داهاتى مانگانه‌ى ناوخۆ گه‌یشته 200 ملیار دینار
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان بۆ هاوڵاتى: ئه‌م فۆرمه له‌حوکمڕانى تواناى به‌رده‌وامبوونى نییه ئه‌گه‌ر چاکسازیى نه
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات دۆسیه‌ى نه‌وت و گه‌نده‌ڵى له‌کابینه‌ى پێشتر چۆن بووه ئێستاش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌و هیچ گۆڕانکارییه‌کى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌و چاکسازى تێدا نه‌کراوه، ده‌شڵێت»ئه‌م فۆرمه له‌حوکمرانى تواناى به‌رده‌وامبوونى نییه ئه‌گه‌ر چاکسازى نه‌کرێت ده‌که‌وێت».
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌ڵێت، په‌رله‌مانى کوردستان تائێستا یاسایه‌کى دهرنهچواندووه که له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى خه‌ڵکدا بێت و حکومه‌تیش که‌مترین وه‌ڵامى پرسیارى په‌رله‌مانتاران ده‌داته‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ى هه‌موارى یاساى چاکسازى خانه‌نشینى و ده‌رماڵه‌کان ئه‌و نادادییه‌ى هه‌یه چاره‌سه‌رى بکه‌ن، ئه‌وه‌ش دووپاتده‌کاته‌وه که‌بڕینى ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان تائێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باسنه‌کراوه.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح له‌باره‌ى خه‌رجى و داهاته‌کانى حکومه‌ته‌وه ئه‌وه ئاشکراده‌کات که‌داهاتى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان مانگانه (200) ملیار دیناره.
ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ى له رابردوودا له‌دۆسیه‌ى نه‌وتدا هه‌بوو تائێستا وه‌کو خۆیه‌تى، ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ى له‌خاڵه سنورییه‌کان هه‌بووه له‌کابینه‌ى پێشوو له‌ئێستاشدا هه‌روه‌ک خۆیه‌تى
هاوڵاتى: رێکخراوێکى ناحکومى ده‌ڵێت بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان (228) به‌ڵێنى له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ى کوردستان داوه، ده‌توانن چه‌ند له‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ بکه‌ن؟
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: تائێستا ناتوانین هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێکى ورد بکه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ى پێمانوایه به‌شى هه‌ره زۆرى له‌کارنامه‌ى حکومه‌تدا هه‌بووه‌و موافه‌قه‌ى لایه‌نه‌کانى به‌شدار بووه له‌کابینه‌ى نۆیه‌م نه‌چۆته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، ئه‌مه وازحه، به‌ڵام له‌ته‌نیشت ئه‌مه‌دا بۆ که‌یسه‌کانى گه‌نده‌ڵى و به‌فیڕۆدانى سامانى گشتى له‌خاڵه سنوریه‌کان و دۆسیه‌ى زه‌ریبه‌و و داهاتى نه‌وت و گرێبه‌سته‌کان هه‌مووى به‌دواداچوونمان بۆ کردووه.
له‌ئاستى کرداریدا ده‌زانین فه‌سادو زوڵم و نادادى هه‌یه، ئه‌مانه لاى به‌رپرسانى باڵاى پارتى و یه‌کێتى ئاسایى بووه‌ته‌وه، به‌ڵام کاتێک که‌دێته ناو چاکسازییه‌کانه‌وه دوژمن و ئاسته‌نگى حه‌قیقى له‌وکاتانه‌دا دروستده‌بێت، ئێستا سێ که‌یسى گه‌وره که‌ئیشى تێدا ده‌که‌ین، لێکۆڵینه‌وه‌ى وردمان کردووه له‌سه‌ر خاڵه سنورییه‌کان کهگهندهڵیهکى رێکخراو موئه‌سه‌ساتى حکومى هێزه ئه‌منییه‌کان کۆمه‌ڵێک کۆمپانیا هاتوون سه‌رقاڵى پاره وه‌رگرتنن بار داخڵ ده‌کرێت به‌بێ گومرگ و پشکنین، ساڵى 1991 خاڵه سنورییه‌کان زۆر باشتر بووه له‌ئێستا که 2019یه، هێزى گه‌وره‌یان له‌پشته شه‌وانه بارى گه‌وره داخڵ ده‌که‌ن بێ گومرگ و پشکنین و هێزى گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵدایه، شته‌کان با وه‌کو خۆى بگات، به‌ڵگه‌نامه‌ى وردمان هه‌بوو که‌ئه‌مه له‌مه‌رزى باشماخدا هه‌بووه، شه‌وانه (70 بۆ 80) کۆنتێنه‌ر داخڵى هه‌رێم ده‌کرا، به‌رێوه‌به‌رى گومرگمان بانگکردو وتى له‌هه‌موو خاڵه سنورییه‌کانى دیکه‌ش ئه‌مه هه‌یه، چه‌ندین دۆسیه‌مان ئاماده کردووه، چه‌ندین کۆمپانیا به‌ناوى سه‌یر سه‌یر به‌بێ ئه‌وه‌ى خه‌ده‌مات پێشکه‌ش بکه‌ن مانگانه چه‌ندین ملیۆن دۆلاریان ده‌ستده‌که‌وێت، هه‌ندێکیان هه‌یه هه‌ر هیچ ناکه‌ن و هامشێکیان بۆ کراوه‌و هه‌ندێکى وه‌زاره‌تى دارایى و به‌شێکى دیکه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و به‌شێکى تر‌ى به‌رێوه‌به‌رى مه‌رزه‌کان کردوویانه، ئیشى ورمان له‌سه‌ر کردووه.
له‌سه‌ر ئاستى زه‌ریبه به‌شێکى زۆرى کۆمپانیاکان زه‌ریبه‌یان نه‌داوه‌و خۆیان لێ دزیوه‌ته‌وه‌و به‌شێکیان به نایاسایى به‌خشراون و به‌ڵگه‌نامه‌مان لایه کۆمپانیا له‌ملیۆنێک دۆلارى زه‌ریبه به‌خشراوه، ئیشى زۆرمان کردووه‌و ده‌یده‌ینه حکومه‌ت تا چاکسازى تێدابکرێت.
له‌سه‌ر هه‌موارى پرۆژه‌ى چاکسازى خۆتان ده‌زانن بڕیاربوو بڕوات، به‌ڵام هه‌ندێک ئاسته‌نگ هه‌بووه‌و بڕیاره حکومه‌ت به‌م نزیکانه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى بکات، ئێمه ئه‌وه‌ى توانیومانه لۆبى بکه‌ین و ده‌وڵه‌مه‌ندى بکه‌ین چاکسازى ریشه‌یى بکرێت، چونکه مه‌علومه ئه‌م فۆرمه له‌حوکمڕانى تواناى به‌رده‌وامبوونى نییه ئه‌گه‌ر چاکسازى نه‌کرێت ده‌که‌وێت.
ئه‌م فۆرمه له‌حوکمڕانى تواناى به‌رده‌وامبوونى نییه
ئه‌گه‌ر چاکسازیى نه‌کرێت ده‌که‌وێت
هاوڵاتى: قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران رێکبخرێته‌وه‌و هه‌ندێکى ببڕدرێت له‌هه‌موارى پرۆژه‌یاساى چاکسازى و خانه‌نشین و ده‌رماڵه‌و ئیمتیازه‌کاندا، ئه‌مه چۆنه؟
عه‌لى حه‌مه ساڵح: به‌پێى پرۆژه‌یاساى چاسازى وازحه، موچه ده‌درێت به‌که‌سێک کهئیستحقاقى خۆى بێت، نه‌ک ئه‌وه‌ى سوڵحى له‌گه‌ڵدا بکرێت، شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى خانه‌نشینى هه‌یه له‌کوردستاندا، بێ له‌یه‌ک دوو شوێنى دیکه هه‌مووى ده‌بێت یه‌کبخرێت، هه‌موو یه‌که ژمێریارییه‌کانى هێزه ئه‌منییه‌کان یه‌کده‌خرێت.
تائێستا پرۆژه‌که نه‌هاتۆته په‌رله‌مان و قسه‌مان له‌گه‌ڵ کردوون بڕیاره له‌زووترین کاتدا بێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه له‌گفتوگۆ نه له‌بڕیاره‌کاندا باسى هیچ جۆره بڕینێکى ده‌رماڵه‌کان نه‌کراوه، که هاته په‌رله‌مان زۆر به‌وردتر موناقه‌شه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین.
حکومه‌ت خۆیان ده‌ڵێن ئامانجى ئه‌و پرۆژه‌یه گێڕانه‌وه‌ى پاره‌یه، به‌ڵام دیار نییه چه‌ند پاره ده‌گێڕێته‌وه بۆ حکومه‌ت و به‌ته‌ئکید پاره ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ماقول نییه سکویرتى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان بدرێته مه‌سئول و کوڕى به‌رپرسه‌کان که‌ملیۆنان دۆلار ببه‌ن
هاوڵاتى: له‌ئه‌داى کابینه‌ى نۆیه‌م رازیت که‌زیاتر له‌چوار مانگ به‌سه‌ر حکومه‌تدا تێپه‌ڕبووه‌و گۆڕان یه‌کێکه له‌به‌شداربووه‌کانى؟
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ى له رابردوودا له‌دۆسیه‌ى نه‌وتدا هه‌بوو تائێستا وه‌کو خۆیه‌تى، ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ى له‌خاڵه سنورییه‌کان هه‌بووه له‌کابینه‌ى پێشوو له‌ئێستاشدا هه‌روه‌ک خۆیه‌تى، بابه‌تى زه‌ریبه راگیراوه‌و ئه‌و عه‌ف و سه‌رپێچیه‌ى له‌سه‌ر زه‌ریبه هه‌بووه راگیراوه.
هاوڵاتى: بۆچى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان پڕناکرێته‌وه‌و سه‌رۆکى حکومه‌ت خۆى وه‌زیرى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یه؟
عه‌لى حه‌مه ساڵح: تائێستا سه‌رۆکى حکومه‌ت خۆى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کانه، ترسه‌که ئه‌مه‌یه‌و کۆمه‌ڵێک تێڕوانیمان ئاماده‌کردووه، دۆسیه‌ى نه‌وت کۆمه‌ڵێک کێشه‌ى گه‌وره‌ى تێدایه، یه‌کێک له‌وانه کۆمپانیا سکوریتییه‌کان که له‌سه‌دا 48%ى موچه بۆ هێزى ئه‌منى و ناوخۆ ده‌ڕوات و پۆلیسى نه‌وت و زێره‌ڤانى، ماقول نییه سکویرتى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان بدرێته مه‌سئول و کوڕى به‌رپرسه‌کان که‌ملیۆنان دۆلار ببه‌ن و ئه‌وانى دیکه هیچ وه‌زیفه‌یه‌کیان نییه‌و ته‌نها ده‌وامیان پێده‌کرێت و ئه‌رکیان نه‌بێت، ده‌بێت ئه‌مه رێکبخرێته‌وه.
بۆ زانیاریتان خهدهماتى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان قۆرغکارییهکى زۆر مه‌ترسیدار هه‌یه که‌ئه‌و خهدهماتانهى دراون به‌کۆمپانیا ناوخۆییه‌کان به‌چه‌ند که‌سێکى دیاریکراو دراون، چ لاى یه‌کێتى و چ لاى پارتى تێچووه‌که‌ى پێنج هێنده‌یه به‌ملیۆنان دۆلارى خه‌رجى نەوت زیاد بکات، ئه‌مانه چاکسازییان ده‌وێت و ده‌بێت بکرێت.
هاوڵاتى: جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ کاروبارى چاکسازى که‌پشکى گۆڕانه، بۆ ئه‌و پۆسته‌تان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مه ده‌ستى ده‌ستى کردن نییه به گۆڕان؟
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: ده‌ستى به‌ده‌ستى نییه، هێشتا هه‌ندێ گفتوگۆ هه‌یه به‌وه‌ى که‌ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاته‌کانى چى ده‌بن، چۆن به‌یاسا رێکبخرێته‌وه، ئێستا سبه‌ینێ ده‌توانین وه‌ک گۆڕان که‌سێک دیارى بکه‌ین و فه‌رمانى بۆ ده‌ربچێت، به‌ڵام ده‌بێت ده‌سه‌ڵاته‌کانى به‌یاسا دیارى بکرێت.
هاوڵاتى: ئه‌ى سندوقى داهاته نه‌وتییه‌کان که‌ئه‌وه‌ش پشکى گۆڕانه هه‌مان کێشه‌ى هه‌یه؟
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: سندوقه‌که ده‌بێت کارابکرێت و هه‌ر سه‌رۆکه‌که نییه، له‌ڕۆژانى ئاینده له‌لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌ندامه‌کانى ئه‌نجومه‌نه‌که بهێندرێته په‌رله‌مان تاپهسهندبکرێت.
هاوڵاتى: خه‌ڵک هه‌یه (220) هه‌زار دینار موچه‌ى خانه‌نشینى وه‌رده‌گرێت و پهرلهمانتارو وه‌زیرو دادوه‌ره‌کان شه‌ش ملیۆن دینار زیاتر وه‌رده‌گرن، ئه‌مه چۆن رێکده‌خرێته‌وه؟
عه‌لى حه‌مه ساڵح: نادادى زۆر له‌موچه‌ى خانه‌نشینیدا هه‌یه‌و به‌تایبه‌ت له‌پله باڵاکاندا که‌ده‌مانه‌وێت وه‌ک عێراقى لێبکه‌ین یا باشتر له‌وه‌ى عێراق، ئاستى دووه‌میان ئه‌وه‌یه که‌هیچ خانه‌نشینێک له 400 هه‌زار دینار که‌متر وه‌رنه‌گرێت، ئێستا له‌گه‌ڵ حکومه‌ت گفتوگۆ هه‌یه‌و داوامان کردووه وه‌ڵامى پێویسى ئه‌مه بداته‌وه‌و حکومه‌تیش ده‌ڵێت با دیراسه‌ى تێچووه مادییه‌که‌ى بکه‌م و وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه.
خانه‌نشینى پله باڵاکان چاره‌سه‌ر ده‌بێت و خانه‌نشینى هاوڵاتیانیش ده‌مانه‌وێت له (400) هه‌زار دینارى مانگانه که‌متر نه‌بێت.
ئێمه چه‌ند جارێک به‌فه‌رمى داوامان کردووه که ته‌فاسیلى قه‌رزه‌کانى سه‌ر حکومه‌ت به‌وردى بۆمان بنێرن چۆنه‌و بۆچى کراوه‌و له‌کێ وه‌رگیراوه، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى نه‌داوینه‌ته‌وه.
هاوڵاتى: گۆڕان به‌شداره له‌حکومه‌ت، دۆسیه‌ى قه‌رزه‌کان چییه ئایا به‌فعلى بێجگه موچه‌ى پاشه‌که‌وتکراوى فه‌رمانبه‌ران حکومه‌ت قه‌رزاره؟
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: گرفتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌یه که تائێستا دامه‌زراوه‌یه‌کى نییه بۆ دیارى کردنى قه‌رزه‌کان، هه‌ر قهرزهو له‌شوێنێکه، بۆ نموونه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى قه‌رزارى ده‌رمانه، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه قه‌رزارى جلى سه‌ربازییه، وه‌زاره‌تى دارایى قه‌رزارى بانک و به‌ڵێنده‌رانه، وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان قه‌رزارى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانه که‌پاره‌ى پێشه‌کى لێیان وه‌رگرتووه، ئێمه چه‌ند جارێک به‌فه‌رمى داوامان کردووه که ته‌فاسیلى قه‌رزه‌کانى سه‌ر حکومه‌ت به‌وردى بۆمان بنێرن چۆنه‌و بۆچى کراوه‌و له‌کێ وه‌رگیراوه، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى نه‌داوینه‌ته‌وه.
هاوڵاتى: به‌ڵام خۆتان وه‌ک ئه‌ندامى وهفدى دانوسانکارى گۆڕان له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا له‌گه‌ڵ پارتى به‌شداربوون، ناکرێت که‌ئێوه نه‌زانن حکومه‌ت چه‌ند قه‌رزاره؟
عه‌لى حه‌مه ساڵح: ئێمه ده‌زانین (100) ملیۆن دۆلارى ده‌رمان قه‌رزارین و پاره‌ى پێشمه‌رگه قه‌رزارین، به‌شێک له‌قه‌رزه‌کان وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان پاره‌ى وه‌رگرتووه‌و هێشتا نه‌وته‌که‌ى نه‌داوه به‌کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان، پاره‌ى مقاولیین که‌س ناتوانێت ئینکارى لێبکات، پاره‌ى (13) ملیار دۆلارى قه‌رزى پاشه‌که‌وتکراوى فه‌رمانبه‌ران بوونى هه‌یه که‌حکومه‌ت قهرزارییهتى، هه‌موو ئه‌مانه هه‌یه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت کۆى گشتى قه‌رزه‌کان بزانین.
هاوڵاتى: له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان ده‌وترێت رێگه به‌ئه‌ندامانى لایه‌نه‌کانى ئۆپۆزسیۆن نادرێت وه‌ک پێویست قسه بکه‌ن، هۆکاره‌که‌ى چییه؟
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: ئه‌گه‌ر ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان به‌راورد بکه‌ین به‌خولى پێشوو، مولاحه‌زه‌ى جددیم هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان، په‌رله‌مان سێ ئه‌رکى هه‌یه، ده‌رکردنى یاسا تائه‌م ساته هیچ یاسایه‌ک له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ده‌رنه‌کراوه، دووه‌م چاودێرییه، تائێستا نه سه‌رۆکى حکومه‌ت و نه وه‌زاره‌ته سیادییه‌کان وه‌زیره‌کانیان نه‌هاتوونه‌ته په‌رله‌مان، سێیه‌م په‌سه‌ندکردنى بودجه‌یه تائێستا پرۆژه‌ى بودجه نه‌هاتۆته په‌رله‌مان، به‌شێکى زۆرى په‌رله‌مانتاران که پرسیاریان ئاراسته‌ى حکومه‌ت کردووه به‌دواداچوونیان کردووه‌و وه‌کو پێویست وه‌ڵامه‌کانیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
ده‌بێت لایه‌نه‌کانى ئۆپۆزسیۆن خۆیان قسه بکه‌ن و سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان وه‌ڵامبداته‌وه.
هاوڵاتى: وه‌زیرى دارایى لاى گۆڕانه‌و گۆڕان خۆى وا پێناسه کردووه کهسهرمهشقى شهفافییهتهو لهکارنامهکهى بۆ به‌شدارى حکومه‌ت باسى کردووه، شه‌فافیه‌تى ئه‌م وه‌زاره‌ته له‌کوێدایه که‌زانیارى نه‌درێته خه‌ڵک و رۆژنامه‌نووسان و په‌رله‌مانتاران؟
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: چیت ده‌وێ با پێت بڵێم داهاتى ناوخۆ (200) ملیار دیناره، قه‌رزه‌کان هه‌موو ئه‌وه‌ى لاى وه‌زیرى داراییه ئیعلانى ده‌که‌ین، چه‌ندێک پاره‌ى بانک و مقاولە.
به‌تاکید ده‌بێت شه‌فافییه‌ت ده‌سته‌به‌ر بکرێت و ئیشى تێدا ده‌که‌ین، داهاتى نه‌وت نزیکه‌ى (300) ملیۆن دۆلار ده‌درێته وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و (453) ملیار دینار له‌به‌غداوه دێت (25) ملیار دینارى هاوکارى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه هه‌یه، (886) ملیار دینار ده‌درێته موچه‌و ئه‌وه‌ى دیکه‌ى که‌ده‌درێن به‌کۆمپانیا ئه‌منى و کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان نایزانین.