بڕیارى رووخاندنى یه‌کێک له‌کۆنترین گه‌ڕه‌کەکانى سلێمانى ناره‌زایى لێکه‌وته‌وه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى: کۆچەر عەزیز

بڕیارى رووخاندنى گهڕهکى شێخان کهیهکێکه لهکۆنترین گهڕهکەکانى سلێمانى ناڕهزایی بهدواى خۆیدا هێنا، بهشێک لهو کهسانهى دهیان ساڵه لهو شوێنه نیشتهجێن دهڵێن ماڵهکانیان چۆڵ ناکهن، شارهوانیش سووره لهسهر جێبهجێکردنى بڕیارهکه.

بهپێی بڕیارهکه، دواى رووخاندنى خانووهکانى گهڕهکى شێخان کهدهکهوێته ناوجهرگهى سلێ----------------مانییهوه، شوێنهکه دهکرێته پڕۆژهى بازرگانى.

خەدیجە کەماوەی (30) ساڵە لهو گهڕەکه نیشتهجێیهو داوای لێکراوه خانووهکه چۆڵ بکات، (10) ساڵ لهمهوبهریش ههمان دۆخى بهسهرداهات، کاتێک خاوهن ماڵهکهى داواى لێکردن خانووهکه چۆڵ بکات «ئێمە چۆڵمان نەکرد، خاوەنی ماڵەکە بێ ئاگاداری ئێمە خانووەکەی فرۆشتوە بەشارەوانی و زەوییەکی وەرگرتووە کردوویەتی بەهۆتێلێک، ئێمە لەوکاتەوە بووینە کرێچی شارەوانی کرێ دەدەینە ئەوان».

کاتێک خهدیجه بڕیاره نوێیهکهى بیست بۆ روخاندنى خانووهکانیان چووهته شارهوانى «پێم وتن ئێمە بۆچی مانگانە پارە دەدەینە ئێوەو کرێچی ئێوەین، بۆ پارە وەرگرتن، بەڵام زەویمان پێنادەن، لەشارەوانی پێیان وتم ئێوە موڵکەکەتان بەئێمە فرۆشراوە بووەتە موڵکی شارەوانی، بۆیە قەرەبوو وەرناگرن».

دەشڵێت «هەرچەندە من وتوومە چۆڵی ناکەم، بەڵام پێیان وتووم جا ئێستاش چۆڵی نەکەی وا دوو مانگی دیکەشی تێدا بووی خۆ هەردەبێت چۆڵی بکەی، ئێستا من بەم زستانە بۆ کوێ بڕۆم».

بهوتهى خەدیجە، نزیکەی (30) ماڵ کێشەیان هەیە، زەوی هەیە (٤٠٠) مەترە دوو خانووی (٢٠٠) مەتری لێ دروستکراوە، بەڵام لەبەرئەوەی یەک ژمارە و یەک تاپۆی هەیە، شارەوانی یەک زەوییان پێدەدات کە رووبەرەکەی (١٦٠) مەترە، بۆ هەریەکێکیان (٨٠) مەتری بەردەکەوێت، کەئەوەش ناتوانرێت بکرێتە خانوو، بۆیە ئەوانیش کشەیان هەیەو دەڵێن ئامادەنین خانوەکەیان چۆڵبکەن بەوەرگرتنی ئەو بڕە زەوییە کەمە کە نەتوانن  خانووی تێدا دروستبکەنەوە و تێیدا نیشتەجێبن.

گەڕەکی شێخان لەساڵەکانی 1980وە بڕیاردراوه بکرێتە سەنتەرێکی بازرگانی، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئەوکاتەی عێراق کە لەجەنگدا بوو لهگهڵ ئێران پرۆژەکە جێبەجێ نەکرا.

محەمەد سابیر کە بۆ ماوەی (٤٠) ساڵ دەبێت لەخانوویەکی ئەو گەرەکەدا نیشتەجێیە بۆ هاوڵاتى وتی «زەوییەکەی من کراوەتە دوو خانوو، بەڵام لەبەرئەوەی ئەو کەسەی لەگەڵمدایە سوودمەند بووە پێشتر زەوی وەرگرتووە ئەو پارچە زەوییەی کەپێمان دراوە تەنها بۆمن دەبێت کە (١٦٠) مەترە لەگەڕەکی چوارچرا وەرمگرتووە، ئەگەر نا منیش شەریکەکەم سوودمەند نەبوایە (٨٠) مەتر زەویم وەردەگرت بەکەڵکی هیچ نەدەهات».

لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق لهساڵى 2003، شارەوانی سلێمانی هەندێک لەکارمەندەکانی خۆى کرێچی بوون لەو خانووانەدا نیشتەجێیکردن، لهئێستاشدا (56) پارچەزەوی بەشێوەی تیروپشک بەسەر ئەو ماڵانەدا دابەشکردووه لهبهرانبهر چۆڵکردنى خانووهکانیاندا.

دانیشتوانی ئەو خانووانە خۆیان داوایان کردووە خانووهکان بڕوخێنرێن لەبەرامبەردا پارچەیەک زەوییان پێبدرێت

زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بە هاوڵاتى وت»دانیشتوانی ئەو خانووانە خۆیان داوایان کردووە خانووهکان بڕوخێنرێن لەبەرامبەردا پارچەیەک زەوییان پێبدرێت، چونکە خانووەکان رۆژ بەڕۆژ بەرەو نەمان و رووخان دەچن و بەکەڵکی ژیان نایەن».

وتیشى «هەندێک خانوو کهشێوازی کەلەپوری کۆنی پێوە دیارەو هێشتا زۆر تێکنەچووە، هەرکات ئەو شوێنە کرایە سەنتەرێکی بازرگانی نۆژەندەکرێنەوە یان وەک خۆی دەمێنێتەوە یان دەکرێتە مۆزەخانەیەک یان چێشتخانەیەک یان گازینۆیەک».

سەبارەت بەکاتی دەستپێکردنی پرۆژەکەش خەرجیەکەی و چۆنیەتی ئەنجامدانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەو شوێنە دکرێتە سەنتەرێکی بازرگانی  و دەستپێکردنی ئەو پرۆژەیەش نادیارەو تائێستاش نازانرێت چەندی تێدەچێت، بەڵام ئەوەی شارەوانی مەبەستیەتی کاتی چۆڵکردنی خانووەکانە لەلایەن ئەو هاوڵاتیانەی کەقەرەبوو دەکرێنەوە.

زەردەشت رەفیق باسى لهوهکرد، شارەوانی بەتاپۆ مامەڵە لەگەڵ خانووەکاندا دەکات، رەنگە زەوییەک (٤٠٠) مەتر بێت کرابێتە دوو خانوو، بەڵام لەبەرئەوەی یەک تاپۆی هەیە، یەک پارچەزەوی وەردەگرن کە رووبەرەکەی (١٦٠) مەترە.

جهختیشیکردهوه «ئەو هاوڵاتیانەی دەڵێن چۆڵی ناکەین یاسا هەیەو هەموو شتێک بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدەکرێت، ئەو خانووانەش کەکرابێتە دوو بەشەوە رەنگە باوک و کوڕ بن، یان خاوەن ماڵەکە بەشێک لەخانووەکەی فرۆشتبێتەوە بێ پرسی شارەوانی کەئەوە بەپێی یاسا سەرپێچیەو لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت».

بەپێی ئامارێکی بهشی کهلهپور لهبهڕێوهبهرایهتی شوێنهواری سلێمانی  (107) خانوو لهحهوت گهڕهکی ناوهندی سلێمانیدان، لهو ژمارهیه (14) خانوو کڕدراونهتهوهو کراون بهناوی شوێنهواری سلێمانییهوه، شهش خانووش نۆژهنکراونهتهوه، بهڵام بهشێکیان بههۆی نهبوونی بودجهو کارهساتی سروشتی وهک باران و بوومهلهرزه لهناوچوون و تهنها (35) خانوو ماونهتهوه.

بڕیارى رووخاندنى ئهو خانووانه لهکاتێکدایه، لەساڵی رابردووەوە ئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانى نووسراوى کردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی ئەو خانووانە نەڕوخێندرێن، بهڵام وهڵامى نووسراوهکهیان نهدراوهتهوه.

زیاد کاکه رەزا، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لیژنەی شارەوانییەکان بۆ هاوڵاتى وتی « بەهۆی ئاڵوگۆڕی کابینە ئەو بابەتە دیارنەما، رووخاندنى ئەو خانووانە ناحەقییە لەسلێمانی دەکرێت، چونکە ئەو گەڕەکە یەکێککە لەگەڕەکە کۆنەکانی ئەم شارە، هەقە وەک گەڕەکێکی کلتوری بهێڵدرێتەوە، من ناڵێم نەڕوخێندرێت ئەگەر خانوویەکی تێدا بێت رووخا بێت و بەکەڵکی ژیان نەیات، ئەوا با بڕوخێندڕێت، بەڵام دەبێت دروستبکرێتەوە».

پێشیوایه، ئەو قەرەبووکردنەوەیە کەموکوڕی و کێشەی دروستکردوە، خەڵکی تێدایە خانووەکەی پێدراوەتەوەو رووخاندویەتی و کردویهتیە بینای بازرگانی، هەروەها چوار پێنج خانووی تێدایە خانووەکانیان لەسەر تاپۆکراون، «نادادپەروەری و ناعەدالەتی هەیە، ئەو ماڵانە هەموویان خەڵکی هەژارن و خزمەتیان بەم وڵاتە کردووە هاووڵاتی وای تێدایە (٤٠) ساڵە کارگوزاری شارەوانییەو خزمەتی ئەم شارە دەکات، بۆیە نابێت جیاوازی لەنێوانیاندا بکرێت».

زیاد کاکه رەزا وتیشى «دەبێت شارەوانی سلێمانی پێمان بڵێت ئەم خانووانە کە تێکی دەدەن و دەیڕوخێنن دەیکەن بەچی؟ ئایا دیسان بۆ کۆمەڵێک کەسە کەپێی دەوڵەمەند ببن و دەبێت خەڵک سەیریان بکات، ئەوانە کەلەپوری ئەو شارەن بۆ دەبێت بڕوخێندرێن و وێران بکرێن، بۆچی نابێت لەسەر ئەو دیزاینانەی خۆیان نۆژەنبکرێنەوەو بمێننەوە وەک کلتورێکی ئەم شارە بۆ نەوەکانی داهاتوو بمێننەوە».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار