ساڵی داهاتوو ئابووریى هه‌رێمى کوردستان زۆر به‌هێز ده‌بێت
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان بۆ هاوڵاتى:
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات دۆخى دارایى هه‌رێمى کوردستان له‌ساڵى ئاینده زۆر به‌هێز ده‌بێت و ده‌شڵێت خه‌رجى مانگانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ترلیۆنێک و (70) ملیار دیناره.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى و جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه په‌رله‌مانى کوردستان گفتوگۆى توند له‌گه‌ڵ حکومه‌ت ده‌کات له‌سه‌ر موچه‌ى خانه‌نشینى «موچه‌ى مانگانه‌ى خانه‌نشینى دادوه‌ره‌کان (حاکمه‌کان) (9) ملیۆن دیناره‌و خه‌ڵکیش هه‌یه (220) هه‌زار دینارى موچه‌ى خانه‌نشینى وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه ناعه‌داله‌تى تێدایه‌و ده‌بێت چاره‌سه‌ربکرێت له رێگه‌ى پرۆژه‌ى چاکسازى خانه‌نشینییه‌وه«.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌وه‌ش دووپاتده‌کاته‌وه که‌عێراق له‌مساڵدا ته‌نها بۆ سودى قه‌رزه‌کانى (19) ترلیۆن و (500) ملیار دینارى داوه‌و زیاتر له (20) ترلیۆنى ئیستحقاقى کۆمپانیاکانى داوه، هه‌رێمیى کوردستان مانگانه ده‌وروبه‌رى (100) ملیۆن دۆلار ئیستحقاقى کۆمپانیاکانى نه‌وت ده‌دات.
حاکمه‌کان مانگانه (9) ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن وه‌ک خانه‌نشینى مانگانه، هه‌یه (220) هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت، هه‌یه چوار‌و پێنج و شه‌ش وه‌رده‌گرێت مانگانه، بۆیه حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت چاکسازى ده‌که‌ین ده‌زانن کهناعهدالهتى هه‌یه‌و وتیان چاکى ده‌که‌ینه‌وه
هاوڵاتى: بڕیاره په‌رله‌مانى عێراق که‌مترین موچه‌ى خانه‌نشینى (500) هه‌زار دینار که‌متر نه‌بێت، به‌ڵام له‌هه‌رێم 220 هه‌زار دینار‌و زیاتره، چۆن واده‌که‌ن هه‌رێم بگرێته‌وه؟
هێڤیدار ئه‌حمه‌د: ئه‌وه‌ى له‌کوردستان هه‌یه (220) هه‌زار دینار موچه‌ى خانه‌نشینى خێزانێک ئه‌وه وه‌ربگرێت به‌بێ یه‌ک و دوو ئه‌مه ناعه‌داله‌تى تێدایه، چونکه به‌بازاڕى ئه‌مڕۆ مانگانه به (220) هه‌زار دینار نا‌توانیت بژیت، ئه‌گه‌ر به‌ته‌مه‌ن بوو به‌شى ده‌رمان و پێداویستییه‌کانى ناکات، ئێمه له‌هه‌رێمى کوردستان وه‌ک عێراق نه‌بین، له‌عێراق (130) ملیار دۆلار ساڵانه بودجهکهیهتى، بۆ نمونه عێراق له 2019دا (133) ترلیۆن دینار بودجهکهى بووه، له‌سه‌دا 4.7% له‌و پاره‌یه بۆ هه‌رێمى کوردستان ده‌نێرێت، خه‌رجى هه‌رێمى کوردستان مانگانه ترلیۆنێک و (70) ملیار دیناره به‌موچه‌و خه‌رجى دیکه‌وه، بۆیه داوامان کردووه‌و حکومه‌تى هه‌رێمیش له‌و قه‌ناعه‌ته‌دایه بڕى (220) هه‌زار دینار بۆ موچه‌ى خانه‌نشینى هى ئه‌وه نییه بیده‌یته خه‌ڵکى خانه‌نشین که‌زۆر ماندووبووه، ئه‌وانه‌ى خانه‌نشینن سه‌روو (230) هه‌زار که‌س موچه‌ى خانه‌نشینى وه‌رده‌گرن، حاکمه‌کان مانگانه (9) ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن وه‌ک خانه‌نشینى مانگانه، هه‌یه (220) هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت، هه‌یه چوار‌و پێنج و شه‌ش وه‌رده‌گرێت مانگانه، بۆیه حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت چاکسازى ده‌که‌ین ده‌زانن کهناعهدالهتى هه‌یه‌و وتیان چاکى ده‌که‌ینه‌وه به‌گوێره‌ى ئه‌و داهاته‌ى هه‌یه له‌گه‌ڵ ژیان و گوزه‌رانى ئه‌مڕۆ، بڕیاره له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یاساى چاکسازى خانه‌نشینى، ئه‌وانه‌ى (220) هه‌زار دینار خانه‌نشینى وه‌رده‌گرن قسه‌یه‌ک هه‌یه بکرێت به (400) هه‌زار دینار، ئه‌مه بۆچوونى خولى پێشوو بووه.
عێراق ته‌نها بۆ سودى قه‌رزه‌کانى بۆ ساڵى 2019 بڕى (9) ترلیۆن و (500) ملیار دینارى داوه ته‌نها بۆ سوودى قه‌رزه‌کانى سه‌رى، زیاد له(20) ترلیۆن دینارى ته‌نها ئیستحقاقى کۆمپانیاکانى نه‌وتى داوه
هاوڵاتى: فراکسیۆنى پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه که‌مترین موچه‌ى خانه‌نشینى بکرێته 400 هه‌زار دینار؟
هێڤیدار ئه‌حمه‌د: ئێمه حه‌زده‌که‌ین حکومه‌ت مانگانه یه‌ک ملیۆن دینار بداته خانه‌نشینان، به‌ڵام که‌حکومه‌ت بڵێت نیمه ئه‌و قسه‌یه‌ى ئێمه پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه.
ئێمه له‌گه‌ڵ حکومه‌ت موناقهشهیهکى تونددهکهین له‌سه‌ر موچه‌ى خانه‌نشینان، تاحکومهت پێى بکرێت ئه‌م موچه‌یه زیادبکرێت واى لێبکرێت ئه‌م کابرایه به‌و موچه‌یه ئه‌و (30) رۆژه‌ى خۆى پێ ده‌ربازبکات.
مانگانه ترلیۆنێک و (70) ملیار دینار خه‌رجیى حکومه‌تى هه‌رێمه
هاوڵاتى: هه‌رێمى کوردستان مانگانه داواى له‌به‌غدا کردووه (18) ترلیۆن دینارى بۆ بنێردرێت وه‌ک پشکى هه‌رێم و ئاماده‌یه مانگانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بداته به‌غدا بۆ ساڵى 2020؟
هێڤیدار ئه‌حمه‌د: ئێمه حازرین له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌مه‌سه‌له‌ى نه‌وت بۆ ساڵى 2020 به رێکه‌وتنى دوور مه‌ودا بکه‌ین نه‌وه‌کو ساڵانه بگه‌ینه رێکه‌وتن و موچه دێت یان نا، دواى 16ى ئۆکتۆبه‌ر وڵاتان وایان لێ‌کردین که‌ده‌بێت به‌شێک بین له‌عێراق به‌پێى ده‌ستور داهاتى گشتى عێراق دابه‌ش بکرێت و موچه‌ى موچه‌خۆران بدات، حکومه‌تى هه‌رێم هاتوونه‌ته په‌رله‌مان و باسى ئه‌وه‌یان کردووه که‌ئاماده‌ن له‌سه‌ر نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکبکه‌وین، عێراق ته‌نها بۆ سودى قه‌رزه‌کانى بۆ ساڵى 2019 بڕى (19) ترلیۆن و (500) ملیار دینارى داوه ته‌نها بۆ سوودى قه‌رزه‌کانى سه‌رى، زیاد له(20) ترلیۆن دینارى ته‌نها ئیستحقاقى کۆمپانیاکانى نه‌وتى داوه، ده‌بێت ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى له‌هه‌رێمى کوردستان نه‌وت وهبهردەهێنێت دهستههقى کاره‌کانى پێبدرێت تاهانبدرێت به‌رهه‌مى نه‌وت زیادبکات له‌کێڵگه نه‌وتییه‌کاندا، هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یه باشترین رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات که لهمهسڵهحهتى هه‌رێمى کوردستان و عێراق به‌شێوه‌یه‌کى گشتى هه‌بێت، چاوه‌ڕێین و دوور له‌چاوى راگه‌یاندن کۆبوونه‌وه‌ى زۆر باش کراوه، ساڵى ئاینده 2020 ئابوورى هه‌رێمى کوردستان زۆر به‌هێز ده‌بێت و جیاواز ده‌بێت له 2019.
حکومه‌تى هه‌رێم ته‌نها بۆ موچه‌و خه‌رجییه‌کانى رۆژانه‌ى مانگانه ترلیۆنێک و (70) ملیار دینار خه‌رج ده‌کات، جا بۆ کاره‌باو پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان و ئاو‌و خزمه‌تگوزارییه‌کان و جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌کان پاره‌ى دیکه‌ى ده‌وێت و ده‌رمان و چاککردنه‌وه‌ى رێگاوبانه‌کانى ده‌وێت، هه‌موو ئه‌مانه مهسئولییهتهکهى حکومه‌ته، ئه‌گه‌ر ده‌ستبکه‌ین به‌و پرۆژانه‌ى که که‌ڵه‌که بووه‌و له2014 پرۆژه‌کان جێبه‌جێ نه‌کراون و راگیراون، ته‌نها پارێزگاى دهۆک بڕى (150) ملیار دینارى ده‌وێت بۆ ته‌واوکردنى پرۆژه‌کانى، بۆیه پێویستى به‌پاره‌و بودجه‌یه‌که که‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى ئه‌رکى حکومه‌ته جێبه‌جێى بکات.
حکومه‌تى هه‌رێم خۆى له‌سه‌دا 51ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابینده‌کات، به‌ڵام عێراق ته‌نها له‌سه‌دا 49ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێرێت که یه‌ک ملیۆن و زیاتر له (200) هه‌زار موچه‌خۆر هه‌یه
هاوڵاتى: هه‌رێمى کوردستان نزیکده‌بێته‌وه له‌به‌رهه‌مى (500) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه، ئه‌گه‌ر (250) هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌ى بدرێته به‌غدا، نیوه‌ى ده‌مێنێته‌وه ده‌کرێت قه‌رزه‌کانى پێبدرێته‌وه؟
هێڤیدار ئه‌حمه‌د: ئه‌و (250) هه‌زار به‌رمیله‌ى کهههرێمى کوردستان لێى ده‌مێنێته‌وه دواى رێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ به‌غدا رۆژانه پێویستت بهسوتهمهنى دیکه هه‌یه گاز‌و گازوایل و به‌نزین و به‌نزینى فرۆکه‌خانه‌کان، ئه‌وانه هه‌موو پێویستى رۆژانه‌ن و به‌غدا ناینێرێت، به‌غدا رۆژانه ملیۆنێک و کهسرێکى به‌رهه‌مى نه‌وت بۆ ناوخۆ به‌کارده‌هێنێت ئاماده‌نییه عێراق بۆ هه‌رێمى بنێرێت، ئه‌ى هه‌رێم نه‌وتى سپى ده‌وێت و به‌نزین و گازى ده‌وێت، هه‌رێم له‌داهاتى نه‌وت مانگانه ته‌نها (360) ملیار دینارى بۆ موچه داناوه‌و (60) ملیار دینارى داهاتى ناوخۆ‌و (25) ملیار دینارى هاوکارى ئه‌مریکا بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ (452) ملیارى به‌غدا موچه‌ى پێدابین ده‌کرێت، حکومه‌تى هه‌رێم خۆى له‌سه‌دا 51ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابینده‌کات، به‌ڵام عێراق ته‌نها له‌سه‌دا 49ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێرێت که یه‌ک ملیۆن و زیاتر له (200) هه‌زار موچه‌خۆر هه‌یه.
ئه‌گه‌ر له‌پرۆژه‌یاساى چاکسازى حکومه‌ت بڕیاره بینێرێته په‌رله‌مانى کوردستان و کێشه‌ى بندیواره‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت داهاتى باش بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بوونى بندیواره‌کان که‌س نکۆڵى لێ نه‌کردووه، پارتى له‌پێش هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه، به‌ڵێ بندیوار هه‌یه‌و خه‌ڵک هه‌یه سێ چوار موچه وه‌رده‌گرێت و ناعه‌داله‌تى هه‌یه‌و خه‌ڵک هه‌یه له‌ناو پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان و ئیسلامییه‌کان بندیواره
هاوڵاتى: ژماره‌ى بندیواره‌کان ئه‌وه‌نده زۆرن کهبارگرانییەکى گه‌وره بێت له‌سه‌ر بودجه‌ى هه‌رێم؟
هێڤیدار ئه‌حمه‌د: بوونى بندیواره‌کان که‌س نکۆڵى لێ نه‌کردووه، پارتى له‌پێش هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه، به‌ڵێ بندیوار هه‌یه‌و خه‌ڵک هه‌یه سێ چوار موچه وه‌رده‌گرێت و ناعه‌داله‌تى هه‌یه‌و خه‌ڵک هه‌یه له‌ناو پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان و ئیسلامییه‌کان بندیواره، خه‌لک هه‌یه حزبى نییه‌و بندیوارهو کێشه‌ى هه‌موو کوردستانه، به‌ڵام به‌ده‌ره‌جه‌ى یه‌ک پارتى و یه‌کێتى زۆرترین بندیواریان هه‌یه به‌وپێیه‌ى حکومڕانن، پارتى له‌پێش یه‌کێتى له‌گه‌ڵ لابردنى بندیواره‌کانه.
هاوڵاتى: زانیاریتان هه‌یه حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه چه‌ند ئیستحقاقى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان ده‌دات؟
هێڤیدار ئه‌حمه‌د: حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه ده‌وروبه‌رى (100) ملیۆن دۆلار وه‌ک ئیستحقاقى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان ده‌دات، هه‌موو ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى له‌کێڵگه نه‌وتییه‌کاندا کارده‌که‌ن.
هاوڵاتى: ئایا مانگانه هه‌رێم (350) ملیار دینار قه‌رز ده‌داته‌وه؟
هێڤیدار ئه‌حمه‌د: (250) ملیۆن دۆلار مانگانه قه‌رز دهدرایهوهو ئێستا نازانم زیاتر له‌و بڕه حکومه‌تى هه‌رێم قه‌رز ده‌داته‌وه یان نا که‌سیستمى پێدانى قه‌رزه‌که خێراتر کرابێت.
هاوڵاتى: موچه‌ى سێ مانگى کۆتایى ئه‌مساڵ که‌ى ده‌درێت یا ده‌کرێته پاشه‌که‌وت؟
هێڤیدار ئه‌حمه‌د: ئێمه له‌لیژنه‌ى دارایى نووسراوى ره‌سمیمان کردووه بۆ وه‌زیرى دارایى و داوامان کردووه به‌زووترین کات بێته لیژنه‌ى دارایى‌و یه‌کێک له‌و بابه‌تانه روونکردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر پاشه‌که‌وتى موچه‌و موچه‌ى ئه‌م سێ مانگه‌ى کۆتایى ئه‌مساڵ، بۆ ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕێى شتێکى ره‌سمین له‌حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه.