دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە‌

پارتی سووری نەوریج: 

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پارتی سووری نەرویج داوای لەوڵاتەکەی کرد لێکۆڵینەوەیەکی جددی لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ئەنجامبدرێت کە لەلایەن تورکیاوە لە رۆژاڤا بەکارهێنراوەو وتی، پێویستە ئەم بابەتە لەئاستی نێودەوڵەتیدا لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکرێت.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (ABC) بژورنار مۆکسنەس ئەندامی پارتی سووری نەرویج داوای لەوەزیری دەرەوەی نەرویج کرد کەبابەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکیا بکات بەبابەتی وتوێژی وەزیرەکانی دەرەوەی ناتۆو نەتەوەیەکگرتووەکان و وتی «هەواڵی بەکارهێنانی فسفۆری سپی یان چەکی کیمیایی لەدژی خەڵکی مەدەنی، بابەتێکی گەورەو گرنگەو پێویستە لەم بارەیەوە لێکۆڵینەوەیەکی جددی ئەنجامبدرێت.»

مۆکسنەس تیشکی خستەسەر هەواڵەکەی نیۆزویک و تایمز کەدەڵێن وەڵاتانی ئەندام لەناتۆدا دژی ئەوەن، لێکۆڵینەوە لەبابەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە بکرێت، بەڵام ئەو داوای لەوەزیری دەرەوەی نەرویجیش کرد کەئەمە بکات بە بابەتی سەرەکی کۆبونەوەکانی ناتۆ بوروژێنرێت و لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی دژی خەڵکی مەدەنیدا بکرێت.

 بژورنار مۆکسنەس وتی «وەزیری دەرەوە دەرفەتی ئەو کارەی لەبەردەستدایەو  پێویستە ناتۆش نەبێت بەرێگر لە لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەنجامدانی تاوانی دژی خەڵکی سڤیل.»

پارتی سووری نەرویج لەهەمانکاتدا بابەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە لەباکورو رۆژهەڵاتی سوریا (رۆژاڤا)، وەک پێشنیار بۆ تاووتوێکردن، پێشکەشی پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار