بودجه‌ى عێراق (150) ترلیۆن دینار تێدەپەڕێنێت دڵنیایى ده‌ده‌ین پشکى هه‌رێم له‌ 2020دا زیاتر ده‌بێت

فارس عیسا، سه‌رۆکى نوێنه‌رایه‌تیى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا بۆ ‌هاوڵاتى:

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

سهرۆکى نوێنهرایهتى حکومهتى ههرێم لهبهغدا دهڵێت سهردانى دوێنێى وهفدى ههرێم سهرکهوتوو بووهو ههرێم (250) ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانه دهداته کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى و لهبهرانبهردا گرهنتى پشکى راستى ههرێمى کوردستانى دهوێت.

فارس عیسا، سهرۆکى نوێنهرایهتى حکومهتى ههرێم لهبهغدا لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى، جهخت لهوه دهکاتهوه رێکهوتنى حکومهتى ههرێم و بهغدا شتێکى ئهوتۆى نهماوهو سبهینێ دووشهممه جارێکى دیکه وهفدى ههرێم دهچێتهوه بۆ بهغدا.

ناوبراو ئهوه ئاشکرادهکات حکومهتى ههرێم راپۆرتێکى دارایى وردى لهسهر خهرجى و داهاتهکانى بهپێى خشتیهک ئاماده کردووهو لهڕێگهى نوێنهرایهتى حکومهتى ههرێم لهبهغدا ئاراستهى وهزارهتى دارایى عێراقى کردووهو دهشڵێت «بهغدا متمانهى لا دروست بووه کهژمارهکان شهفافن».

هاوڵاتى: دوێنێ شهممه وهفدى ههرێم سهردانى بهغداى کرد، دهرئهنجامى کۆبونهوهکه چی بووه که بۆ هاوڵاتیان گرنگ بێت؟

فارس عیسا:ئهم سهردانه زۆر زۆر گرنگ بووه، گرنگى لهوه بووه که لهقۆناغى کۆتایى ئامادهکارى پرۆژهى بودجهى 2020دایه حکومهتى فیدڕاڵى عێراق، ئهم سهردانهش تهواوکهرى سهردانهکانى پێشتر بووهو یهکێکه لهسهردانه سهرکهوتووهکان، جهوێکى زۆر برایانهو بهلێکتێگهیشتنهوه کۆتایى هات، گهیشته رێکهوتن لهسهر ههندێک بنهما لهوانه نهوت، هیچ نهماوه تهنها رێکهوتنهکه  بکرێت.

هاوڵاتى: وهفدى حکومهتى ههرێم دڵنیایدا که رۆژانه (250) ههزار بهرمیل نهوت رادهستى کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى دهکات؟

فارس عیسا: بۆ ساڵى 2020 حکومهتى ههرێمى کوردستان رۆژانه (250) ههزار بهرمیل نهوت دهداته بهغدا، ئهگهر عێراق ئیلتزام بکات بهبهشه بودجهى ههرێمى کوردستانهوهو ههرێمى کوردستان لارى نییه لهوهى لهکێڵگه نهوتییهکانى خۆیهوه (250) ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانه لهڕێگهى بۆرى ههرێمهوه بداته کۆمپانیاى سۆمۆ.

هاوڵاتى: وهفدى عێراق قسهیان چی بوو لهسهر سهردانى وهفدى حکومهتى ههرێم؟

فارس عیسا: پێشتر ههرێمى کوردستان داتاو زانیارى خۆى خستبووه بهردهم حکومهتى عێراق، حکومهتى عێراق سێ پێشنیارى خستبووه بهردهم ههرێمى کوردستان، ههردوو بۆچون نزیکبوون کهیهکێکیان (250) ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانه بدرێته سۆمۆ.

هاوڵاتى: وهفدى ههرێم پێش ئهوهى بگهنه بهغدا باسى ئهوهیان کرد بۆ رێکهوتن لهسهر نهوت و پشکى ههرێم لهبودجهى عێراق و دۆسیهى قهرزهکانى ههرێم دهچن، بهغدا قسهى چییه لهسهر قهرزهکان؟

فارس عیسا: ئهمهش باسکراو بڕیاره رۆژى دووشهممه جارێکى تر وهفدى ههرێم سهردانى بهغدا بکاتهوه بۆ ئهوهى ئهو مهسهلهیهش باسبکرێت، لاى بهغدا قهرزهکان کێشه نییهو داواى تهفاسیلى قهرزهکانیان کرد که چییه.

من باسى ژمارهى قهرزهکان ناکهم، (24) ملیار دۆلار مێژوویهکى ههیه که له 2004 و 2005ەوه تائێستا خەرجى ههرێمى کوردستان وهک پێویست نهدراوهو نامانهوێت لهئێستادا باسى هیچ ژمارهیهک بکهین.

بهغدا متمانهى لا دروست بووه ههم داهات و ههم خهرجییهکانى کوردستان روون و ئاشکران و شهفافن، بۆیه رێککهوتن نزیکه لهلایهن ههردوولاوه

هاوڵاتى: باس لهوه دهکرێت حکومهتى ههرێمى کوردستان داواى (18) ترلیۆن دینارى سافى پاش بڕینى بودجهى حاکیمهو سیادى لهبهغدا کردووه، ئهم ژمارهیه تاچهند نزیکه لهڕاستییهوه؟

فارس عیسا: حکومهتى ههرێمى کوردستان راپۆرتێکى تهخمینى ئامادهکردووهو لهڕێگهى نوێنهرایهتى حکومهتى ههرێم لهبهغدا ئاراستهى وهزارهتى دارایى عێراقمان کردووه، تێیدا خەرجی و داهاتهکان و داهاتى گشتى ههرێمى کوردستان بهنهوتى و غهیره نهوتى بهشێوهیهکى  شهفاف و روون و بهخشته بهوردى دراوهته وهزارهتى دارایى، بهغدا متمانهى لا دروست بووه ههم داهات و ههم خهرجییهکانى کوردستان روون و ئاشکران و شهفافن، بۆیه رێککهوتن نزیکه لهلایهن ههردوولاوه.

هاوڵاتى: ئایا ههرێمى کوردستان بۆ 2020 بڕى (18) ترلیۆن دینار بهشى موچهو خهرجى کۆمپانیا نهوتییهکان و پڕۆژهکانى وهبهرهێنان و خهرجى رۆژانهى حکومهت دهکات؟

فارس عیسا: ئێمه لهدانوسانداین لهسهر پشکى ههرێمى کوردستان لهبودجهى 2020 دیارى بکرێت، ئهکید ههموو حسابى خەرجی و داهاتەکانى ههرێمى کوردستان کراوه، بهپێى رێکهوتنێک پشکى ههرێمى کوردستان دیارى دهکرێت، بهههموو حاڵهتێک ئهو سیغهیهى له2019 ههبووه دیارى کرابوو زیاتربێت کهمیزانییهى عێراق (123) ترلیۆن دینار بوو،  بۆ ساڵى 2020 بودجهو پشکى ههرێم زیاتر دهبێت، چونکه بودجهو میزانییهى عێراق بهخهمڵاندن دیاریکراوه ئێستا له (150) ترلیۆن دینار تێپهڕێت.

هاوڵاتى: ئهگهر بهغدا رازى بوو پشکى ههرێم لهسهدا (12.67) بۆ لهسهدا 14 % دیارى بکات و خهرجییهکانى سیادى و حاکیمه کهمبکرێتهوه، ئایا پشکى ههرێم زیاد دهبێت؟

فارس عیسا: ئێستا باسێکى گهرم ههیه کهخهرجییهکانى سیادى کهمبکرێتهوه لهجیاتى ئهوه بابى دیکه لهبودجه زیاد بکرێت، تائێستا پرۆژهى بودجهى عێراق بهتهواوى دیارى نهکراوه تابزانین پشکى ههرێم بهنزیکهیى چهند دهبێت، بهڵام دڵنیایى دهدهین پشکى ههرێم لهساڵى 2019 زیاتر دهبێت.

هاوڵاتى: ئهو پرۆژه داراییهى حکومهتى ههرێم به رێگهى ئێوه دراوهته وهزارهتى دارایى داواى (18) ترلیۆن دینار بۆ ساڵى داهاتوو کراوه؟

فارس عیسا: ئێمه داواى ئهو ژمارهیه ناکهین، بهڵکو داواى پشکى ههرێمى کوردستان دهکهین بهشێوهیهکى دادپهروهرانه، که لهسهر ههرێم فهرز کراوه (250) ههزار بهرمیل نهوت بداته کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى، ئێمهش مافمان ههیه کهپشکى حهقیقى خۆمان وهربگرین، کهجارێکى دیکه بهغدا دهست بۆ بڕینى قوت و موچهى خهڵکى ههرێمى کوردستان نابات، ئهوهش لاى ئێمه هێڵى سووره.

هاوڵاتى: سبهینێ کهوهفدى ههرێم جارێکى دیکه دهچێتهوه بۆ بهغدا بۆ گفتوگۆى هونهرى دهچێتهوه یان بۆ ئهوهى رێکهوتن بهرجهسته بکرێت؟

فارس عیسا: تێگەیشتن بهشێوهى گشتى لهنێوان حکومهتى ههرێم و حکومهتى فیدڕاڵ کراوهو هیچ شتێکى ئهوتۆ نهماوه که رێکهوتن نهکرێت.

سیاسهت و ستراتیژى حکومهتى ههرێمى کوردستان ئهوهبووه که بابهتى موچهو قوتى خهڵک لهململانێى سیاسى دوربخرێتهوهو کابینهى نۆیهم سهرکهوتوو بووه کهقهناعهت به بهغدا بهێنێت، خهڵکى کوردستان دڵنیا دهکهینهوه کهدۆخى ئابوورى ههرێم قۆناغێکى دیکه دهچێتهوه بۆ پێشهوه.

هاوڵاتى: بهشێک لهپهرلهمانتاره شیعهو سوننهکان دژى دانهوهى قهرزهکانى ههرێمن لهلایهن بهغداوه، ئایا ئهم پرسه لێکتێگهشتنى جددى بۆ دروستکراوه؟

فارس عیسا: ئهوه رێکدهکهون و تهفاهومى ههیه، لهههندێک لایهن ههیه کهپێیانخۆش نییه کێشهکانى ههرێم و بهغدا چارهسهربکرێت و ههندێک پێیانوایه دهبێت کێشهکانى نێوان ههردوولا بهوام بێت و نهگهنه رێکهوتن و سوود لهو کێشانه وهربگرن ژى خهڵکى ههرێمى کوردستان 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار