«ئه‌مریکا دۆسته‌کانى خۆى جێناهێڵێت«
عارف قوربانى، نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس: نه‌یاره‌کانى ئه‌مریکا کێشە بۆ هه‌رێم ده‌نێنه‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
نوسه‌رو رۆژنامه‌نووسێک سه‌ردانه‌که‌ى جێگرى سه‌رۆک ئه‌مریکا بۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به «گرنگ» وه‌سف ده‌کات، پێشیوایه نه‌یاره‌کانى ئه‌مریکا ته‌نگه‌شه بۆ هه‌رێم ده‌نێنه‌وه.
عارف قوربانى نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس شیکردنه‌وه‌یه‌کى بۆ سه‌ردانه‌که‌ى پێنس بۆ هه‌رێمى کوردستان کرد‌و بۆهاوڵاتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه چه‌نده گرنگه سه‌ردانه‌که به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌ش نه‌یارانى ئه‌مریکا له‌عێراق و ئێران ته‌نگه‌شه بۆ هه‌رێم ده‌نێنه‌وه.
عارف قوربانى، نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»له‌ڕووى سیاسییه‌وه هاتنى پێنس به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌ى که‌گرنگه بۆ هه‌رێمى کوردستان ره‌نگه به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ش لهههلومهجێکى ئاوادا کهئاڵۆزى زۆر له‌عێراقدا هه‌یه‌و ناکۆکى له‌نێوان ئه‌مریکاو ئێران گه‌یشتۆته دۆخێکى خراپ به‌و جۆره‌ش ته‌نگه‌شه بۆ هه‌رێم دروستبکات به‌وه‌ى نه‌یاره‌کانى ئه‌مریکا پێیانوابێت کهههرێمى کوردستان بۆته پێگه‌ى ئه‌مریکا».
مایک پێنس جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا، ئێواره‌ى دوێنێ شه‌ممه 23ى تشرینى دووه‌مى 2019 گه‌یشته عێراق و له‌شارى ئه‌نبار هێزه‌کانى ئه‌مریکاى به‌سه‌رکرده‌وه‌و به‌ته‌له‌فون قسه‌ى له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کردووه‌و داواى کردووه مامه‌ڵه‌ى مه‌ده‌نى له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا بکرێت.
دواتر له‌ئه‌نباره‌وه بهفرۆکهیهک گه‌یشته هه‌ولێرو له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى لێ‌کرا.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا به مایک پێنس، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکاى رایگه‌یاند «ده‌مه‌وێت به‌ناوى هه‌رێمى کوردستان به‌هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه به‌خێرهاتنى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بکه‌م بۆ هه‌ولێر ، هاتنى جه‌نابتان له‌م کاته‌دا به‌ڵگه‌یه بۆ پاڵپشتى هه‌رێمى کوردستان».
عارف قوربانى پێشیوابوو نه‌یاره‌کانى ئه‌مریکا پێیانوایه ئه‌مریکا چاوى له‌وه‌یه هه‌رێم بکاته ناوه‌ندێک بۆ جموجۆڵه سیاسییه‌کانى خۆى، وتی «بریا جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بچوایه‌ته به‌غداو له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کۆبوونه‌وه‌ى بکردایه‌و دیدارى هه‌بوایه، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان به راستهوخۆو ناڕاسته‌وخۆ هه‌وڵ هه‌یه بۆ گه‌مارۆى سیاسى هه‌رێمى کوردستان چ له‌به‌غداو وڵاتانى هه‌رێمیه‌وه کهگۆشهگیر بکرێت».
قوربانى ده‌شڵێت له‌م تێڕوانینه‌شه‌وه گرنگه هه‌رێمى کوردستان په‌ره بهتێڕوانینهکانى خۆى بدات ده‌رفه‌تێک بقۆزێته‌وه کهدهرگاکان به‌کراوه‌یى بهێڵێته‌وه به‌ڕووی خۆیداو هاوسه‌نگى بپارێزێت و نه‌بێته ته‌ره‌فى کێشه‌کان.
ده‌رباره‌ى ئه‌و ته‌نگه‌شه‌و ئاستهنگییهى کهنهیارهکانى ئه‌مریکا بۆ هه‌رێم دروستى ده‌که‌ن، قوربانى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه به‌دوری مه‌زانن نه‌یاره‌کانى ئه‌مریکا له‌عێراق و ئێران ره‌نگه زۆرتر به‌چاوى هه‌ستیارییه‌وه ته‌ماشاى کوردستان بکه‌ن که‌ئه‌مریکا ئه‌م ناوچه‌یه به‌ناوه‌ندى خۆى بزانێت، وتی «ئه‌گه‌ر ئێران کاردانه‌وه‌ى راستهوخۆشى نه‌بێت کاریگه‌رى ده‌بێت».
دوێنێ سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سوپاسى ئه‌مریکاى کرد بۆ پاڵپشتى و هاوکارییه‌کان که‌هه‌یانبووه له‌شه‌ڕى تیرۆریستانى داعشدا و نێچیرڤان بارزانى وتى «به‌بێ یارمه‌تى ئێوه مومکین نه‌بوو ئێمه بتوانین ئه‌مڕۆ لێره به‌و شێوه‌یه رابوه‌ستین».
نێچیرڤان بارزانى داواى کرد رێز‌و سڵاو بگه‌یه‌نێته دۆناڵد تره‌مپ و هیواى خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ى له‌نێوان هه‌رێمى کوردستان و ئه‌مریکادا هه‌یه رۆژ به رۆژ بتوانن په‌ره‌ى پێبده‌ن.
لاى خۆیه‌وه، مایک پێنس جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا به‌ناوى ئیداره‌ى تره‌مپ، دڵنیایى دایه کورد که‌پارێزگارى له‌په‌یوه‌ندیى مێژوویى نێوان کورد‌و ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن و پشتیوانى ئه‌مه‌ریکاى بۆ هه‌رێمى کوردستان و هێزى پێشمه‌رگه دووپاتکردووه‌ته‌وه.
پێنس وتیشى « کورد هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریکایه، زۆر له‌مێژه ئه‌و په‌یوه‌ندییه دروست بووه‌و پابه‌ندیشن بههاوکاریکردنى هه‌رێمى کوردستان و عێراق».
سه‌ردانه‌که‌ى مایک پێنس بجێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بۆهه‌ولێر کاردانه‌وه‌ى سیاسى به‌دواى خۆیدا هێنا
لەڕووی گرنگی دبلۆماسییەوە، عارف قوربانى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو هه‌رێمى کوردستان پێویستى به‌پشتیوانى نێوده‌وڵه‌تییه‌و ئه‌و هاوسۆزییه‌ى هه‌یبووه هه‌ر به‌رده‌وام بێت و فراوانى بکات.
عارف قوربانى وتی «په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان پێویستى بەوەیە وەبەرهێنانی تێدابکرێت، ده‌بێت سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد هاوسه‌نگى بپارێزێت که‌ئه‌م جوڵه دبلۆماسیانه به‌قازانجى هه‌رێمى کوردستان بکه‌وێته‌وه نه‌ک حهساسییهتى بۆ دروستبکات، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى به یه‌کگوتارى کورده‌وه هه‌یه کهمناوهرهى زۆر باشى دبلۆماسى بکه‌ین له‌ناوچه‌که‌دا».
«عێراق یه‌کلایی بووەته‌وه بۆ ئێران و زۆر ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى وا هێماى ده‌که‌ن کهسێبهرى تارانه، به‌دورى نازانم ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت ئه‌و وێنایه پیشانبدات کهههرێمى کوردستان بۆ واشنتن گرنگه‌و جێگه‌ى ماوه له‌عێراقدا و هه‌رێمى کوردستان سێبه‌رى ئه‌مریکایه«، عارف قوربانى واى وت.
ئه‌و نوسه‌رو رۆژنامه‌نووسه ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه کههاتنهکهى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بۆ هه‌ولێرو دیدارى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم ئاماژه‌یه‌که په‌یوه‌ندى بهمهسهلهى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ئه‌مریکاوه هه‌یه له رۆژئاواى کوردستان که‌جۆرێک نیگه‌رانى له‌ناوخۆى ئه‌مریکاش دروستکرد که‌ئه‌مریکا دۆسته‌کانى خۆى جێده‌هێڵێت و جێى متمانه نییه« ئه‌مه بۆ دڵنه‌وایى کورد بێت و ئاماژه‌یه‌ک بێت که‌ئه‌مریکا دۆسته‌کانى خۆى جێناهێڵێت