پیلانگێری ئێران لە ئەنجامدانی هێرشەکەی سەر سعودیە
5 ساڵ لەمەوپێش
کاکەلاو عەبدوڵا
چوار مانگ پێش ئەوەی فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و مووشەکەکانی ئێران کێڵگە نەوتییەکانی سعودیە بکەنە ئامانج، فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران لە تاران کۆبونەتەوە بۆ دارشتنی پلانی هێرشەکە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە راپۆرتێکی تایبەتدا، کە باس لە هیرشەکەی ١٤ی ئەیلول دەکات بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی، بڵاویکردەوە کە فەرماندەکانی سوپای پاسداران چەند کۆبونەویەکیان کردووە بۆ هێرش کردنە سەر ئەمریکا یاخود لانی کەم بۆ سەر هاوپەیمانەکانی.
بەپێی راپۆرتەکە بابەتی سەرەکی کۆبونەوەکان، کە لە باڵەخانەیەکی توندوتۆڵی ئەمنی لە تاران ئەنجامدراون لە مانگی ئایار تا سەرەتای ئەیلول، ئەمە بووە: چۆن سزای ئەمریکا بدەین بۆ دەرچوونی لە ڕێککەوتننامەی چەکی ئەتۆمی و سەپاندنەوەی سزای ئابوری لەسەر ئێران، کە هەردوو هەنگاوەکە زیانی گەورەی بە ئێران گەیاندووە.
ڕۆیتەرز بەپشت بەستن بە وتەی چوار سەرچاوە کە زانیارییان هەیە لەسەر بابەتەکە، باس لەوە دەکات کە لە یەکێک لە کۆبونەوەکاندا فەرماندەیەکی سوپای پاسداران وتویەتی "کاتی ئەوە هاتووە شمشێرەکانمان دەربهێنین و وانەیەکیان دابدەین".
"وردەکارییەکان بەگشتگیری لانیکەم لە ٥ کۆبونەوەدا باسکران و دواین پەسەندکردن لە سەرەتای مانگی ئەیلول بڕیاری لەسەردرا"، بەپێی وتەی یەکێڵ لە سەرچاوەکان.
لە کۆبونەوەکاندا جەنەڕال حوسەین سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و نوێنەرێکی قاسم سولەیمانی بوونیان هەبووە سەرەڕای ئەوەی لە یەکێک لە کۆبونەوەکاندا ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ئامادەیی هەبووە.
بەپێی وتەی سەرچاوەکان، ئایەتوڵا عەلی خامنەیی هێرشەکەی پەسەند کردووە بەڵام بە مەرجێک: دەبێت هێزەکانی ئێران دووربکەونەوە لە لێدانی خەڵکی سڤیل و ئەمریکی.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی دیکە، لەو ئامانجانەی لە کۆبونەوەکاندا باسکراون بەندەرێک بووە لە سعودییە، فرۆکەخانەیەک، یان چەند بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا بووە.
هەمان سەرچاوە باس لەوە دەکات کە فەرماندەکان دواتر لەسەر پلانی هێرشی کێلگە نەوتییەکانیی کۆمپانیای ئارامکۆ ڕێککەوتوون چونکە پێیانوابووە دەتوانێت سەردێرە گەورەکان ڕابکیشێت بۆ خۆی، زیانی ئابوری بخوڵقێنێت لەسەر نەیارێک و لەگەڵ ئەوەشدا پەیامێکی تووند دەنێرێت بۆ واشنتن.
"ڕێککەوتن لەسەر ئارامکۆ بەنزیکەیی بەکۆی دەنگ بووە و بیرۆکەکە بۆ ئەوە بووە تا توانستی قووڵی دەستگەشتن و سەربازی ئێران دەربخات"، سەرچاوەکە وای وت.
بەپێی زانیارییەکان بۆیە ئارامکۆ هەڵبژیردرا تا ئەوەی نەبێتە هۆی کاردانەوەیەکی بەهێزی ئەمریکا و جەنگ لەناوچەکەدا روونەدات.
ڕۆیتەرز ئاماژەش بەوە دەکات کە پێش هێرشەکە یەکێک لە فەرماندەکان باسی پلانی داهاتووی کردووە.
"دڵنیا ببنەوە خودا لەگەڵ ئێمە دەبێت، دەست بکەن بە پلان دانان بۆ هێرشی داهاتوو".
بۆ پشتڕاستکردنەوەی وتەی سەرچاوەکان، رۆیتەرز پەیوەندی کردووە بە بەرپرسە باڵاکانی ئێران بەڵام نەیانویستووە لێدوان بدەن، بەهەمان شێوەش پەیوەندی کراوە بە بەرپرسانی سعودی بەڵام وەڵام نەدراونەتەوە.
بەڵام عەلی رەزا میریوسفی، نێردەی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتەکانی سەرچاوەکانی ڕەتکردووەتەوە و بە ڕۆیتەرزی راگەیاندووە کە ئێران هیچ ڕۆڵێکی نەبووە لە هێرشەکەدا.
له ١٤ ئهیلولى ٢٠١٩ هێرشێکى مووشهکى کرایهسهر چهند دامهرزراوهیهکى نهوتى کۆمپانیاى ئارامکۆى سعودیه کهبووه هۆى بڕینى بهرههمهێنانى نهوتى جیهان به لهسهدا ٥% و بڕینی بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیە بەلسەدا ٥٠%.
ئهمریکا و سعودیه ئهنجامدانى هێرشهکهیان دایهپاڵ ئێران و بە "کردەی جەنگ" ناوزەندیان کرد، بهڵام تاران ههموو ئهو تۆمهتانهى ڕهتکردهوه و به "بێ بناغه" وەسفی کردن.
دوابهدواى هێرشهکه ئهمریکا نزیکهى سێ ههزار هێزى زیادهى نارد بۆ سعودیه بۆ "ناردنى پهیامێکى ڕوون" بۆ ئێران و بهربهست دانان بۆ ههر هێرشێکى داهاتوو.
بەڵام سەرەتای ئەم هەفتەیە کێنس مهکێنزى، فهرماندهى فهرماندهیى ناوهندى ئهمریکا به گۆڤارى فۆرن پۆلیسى ئهمریکى ڕاگهیاند ئهگهرى زۆره ئێران هێرشێکى گهوره ئهنجام بدات بۆ سهر وڵاته دراوسێکان که له قهبارهى هێرشهکهى سهر کۆمپانیاى ئارامکۆى سعودیهدا بێت.
"هێرشهکهى سهر کێڵگه نهوتییهکانى سعودییه سهرسوڕهێنهرانه بێترس ئهنجامدرا، لێکدانهوى من ئهوهیه که ئهگهرى زۆره هێرش بکهنهوه"، مهکێنزى وا دهڵێت.