هه‌ده‌په‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ده‌باته‌ رۆژه‌ڤى تورکیاوه

به‌رپرسێکى هه‌ده‌په‌: کشانه‌وه‌ له‌په‌رله‌مان و شاره‌وانییه‌کان چاره‌سه‌ر نییه‌، تێکۆشان به‌رفراوانتر ده‌که‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

پارتى دیموکراتى گهلان ههدهپه، بهفهرمى داواى ههڵبژاردنى پێشوهخت لهتورکیا دهکات، بۆ ئهوهى خهڵک بڕیاربدات کهئایا دهسهڵاتى ئێستای تورکیا بهردهوام بێت یان نا، که بههۆکارى کێشهکانى ئهو وڵاتهى دادهنێت.

ئهو داوایهى ههدهپه دواى کۆبوونهوهیهکى فراوانى پارتهکه هات که رۆژى 20ى ئهم مانگه بهڕێوهچوو، بۆ تاووتوێکردنى پرسی کشانهوهیان لهپهرلهمانى تورکیاو ئهو شارهوانییانهى بهدهستیانهێناوه.

دواى کۆبوونهوهکه سهزاى تهمهللى هاوسهرۆکى ههدهپه رایگهیاند «بۆ رزگاربوونى گهل لهدهستى دهسهڵاتى ئاکهپهو مهههپه پێشنیازى ههڵبژاردنى پێشوهخت دهکهین،  ئهمه ئهرزو ئهوهش گهز».

ههروهها پهروین بوڵدان هاوسهرۆکى ههدهپه جهختیکردهوه، ههدهپه لهئاستى شارهوانییهکان و گشتیى وڵاتیشدا رووبهڕووى هێرشى بهرفراوان بووهتهوه، لههیچ گۆڕهپانێکى خهباتدا ناکشێتهوه.

جهختیشیکردهوه، هیچ گومانێکیان لهوه نییه کهئهگهر سبهى ههڵبژاردن ئهنجامبدرێت، گهلى کورد بههێزى زیاترهوهو بێ سێ و دوو، خاوهنداریى ئیرادهى خۆى دهکات.

داواکهى ههدهپه لهکاتێکدایه، تورکیا فشارهکانى بۆ سهر ئهو پارته چڕکردووهتهوه، ههزاران ئهندام و بهرپرس و پهرلهمانتارو سهرۆک شارهوانى ئهو پارتهى خستووهته زیندانهوه، یان دۆسیهى لهدژیان کردووهتهوه.

عومهر ئۆجهلان پهرلهمانتارى فراکسیۆنى ههدهپه لهپهرلهمانى تورکیا رایگهیاند «گهلى کورد دهیهوێت ستاتۆیهکى تایبهت بهخۆى ههبێت و مافهکانى بهدهستبهێنێت، دهسهڵاتداران داواکارییهکى گهل جێبهجێ ناکهن، بۆیه پێویسته پهنا ببرێتهبهر ههڵبژاردنى پێشوهخت و بۆچوونى گهل وهربگیرێت کهئایا رازین بهدهسهڵاتى ئهکهپهو مهههپه یاخود نا».

لهگهڵ داواکردنى ئهنجامدانى ههڵبژاردنى پێشوهخته، ههدهپه بڕیاریدا لهپهرلهمان و شارهوانییهکان نهکشێتهوهو پێگهى خۆى قایمتر بکات و بههێزێکى زیاترهوه رووبهڕووى فشارهکانى تورکیا ببێتهوه.

عومهر ئۆجهلان وتى «دواى تاووتوێکردنى پرسی کشانهوه لهپهرلهمان لهگهڵ لایهنهکانى دیکهى ناو فراکسیۆنى ههدهپه لهپهرلهمانى تورکیاو باسکردنى سودو زیانهکانى، ئهو بڕیارهمان وهرگرت کهداواى ههڵبژاردنى پێشوهخته بکهین و لهپهرلهمان و شارهوانییهکان نهکشێینهوه«.

جهختیشیکردهوه، لهتورکیا ئێستا ستهم ههیهو سیاسهتێکى خراپ بهڕێوهدهبرێت، بۆیه پێویسته لایهنهکان پشتیوانى لهداواکهى ههدهپه بۆ ههڵبژاردنى پێشوهخت بکهن، ههرچهنده ئێمه رهخنهشمان لهههڵبژاردنهکان ههیه، بهڵام ئێستا ئهوه به رێگهچارهیهکى گونجاو دادهنێین بۆ چارهسهرکردنى قهیران و کێشهکانى ئێستا، تا لهو رێگهیهوه کاروبارهکان بهڕێوهبچێت و گهل چارهنووسى دهسهڵاتى ئێستا دیارى بکات.

لهدوایین ههڵبژاردنى پهرلهمانى تورکیا کهساڵى رابردوو بهڕێوهچوو، ههدهپه (67) کورسی پهرلهمانى بهدهستهێنا، ههروهها لهههڵبژاردنى شارهوانییهکان که له 31ى ئازارى ئهمساڵدا بهڕێوهچوو، (69) سهرۆک شارهوانى بهدهستهێنا.

دواى بهڕێوهچوونى ههڵبژاردنى شارهوانییهکان، تورکیا دهستیکرد بهدورخستنهوهى سهرۆک شارهوانییهکانى ئهو پارتهو تائێستا (14) سهرۆک شارهوانى لهکارهکانیان دورخستووهتهوه.

موزهیهن گیونهش نوێنهرى ههدهپه لهههرێمى کوردستان به هاوڵاتى راگهیاند، کێشهى زۆر لهتورکیا ههیهو دیموکراسی نییه، کێشهى تایبهت بهمافهکانى کورد لهتورکیا ههیه، ئهردۆغان رێککهوتنێکى لهگهڵ مهههپه ههیه کهناتوانێت لهڕێگهیەوه کێشهکانى تورکیا چارهسهر بکهن، بۆیه ههدهپه پرسی ههڵبژاردنى پێشوهختهى کردووهته رۆژهڤهوه.

وتیشى «پێویسته لهڕێگهى ئهو ههڵبژاردنهوه سهرکردایهتییهکى نوێ دروست بێت کهمافهکانى گهل بهدیبهێنێت».

موزهیهن گیونهش جهختیکردهوه، ههرچهنده (14) سهرۆک شارهوانى ههدهپه دورخراونهتهوهو زیندانیکراون و قهیوم لهشوێنیان دانراوه، بهڵام ههدهپه بڕیاریداوه لهپهرلهمان و شارهوانییهکان نهکشێتهوه.

«ئهکهپه دهخوازێت کورد لهسیاسهت بکشێتهوه، بهڵام کشانهوه چارهسهر نییه، بهڵکو تێکۆشان چارهسهره، ههدهپه بڕیارى تێکۆشانیداو فراوانتریشى دهکات»، موزهیهن گیونهش وایوت.

تائێستا لایهنهکانى تورکیا وهڵامیان بۆ داواکهى ههدهپه نهبووه لهبارهى داواکردنى ههڵبژاردنى پێشوهختهوه، بهتایبهت پارتى دادو گهشهپێدانى دهسهڵاتدار.

لهگهڵ ئهوهشدا وهزارهتى ناوخۆى تورکیا بهردهوامه لهههڵمهتى زیندانیکردن و کردنهوهى دۆسیه بۆ سهرۆک شارهوانییهکانى ههدهپه، بهتۆمهتى «تیرۆر» کهدواترینیان خهدیجه شهفیق سهرۆکى شارهوانى سروچ بوو که 21ى ئهم مانگه دادگا فهرمانى زیندانیکردنى بۆ دهرکرد، بهتۆمهتى بوونى پهیوهندى به «پهکهکهوه«.

خهدیجه لهتویتێکدا جهختیکردهوه، کهمافى خۆى بهکارهێناوه بۆ ناڕهزایی دهربڕین لهدانانى قهیوم لهجێگهى سهرۆک شارهوانییه کوردهکان، ئهوهش تاوان نییه.

رۆژى چوارشهممه پارتى دیموکراتى گهلان (ههدهپه) لهبهیاننامهیهکدا  پارتى دادو گهشهپێدانى تۆمهتبارکرد به پهیڕهوکردنى»سیاسهتى کودهتا» بهسهر سهرۆک شارهوانییه کوردهکاندا.

بهڵام سلێمان سۆیلۆ وهزیرى ناوخۆى تورکیا جهختیکردبووهوه لهسهر بهردهوامى کارهکانیان بۆ دورخستنهوهى سهرۆک شارهوانییهکان، ئاشکراشی کردبوو دهیان سهرۆک شارهوانى فهرمانى زیندانیکردنیان بۆ دهرکراوه.

سۆیلۆ کهوهزارهتهکى لهئابی رابردوودا ههڵمهتێکى ئهمنى بهرفراوانى دهستپێکرد دژى سهرۆک شارهوانییهکانى سهر بهههدهپه باسى لهوهکردبوو، (42) سهرۆک شارهوانى لهناو (94) سهرۆک شارهوانییدا به (286) ساڵ حوکمدراون، (19)یان دهستگیرکراون، (59)ى دیکهیان دادگایی کراون و بهبێ ئهوهى دهستگیربکرێن، شهشیان ئازادکراون، فهرمانى دهستگیرکردنى ههشتى دیکه دراوه.

ههدهپه تائێستا بهرانبهر فشارهکانى سهرى خۆى راگرتووهو لهڕێگهى داواى ههڵبژاردنى پێشوهختهشهوه دهیهوێت پرسیار لهسهر ئهو دهسهڵاته دروستبکات کهحزبهکهى بهئامانج گرتووه.

بهوتهى عائیشه سوریجو پهرلهمانتارى ههدهپه لهپهرلهمانى تورکیا، ئهو فشارانهى لهسهر ههدهپه، بکرایهته سهر ههر پارتێکى دیکه ئێستا بهتهواوى کارهکانى وهستابوو، بهڵام ئهوان بهردهوامن لهبهرگریکردن و پشت بهگهلى خۆیان دهبهستن.

وتیشى له 31ى ئازارى رابردوودا حزبهکهیان بهشدارى لهههڵبژاردنى شارهوانییهکاندا کرد، لهههمان رۆژدا لیژنهى باڵاى ههڵبژاردنهکانى تورکیا دهستى بهسهر شهش سهرۆک شارهوانى ههدهپهدا گرت و رادهستى ئاکهپهى کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار