له‌مانگێکدا نۆ رۆژنامه‌نووس بانگهێشتى دادگا کراون
رێکخراوهکانو رۆژنامه‌نووسان په‌نابردن بۆ یاساکانى دیکه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رکردنى رۆژنامه‌نووسان به‌تۆڵه‌کردنه‌وه ناوده‌به‌ن
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
رۆژنامه‌نووسان و سه‌ندیکاو رێکخراوه‌کانى تایبه‌ت به‌ئازادى رۆژنامه‌نووسى مه‌ترسی خۆیان له‌سه‌ر خراپى دۆخى رۆژنامه‌نووسى نیشانده‌ده‌ن، دواى زیادبوونى دۆسیه‌کانى تایبه‌ت به‌ڕۆژنامه‌نووسان و جموجۆڵه‌کانى دادگا له‌و باره‌یه‌وه.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتی، له‌ماوه‌ى مانگێکدا نۆ رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر که‌یسى جیاجیا له‌لایه‌ن دادگاوه بانگهێشتکراون، که‌به‌شێکیان به‌پێی یاساى کارى رۆژنامه‌نووسى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌کراوه‌و دادگا په‌ناى بۆ یاساى دیکه بردووه، بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى که‌یسه‌کانیان.
به‌پێى یاساى کارى رۆژنامه‌نووسى له‌هه‌رێمى کوردستان، نابێت رۆژنامه‌نووسان ده‌ستگیربکرێن، به‌ڵام دادگاکان زۆربه‌ى جار په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر یاساى سزادانى عێراقى و یاساى خراپ به‌کارهێنانى ئامێره‌کانى په‌یوه‌ندیکردن و رۆژنامه‌نووسان ده‌ستگیرده‌که‌ن.
ئازاد محه‌مه‌د، نه‌قیبى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «پێویسته له‌بوونى هه‌ر کێشه‌یه‌ک که‌ڕووبه‌ڕووى رۆژنامه‌نووسان ده‌بێته‌وه، به‌یاساى رۆژنامه‌نووسى لیکۆڵینه‌وه‌ى لێبکرێت و کهجیبهجێش نه‌کرا ئه‌وه ئێمه سه‌رکۆنه‌ى هه‌ر بڕیارێک ده‌که‌ین و ئه‌وه سه‌رپێچى کردن و پێشێلکردنى یاسایه«.
له‌ماوه‌ى که‌متر له‌دوو هه‌فته‌دا دووجار دادگایه‌ک له‌گه‌رمیان سزاى ده‌ستبه‌سه‌رکردنى بۆ ئازاد عوسمان به‌ڕێوه‌به‌رى رادیۆى ده‌نگ له‌که‌لار ده‌رکرد، له‌سه‌ر سکاڵایه‌ک که‌مێژووه‌که‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 2015.
دادگا هه‌ردووجاره‌که پشتى به‌یاساى سزادانى عێراقى به‌ستووه، له‌جیاتى یاساى رۆژنامه‌گه‌رى کهدهستبهسهرکردنى رۆژنامه‌نووسى قه‌ده‌غه‌کردووه.
له‌باره‌ى که‌یسه‌که‌ى ئازاد عوسمان، نه‌قیبى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسان وتى «داوامان له‌هه‌موو لایه‌نێک کردووه‌و داواکه‌یان ئاراسته‌ى سه‌ندیکا نه‌کردووه، ده‌بێت داوایه‌ک پێشکه‌ش بکات، تاکارى لهسهربکەین و و به‌دواداچوون بۆ سزاکه‌ى بکەین «.
یاساى رۆژنامه‌گه‌رى له‌هه‌رێم، بۆ سزادانى رۆژنامه‌نووس به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باسى زیندانى یان ده‌ستبه‌سه‌رکردنى نه‌کردووه، له‌جیاتى ئه‌وه سزاى دارایی دیاریکردووه، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌شێک له‌دادگاکان ئه‌و یاسایه‌یان پشتگوێ خستووه‌و کارى پێناکه‌ن.
به‌پێی راپۆرتێکى سه‌نته‌رى میترۆ، 12ی تشرینی دووەم، ئامانج ئەحمەد، پەیامنێری سایتی (سبەی) لەسۆران و باڵەکایەتی بەمەبەستی کارێکی رۆژنامەوانی چووه ناوچەی برادۆست و لەبنکەی ئاسایشی ناوچەکەو بەپاساوی «وەرنەگرتنی مۆڵەت» راگیراوە. رۆژی 10ی تشرینی دووەم بەهۆی بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک لەکەناڵی NRT دادوەرێک سکاڵای یاسایی لەسەر بەڕێوەبەری ئەو کەناڵه شوان عادل و پەیامنێرەکەیان ئیحسان سابیر، تۆمارکرد لەبەردەم دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار وتەیان لێوەرگیراو بڕیاردرا (20) رۆژ دەستبەسەربکرێن، بەڵام هەمان رۆژ کەفالەتیان بۆ کرا .
مانگی رابردووش هەریەک لە(محەمەد رەئوف، فازل حەمەڕەفعەت، نامیق رەسوڵ، نیاز عەبدوڵا) سەرنووسەرو ئەندامانی دەستەی نووسەرانی (درەو میدیا) و رۆژنامەنووسان، هێمن مامەند، رزگار کۆچەر، کارۆخ عومەر سەنووسەری سنور میدیا، بەپێی (یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2008 یاسای قەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لەهەرێمی کوردستان) بانگکران بۆ بەردەم دادگا.
حکومه‌ت له‌م کابینه‌یه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌کرد هه‌وڵى ئه‌نجامدانى چاکسازى ده‌دات «به‌ڵام هیچ نیازێکى راسته‌قینه‌ى بۆ جێبه‌جێکردنى چاکسازى نیه، چونکه یه‌کێک له‌پایه‌کان شه‌فافیه‌ته‌و رێگه به‌میدیا بدرێت وه‌ک خۆى سه‌رنجه‌کانى بخاته‌ڕوو
نیاز عه‌بدوڵڵا، رۆژنامه‌نووس، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «سه‌ربارى هه‌ر سه‌رنجێک، یاساکه به‌دایکى یاساکان داده‌نرێت و پێویسته جێبه‌جێبکرێت».
وتیشى «به‌داخه‌وه دواى ده‌رچوونى چه‌ندین ساڵى یاساکه، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت به‌تایبه‌ت له‌دادگاکاندا جێبه‌جێناکرێت و ده‌سه‌ڵاتى جیبه‌جێکردن پێوه‌ى پابه‌ند نابێت».
باسى له‌وه‌شکرد حکومه‌ت له‌م کابینه‌یه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌کرد هه‌وڵى ئه‌نجامدانى چاکسازى ده‌دات «به‌ڵام هیچ نیازێکى راسته‌قینه‌ى بۆ جێبه‌جێکردنى چاکسازى نیه، چونکه یه‌کێک له‌پایه‌کان شه‌فافیه‌ته‌و رێگه به‌میدیا بدرێت وه‌ک خۆى سه‌رنجه‌کانى بخاته‌ڕوو».
له‌باره‌ى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانه‌وه، نیاز عه‌بدوڵڵا وتى «سهندیدکا زیاترى لێ چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین، نه‌ک ببێته هاوتاى ده‌سه‌ڵات و خۆى پێویستى بهنوێبوونهوهیه و مه‌ترسیمان هه‌یه کهسهندیکا ببێته پاڵنه‌رو دروستبوونى ئه‌نجومه‌نى باڵاى راگه‌یاندن، چونکه بۆ ئێمه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ئه‌نجومه‌نى باڵاى سانسۆره نه‌ک ئه‌نجومه‌نی باڵاى راگه‌یاندن و رێکخستنى».
له‌ساڵى 1992ه‌وه تاساڵى 2007، په‌رله‌مان پێنج یاسای لەبواری چاپەمەنی و رۆژنامەگەری دەرکردووە کەبریتین لەیاسای چاپەمەنی هەرێمی کوردستانی عێراق _ ژمارە (10)ی ساڵی 1993، یاسای سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانی عێراق _ ژمارە (4)ی ساڵی 1998، یاسای بڵاوکردنەوە لە رۆژنامەی رەسمیدا (وەقایعی کوردستان )_ ژمارە (4)ی ساڵی 1999و یاسای سندوقی خانەنشینی رۆژنامەوانی کوردستان –عێراق _ ژمارە (13)ی ساڵی 2001و یاسای رۆژنامەگەری لەکوردستان _ژمارە (35) ی ساڵی 2007.
یاساکه‌ى ساڵى 2007 که‌ئێستا به‌رکاره، له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانه‌وه به‌یه‌کێک له‌باشترین یاساکان داده‌نرێت، به‌ڵام دادگاکان خۆیان له‌جێبه‌جێکردنى ده‌دزنه‌وه.
عه‌باس فه‌تاح، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «ئه‌رکى ئێمه‌و هه‌موو په‌رله‌مانتارێک دانانى یاسا‌و بهدواداچوونیهتى، له‌که‌یسی رۆژنامه‌نووساندا پێویسته لیژنه‌ى رۆشنبیرى کاریان له‌سه‌ربکات و به‌دواداچوون بۆ حاڵه‌ته‌کان بکات».
وتیشى «بۆ کارکردن له‌سه‌ر که‌یسه‌کان ده‌بێت داوایه‌ک بێته به‌رده‌ستمان جا له‌لایه‌ن خاوه‌نى که‌یسه‌که یان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه بێت وه‌ک سه‌ندیکا، تا کارى له‌سه‌ربکه‌ین، چونکه په‌رله‌مانتار پێویسته له‌سه‌ر که‌یسێک کاربکات».
سه‌نته‌رى میترۆ 13ى ئه‌م مانگه له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، لەماوەی رابردودا بەدواداچوونی بۆ چەند کەیسێکی رۆژنامەگەری کردووە، سەرنجی داوە هەندێ لەکەیسەکانی تایبەت بەبڵاوکردنەوە لەبنکەکانی لێکۆڵینەوەی هەرێمی کوردستان، بەتەواوەتی یاسای کاری رۆژنامەنووسی فەرامۆشدەکەن و بەیاسایەکی تر لێکۆڵینەوە لەگەڵ رۆژنامەنووس دەکرێت و (دەستبەسەرکردن) لەدەرەوەی یاسای رۆژنامەگەری، وەک تۆڵەکردنەوە لە رۆژنامەنووسان، بەکاردێنن.
ره‌حمان غه‌ریب، به‌ڕێوەبه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ، به هاوڵاتی وت «له‌هه‌رێمى کوردستان زۆر شێواز هه‌یه بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه لهدهرکردنى یاساى رۆژنامه‌نووسى که‌یه‌کێکیان ئه‌مه‌یه یاساى تر به‌کارده‌هێنرێت بۆ دادگایى کردنى رۆژنامه‌نووسان».
وتیشى” ئه‌مه به‌کارهێنانى یاسایه بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه له‌ڕۆژنامه‌نوسان، به‌کارهێنانیه‌تى بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ى ئازادى».