماره (29) کهرتى (41)ى دیسکهره لهسنوورى ناحیهى وارماوه بفهرمون بهکارى پێویست بهزووترین کات بهلابردنى ئهم زیادهڕۆییانه له رێگاى هێزێکى پۆلیس و هاوکارىکردنى بهڕێوهبهرى ناحیهو پارێزگارى سلێمانى بۆ ئهم مهبهسته ئاگادارمان بکهنهوه«.

سکرتێرى ئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانى دهڵێت دهبێت ئهو دۆسییهیه بکرێته«ههڵا» تا کهسى تر نهتوانێت زیادهڕۆیى ئهنجامبدات.

مههدى مهحمود، سکرتێرى ئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانى لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژهى بهوهکرد تائێستا ئهو کێشهیه نههاتۆته ئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانى و  وهڵامى یاداشت دهدهنهوهو بهدواداچوونى بۆ دهکهن.

مههدى مهحمود وتیشى «ئهوه ههڵهیهکى گهورهیە ههر کهسێک بێت و لهههر ئاستێکدا بێت تهجاوزهو دهبێت داواکارى گشتى لێ ئاگاداربکرێتهوه، دهبێت ئهم مهسهلهیە بکرێته ههڵا بۆ ئهوهى کهدهسهڵاتى ههیهو پشتى حزبى ههیه زیادهرۆیى کۆتایى پێبهێندرێت، دهبێت پارێزگارو قایمقام  قسهى لهسهربکهن».

ناوبراو جهختى لهوهشکردهوه که «جێگرى سهرۆکى حکومهت سهرپهرشتى مهلهفى دژایهتى کردنى زیادهڕۆییهکانه، دهبێت بوروژێنرێت و چاوپۆشى لهسهر کهس نهکرێت».

سکرتێرى ئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانى ئهوهشى روونکردهوه کهپارێزگارى سلێمانى به رێکارى یاسایى دهڕوات» مهسئول لهپشت ئهو زیادهڕۆییه بێت قورسترهو دهبێت بزانرێت چۆن کراوه تا رێگرى لێبکرێت».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار