دوا هه‌ل ده‌درێته‌ عه‌بدولمه‌هدى

کوردو لایه‌نه‌ عێراقییه‌کان (45) رۆژ مۆڵه‌تیان بۆ حکومه‌ت دیاریکرد تا چاکسازییه‌کان جێبه‌جێ بکات

5 ساڵ لەمەوپێش



‌هاوڵاتی

بهردهوامى خۆپیشاندانهکان و زیادبوونهوهى ژمارهیان، لایهنه سیاسییه ناکۆکهکانى عێراقى ناچارکرد لهسهر مێزێک کۆبنهوهو نهخشه رێگایهکى نوێ بۆ دهربازبوون لهو دۆخهى ئێستا دابڕێژن که بههۆى خۆپیشاندانهکانهوه دروستبووهو (45) رۆژ مۆڵهت بدهنه حکومهت، کهئهگهر جێبهجێنهکرێت دهبێت ههڵوهشێتهوه.

دواى کهمبوونهوهى ژمارهى خۆپیشاندهران لهدوو ههفتهى رابردوودا لهبهغداو پارێزگاکانى دیکهى عێراق، لهچهند رۆژى رابردوودا جارێکى تر خۆپیشاندانهکان گوڕیان بۆ گهڕایهوهو خۆپیشاندهرانى بهغدا توانیان سێ پرد لهنزیک ناوچهى سهوز کۆنترۆڵبکهنهوه کهپێشتر هێزه ئهمنییهکان کۆنتڕۆڵیان کردبووهوه.

بهردهوامى خۆپیشاندانهکان که بهگهورهترین شهپۆلى ناڕهزایی دژى حکومهت دادهنرێت لهدواى رووخانى رژێمى سهدام حوسهین لهساڵى 2003هوه تائێستا، لایهنه سیاسییهکانى ناچارکرد بیر له رێگهچارهى نوێ بکهنهوه.

شهوى دووشهممه (12) لایهنى سیاسی دیار لهعێراق کهپارتى و یهکێتیشیان تێدایه، لهماڵى عهمار حهکیم سهرۆکى رهوتى حیکمه لهبهغدا کۆبوونهوهو نهخشه رێگایهکى (40) خاڵیان واژۆکرد تاحکومهت جێبهجێی بکات.

بهپێی نهخشه رێگاکه، کارى لهپێشینهى لایهنهکان پاراستنى گیانى هاوڵاتیان و خۆپیشاندهران، دورخستنهوهى ئهگهرى سهرههڵدانى شهڕى ناوخۆ، پارێزگارى لهدهوڵهت و سیستهمى سیاسییه، لهسهر سهرۆک وهزیرانیش پێویسته ئارامى و ئاسایش بپارێزێت و پارێزگارى لهموڵک و ماڵى گشتى بکات، لایهنهکانیش پشتیوانى تهواوى هێزه ئهمنییهکان دهکهن لهو بارهیهوه.

بهشیر حهداد جێگرى سهرۆکى پهرلهمانى عێراق به ‌ راگهیاند «تائێستا دیار نییه دۆخى عێراق بهرهوکوێ ههنگاو دهنێت، لایهنه سیاسییهکان نهخشه رێگایهکیان داناوه بۆ پهلهکردن لهجێبهجێکردنى داواکارى خۆپیشاندانهکان، ئهگهر نهخشه رێگاکه قبوڵبکرێت لهلایهن خۆپیشاندهرانهوه، دهبێته بنهمایهکى باش بۆ بهردهوامبوون لهچاکسازییهکان».

بهشیر حهداد رهتیکردهوه لهنهخشه رێگاکهدا باس له لهکارخستنى عادل عهبدولمههدى کرابێت «ئهگهر حکومهت لهکاربخرێت کێ چاکسازیی دهکات و کێ نهخشه رێگاکه جێبهجێدهکات، حکومهت دهمێنێتهوه تا ئهو چاکسازییانه جێبهجێبکات.

باسى لهوهشکرد، کورد بهشداره لهم نهخشه رێگایه بۆ دهرچوون لهم قهیرانهى ئێستا، لهبهرئهوهى بهردهوامبوونى ئهم قهیرانه لهبهرژهوهندى کورد و لایهنهکانى دیکهدا نییه.

بهپێی نهخشه رێگاکه، دهبێت عادل عهبدولمههدى و لایهنه پهیوهندیدارهکان، لایهنهکانى بهرپرس له کوشتن و رفاندنى خۆپیشاندهران و هێرشبهرانى سهر دهزگاکانى راگهیاندن دیارى بکهن و بۆ راى گشتى ئاشکرابکهن و بهسزاى یاسایی بگهیهنرێن.

نهخشهرێگاکه، مۆڵهتى (45) رۆژى واته تاکۆتایی ئهمساڵى بۆ حکومهت دیاریکردووه، بۆ جێبهجێکردنى داواکارى خۆپیشاندهران لهسهرووى ههمویانهوه ئهو چاکسازیانهى سهرۆک وهزیران رایگهیاندووهو هیچ وادهیهکى دیکهى بۆ نوێناکرێتهوه، پهرلهمانیشى پابهندکردووه که بهبهردهوامى کۆبێتهوه.

ئهو خاڵانهى لهماوهى ئهو (45) رۆژهدا نهخشه رێگاکه دیاریکردووه بۆ ئهوهى حکومهت جێبهجێیان بکات، بریتین لهئهنجامدانى گۆڕانکاریی وهزارى فراوان، پێداچونهوه بهبڕیارى دامهزراندنى پله تایبهتهکان، پێشکهشکردنى یاساى بیمهى کۆمهڵایهتى بۆ نههێشتنى رێژهى ههژارى، پێشکهشکردنى یاساى بیمهى تهندروستى، کهمکردنهوهى خهرجى، دانانى کرێکارى عێراقى لهشوێنى کرێکارى بیانى، سهپاندى دهسهڵاتى حکومهت بهسهر دهروازه سنورییهکان، کهمکردنهوهى تهمهنى خانهنشینى.

تائێستا دیار نییه ئهم نهخشه رێگایه تاچهند خۆپیشاندهرانى توڕه رازى دهکات، که رۆژانه لهسهر شهقام دروشم دژى حکومهت و سهرجهم ئهو لایهن و سیاسهتمهدارانه دهڵێنهوه که بهدرێژایی ساڵانى دواى رووخانى رژێمى سهدام لهعێراق رۆڵیان ههبووه.

سهرچاوهیهکى سیاسی ئاگادار لهبهغدا به هاوڵاتیراگهیاند، خۆپیشاندهران زۆر رێک نین لهبارهى نهخشه رێگاکه، بهتایبهت که رێوشوێن و بڕیارهکانى پێشووى حکومهت بۆ چاکسازى رازینهکردوون.

وتیشى «ههروهها بهشێک لههێزهکانیش راران لهوبارهیهوهو دواى کۆبوونهوهکه بۆچوونی دیکهیان دهربڕیوه، بۆیه دیار نییه دۆخهکه بهرهو کوێ ههنگاو دهنێت و تاچهند نهخشه رێگاکه دهتوانێت کۆتایی بهقهیرانهکه بهێنێت».

لهناو ئهو 12 لایهنهدا کهواژۆیان لهسهر نهخشه رێگاکه کردووه، تهنها رهوتى سهدرى موقتهدا سهدرى تێدا نییه، کهخاوهنى گهورهترین کوتلهى پهرلهمانییه لهپهرلهمانى عێراق و دواى سهرههڵدانى خۆپیشاندانهکان لهپشتیوانیکردنى حکومهت کشایهوهو خۆى وهک ئۆپۆزسیۆن راگهیاند.

بهپێی نهخشه رێگاکه، لایهنه سیاسییهکان پابهنددهبن بهسهرجهم خاڵهکانى نهخشه رێگاکهوه، ئهگهریش بۆیان دهرکهوت کهپهرلهمان و حکومهت ناتوانن جێبهجێیان بکهن،  لهو وادهیهى بۆیان دیاریکراوه، ئهوکات لهڕێگهى فراکسیۆنهکانیانهوه لهپهرلهمان رێوشوێنه دهستورییهکان دهستپێدهکهن، بۆ جێبهجێکردنى داواکارییهکانى خۆپیشاندهران، یان بهکێشانهوهى متمانه لهحکومهت، یان بهئهنجامدانى ههڵبژاردنى پێشوهخت.

بهختیار شاوهیس ئهندامى پهرلهمانى عێراق لهفراکسیۆنى یهکێتى به ‌ راگهیاند «ئهو نهخشه رێگایه ههوڵێکى نوێیه، بۆ تێپهڕبوون لهم قهیرانهى ئێستا، بهڵام کهوتووهته سهر ئهوهى تاچهند جێبهجێدهکرێت».

وتیشى «ئهگهر حکومهت نهتوانێت ئهو خاڵانه جێبهجێ بکات دۆخهکه بهرهو ههڵوهشاندنهوهى حکومهت دهڕوات، بهڵام من پێموایه ئهگهر دۆخهکه بگاته ئهوه ههڵبژاردنى پێشوهخته ناکرێت و فهوزا دروستدهبێت».

بهختیار شاوهیس باسى لهوهشکرد، لهئێستادا کهخۆپیشاندان ههیهو داواى چاکسازى دهکرێت، کورد ناکرێت دژى نهخشه رێگایهکى لهو شێوهیه بێت و ئهوانیش لهگهڵ ئهوهدان نهخشه رێگاکه جێبهجێ بکرێت.

بهپێی نهخشه رێگاکه، دادگاى تایبهت بهلێکۆڵینهوه لهکهیسهکانى گهندهڵى کارادهکرێت و تۆمهتباران بهخێرایی و بهشێوهى ئاشکرا دادگایی دهکرێن، سامانهکانیشیان لێدهسهنرێتهوه.

ههروهها لایهنه سیاسییهکان پابهنددهبن بهدهستوهرنهدان لهکاروبارى وهزارهتهکان ئهوانهى بهپێچهوانهوه دهجوڵێنهوه دیاریدهکرێن و سزا دهدرێن.

نهخشه رێگاکه پهرلهمان پابهند دهکات بهدهرکردن و ههموارکردنهوهى ژمارهیهک یاسا، لهوانه ههموارکردنهوهى یاساى ههڵبژاردن و یاساى کۆمسیۆنى ههڵبژاردنهکان، کۆتایی هێنان بهکارهکانى کۆمسیۆنى ئێستاو دروستکردنى کۆمسیۆنێکى نوێى دوور لهحزبهکان به راوێژکردن لهگهڵ نهتهوهیهکگرتووهکان.

یاساکانى دیکه بریتین له، دهرکردنى یاساى ههڵوهشاندنهوهى ئیمتیازانى بهرپرسه باڵاکان، سهرۆکایهتى و پله تایبهتهکان، کهمکردنهوهى پاسهوانى بهرپرسان و هاوتاکردنى موچهى فهرمانبهران، ههموارکردنهوهى یاساى دهستهى نهزاهه، دهرکردنى یاساى نهوت و گاز.

لایه‌نه‌کان هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونى خۆیان نیشانداوه‌ به‌کارکردن بۆ هه‌موارکردنى ده‌ستورو چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى تایبه‌ت به‌سیسته‌مى سیاسی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار