کەرتی تایبەت گەرمیان دەخاتە سەر نه‌خشه‌ى چارەسەرە پزیشکییە وردەکان

هەندێک لەدانیشتووانەکەشی گلەیی دەکەن حکومەت خۆی دەستەوەستانەو ریکلامی بۆ کەرتی تایبەت کردووە

5 ساڵ لەمەوپێش



رێناس بەرزان

بۆ یهکهمجار نهشتهگهری «قهستهرهی دڵ» لهگهرمیان ئهنجامدرا، بهوهش ناوچهکه چووه سهر نهخشهى چارەسەرە پزیشکییە وردەکان، بهڵام ئهنجامدانى نهشتهگهرییهکه لهنهخۆشخانهیهکى ئههلى کاردانهوهى لێکهوتهوه، بهتایبهت کهحکومهت پێشتر بهڵێنى کردنهوهى ئهو بهشهى دابوو لهنهخۆشخانه حکومییهکان.

نەشتەرگەریەکە نەخۆشخانەیەکی کەرتی تایبەت ئەنجامی داوە کەتازە کراوەتەوە لە گەرمیان، لەکاتێکدا کەموکوڕی هەیە لەسیستمی تەندروستی کەرتی گشتی لەناوچەکە.

ئەگەرچی هەندێک خەڵک دڵخۆشن کەناوچەکەیان چۆتەسەر نەخشەی چارەسەرە پزیشکیەکان، بەڵام هەندێکیش نیگەرانن لەحکومەت کەدەبوو پیش کەرتی تایبەت لەکەرتی گشتی نەشتەرگەری قەستەرە بکرایەتەوە، چونکە ناوچەکە پزیشکی پسپۆڕی تێدایە.

تیمە پزیشکییەکە کەشارەزای نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرەو شەبەکەو باڵۆنن خەڵکی ناوچەکەن و لەشاری پزیشکی گەرمیان کەنەخۆشخانەیەکی کەرتی تایبەتەو تازە کراوەتەوە، بۆ یەکەمجار لەمێژووی ناوچەکە ئەم پرۆسەیهیان بەسەرکەوتوویی ئەنجامداو گەرمیانیان خستەسەر نەخشەی چارەسەرە پزیشکییە وردەکان.

 سیروان محهمهد بهڕێوبهری تهندروستی ئیدارەی گهرمیان بە هاوڵاتى راگهیاند «لهچوار ساڵی رابردوو سهرهڕای قهیرانهکان ئیشی زۆرمان کردووه لهسهر بهرزکردنهوهی کوالێتی خزمهتگوزارییهکان بهتایبهت ئهو خزمهتگوزاریانهی کهخهڵکی گهرمیان و دهوروبهری ناچاردهکات بچنه شارهکانی تر».

پێشتر بۆ زۆربهى چارهسهره پزیشکییهکان لهناویاندا نهشتهرگهریی «قهستهرهی دڵ» هاوڵاتیانى گهرمیان ناچاربوون بچنه سلێمانی، بهڵام لهئێستادا ورده ورده خهریکه نهخۆشخانه ئههلییهکان زۆربهى چارهسهرهکان دهبهنه ناو گهرمیانهوه.

سیروان محهمهد وتى «قهستهرهی دڵ یهکێکه لهو خزمهتگوزاریانهی که لهلایهن کهرتی تایبهتهوه لهشاری کهلار بەردەستکراوە، یهکهم نهشتهرگهری قهستهرهی دڵ بهسهرپهرشتی بهڕێوەبهرایهتی تهندروستی گهرمیان و بەبهشداری چهند پزیشکێک کهسهرجهمیان خهڵکی گهرمیانن بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا».

نهشتهرگهرییهکه بەسەرپەرشتی د.کامەران رەوف قەرەداغی و د.سەرکەوت داود عەباس و د.عەدنان تۆفیق باجڵان، تیمێکی پسپۆڕی پزیشکی لەشاری پزیشکی گەرمیان ئەنجامدراوە.

ساڵی ٢٠١٨ ئیدارهى گهرمیان داوایهکى بۆ وهزارهتی تهندروستی بهرزکردهوه بۆ کردنهوهی ئهم بهشه لهئیدارەی گهرمیان، بهڵام تائێستا حکومهت بهڵێنهکهى جێبهجێنهکردووه، تا کهرتى تایبهت توانى ئهو خزمهتگوزارییه بگهیهنێته ئهو ناوچهیه.

 سیروان محهمهد وتى «ئهوکات وهزارهت بهڵێنی کردنهوهی ئهو بهشهیان پێداین، بهڵام دواتر بهبیانوی ئهوهی تێچووی ئامێرو بیناکه زۆرهو لهتوانای دارایی حکومهتدا نیە جێبهجێ نهکرا».

بڵاوکردنهوهی ههواڵی ئهنجامدانی یهکهم نهشتهرگهری «قهستهرهی دڵ» لهلایهن بهڕێوەبهرایهتی تهندروستی گهرمیان لهنهخۆشخانهیهکی تایبهت، کاردانهوهى خهڵکی بهدوای خۆیدا هێناوه، بهتایبهت که حکومهت ریکلامى بۆ نهشتهرگهرییهکه کردووه.

هاوڵاتییهکه کهناوى خۆى تهنها به ئاسۆ هێنا بۆ هاوڵاتى باسى لهوهکرد،  لەگەڵ هەبوونی داهات و نەوت و گومرگەکان و بودجە لەعێراقەوە، کەچی گەندەڵی لەتەندروستی گەیشتووهتەوە لوتکە.

وتیشى «کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی ئەهلی و هێنانی دکتۆری پسپۆڕ لەدەرەوەی کەلار تەنها پێویستی بەیەک موافەقەی مەسئولێکە بۆ سبەی ئەو نەخۆشخانە ئەهلیە نەخۆش دەبینێت و لەدەرەوی وڵاتیش دکتۆری بۆ دێت».

هاوڵاتیهکی دیکه دهڵێت «تهندروستی گهرمیان ریکلامى کردووەو ریکلامەکەش ئەوە دەگەیەنێ کەشانازى دەکەن کەنەخوشخانەیەکى ئەھلى نەشتەرگرییەکى کردووە، ئەى بۆ تەندروستى گەرمیان ناچێ ئەو ئامێرانه بهێنێت و پارەیەکى زۆر کەمیش لەو خەڵکە وەربگرێت».

لهم بارهیهوه دکتۆر سیروان بۆ هاوڵاتى وتی «راسته ئهم نهشتهگهرییه لهنهخۆشخانهی تایبهت کراوه، بهڵام تهندروستی گهرمیان سهرپهرشتیارو بهرنامهداڕێژی ههردوو کهرتهکهیه».

ههروهها وتیشی «ئێمه خۆمان ههر خزمهتگوزاریهک گهر زهحمهت بێت و لهتوانای کهرتی حکومهت نهبێت بیکات، دهیدهین بهکهرتی تایبهت و داوایان لێدهکهین ئهنجامی بدهن لهژێر مۆڵهت و بهرنامهی بهڕێوەبهرایهتی تهندروستی گهرمیان».

لاى خۆیه‌وه‌، محه‌مه‌د قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ ‌ راگه‌یاند، به‌پێویست زانراوه‌ که ‌پڕۆژه‌یه‌کی له‌م شێوه‌یه‌ له‌ناوچه‌که‌ بکرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی پاڵپشتی دارایی و که‌می پێداویستی پزیشکی و کارمه‌ندی ته‌ندروستی و ته‌واونه‌کردنی پرۆژه‌ راگیراوه‌کان، ئەم نه‌شته‌رگه‌ریه‌ له‌که‌رتی تایبه‌ت کراوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار