بۆ دادوه‌ران گرنگه میدیا دیاره‌کان له‌په‌یجه‌ ساخته‌کان جیابکه‌نه‌وه

هێرش ره‌سوڵ، پسپۆرى ئاکار‌و یاساى راگه‌یاندن بۆ ‌هاوڵاتى:

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: شاناز حهسهن

د.هێرش رهسوڵ پسپۆرى ئاکارو یاساى راگهیاندن رایدهگهیهنێت، لهههرێمى کوردستان ئهوهندهى کێشهی جێبهجێنهکردنى یاسایان ههیه، کێشهى بوونى یاسایان نییه.

د.هێرش رهسوڵ لهم چاوپێکهتنهدا لهگهڵ هاوڵاتى باس لهوهدهکات، بوونى ئهنجومهنى باڵاى راگهیاندن گرنگه، بهڵام پرسیارهکه ئهوهیه: ئاخۆ لهچ بارودۆخێکو بهچ نیهتێک دروستدهکرێت؟!.

دهشڵێت، هێنانهکایهى دۆخێکى تهندروست بۆ راگهیاندنێکى کاراو دروست، زیاد لهههنگاوێکى پێویسته.

هاوڵاتى: لهماوهى مانگێکدا نۆ رۆژنامهنوس بانگهێشتى دادگا کراون بهدهر لهیاساى  کارى رۆژنامهنووسى سزادراون، قسهت چیه لهو بارهیهوه؟

د. هێرش رهسوڵ: ههر لهدواى دهرچوونی یاسای رۆژنامهگهری لهکوردستان، ژماره (35)ـی ساڵی 2007، توێژینهوهیهکم لهسهر کردو ئاماژهم به نهرێنىو ئهرێنیهکانى کردووه، پرسى ئهم ماوهیه بهداخهوه ئهوهیه کهدادوهره بهڕێزهکان لهبرى کارکردن بهم یاسا تایبهتمهنده، پهنا بۆ یاساى تر دهبهن، کهکاری راگهیاندنکاران قورستر دهکات، بنهمایهکى یاسایى ههیه کهدهڵێت: تا یاسایهکى تایبهتمهند ههبێت نابێت بۆ یاسا گشتییهکان بگهڕێینهوه، تهنیا لهحاڵهتى تایبهتدا نهبێت، که لهیاساکهدا ئاماژهى بۆ نهکرابێت، واته تاوانى بڵاوکردنهوهکه، یاساکه توانى بهسهریدا جێبهجێ بکرێتو یاساکه بیگرێتهوه دهبێت کارى پێبکرێت، هۆکارى ئهمهش دهگهڕێتهوه بۆ ئاگاداربوون لهوردهکاریی یاساکه لهلایهن دادوهره بهڕێزهکان، بهداخهوه کهههندێجار راگهیاندنکار ههڵهیهکى پیشهیى بکات، لهکهیسێکى تر ههقی لێبکرێتهوه، ئهمهش گونجاونیه، یان هۆکارێکی تر پهیوهندیداره بهدۆخى گشتىو  سیاسىو ئابوریى  ههرێمى کوردستان، که لهههندێجاردا بهدۆخێکى  ههستیارو ناههمواردا تێپهڕدهبێت، ئهمهش لهپرسی دادوهرو بهدواداچوونهکانیش رهنگدهداتهوه.

ههوڵهکانى ههموارکردنهوهى یاساکه بهئاراستهى چاککردنى یاساکه بێت، پێویسته راگهیاندنکاران ههڵمهتى بۆ بکهن

هاوڵاتى: پێتوانیه دهرکردنى ئهو یاسایه وهک حهسانهیهک وایه بۆ رۆژنامهنووسان لهڕووى یاساییهوه؟

د.هێرش رهسوڵ: ئهو یاسایه لهههندێک رووهوه باشه، لهههندێک رووشهوه دادوهر ناچاردهکات بگهڕێتهوه بۆ یاسایهکى تر، ههموارکردنهوهى یاساکه لهکاتێکدا رۆژنامهنووسان خۆشیان ترسیان ههیه کهههموارکردنهکه بهقازانجى دۆخى ئازادیى راگهیاندنو قوڵکردنهوهى گیانى دیموکراسى نهبێت، ئهگینا ههوڵهکانى ههموارکردن بهئاراستهى چاککردنى یاساکه بێت، پێویسته راگهیاندنکاران ههڵمهتى بۆ بکهنو بههاوکارى یاساناس و پهرلهمانتارانو سهندیکاو سهنتهرى میترۆو ههموو ئهوانهى داکۆکى لهمافو ئازادیى رۆژنامهنووسان دهکهن کاربکهن بۆ ههموارکردنهوه، بهڵام که بارودۆخهکه لهبارنهبێت دهکرێت یاساکه وهک خۆى بهێڵدرێتهوه، هاوکاتیش جهختبکرێتهوه لهدادوهرو دادگاکانى ههرێمى کوردستانو یاداشت بهرزبکرێتهوه بۆ ئهنجومهنى باڵاى دادوهریى، کهخۆیشیان لهگهڵ سهندیکا گرێبهستى مهبدهئییان ههیه کهکار بهم یاسایه بکرێت، ههروهها لهڕێگهى ئهنجومهنى دادوهرى لهلایهن سهرۆکایهتیهکانهوه بۆ دروستکردنى دادگایهکى تایبهتمهند بهدۆسییهکانی تاوانهکانی بڵاوکردنهوه‌‌و راگهیاندن وهک ئهوهى لهعێراق ههیه، بهوپێیه دادوهرهکان بهفلتهرى خولى تایبهتمهند بهو بواره‌‌و دۆخو کهیسهکان تێپهڕدهبنو زانیاریى ورد تهواو وهردهگرنو کار لهو دادگا تایبهتمهنده دهکهن، ئهوکاتهش دادگاییهکان لهئێستا تایبهتمهندترو تهندروستتر دهبن.

هاوڵاتى: رۆژنامهنووسان دهیانهوێت ئازادیى رۆنامهنووس بهرفراوانتر بێت، چ میکانیزمێک ههیه به راى تۆ، پێتوایه فهزاى ئازادیى رۆژنامهنووسى فراوانتر دهبێت؟

د.هێرش رهسوڵ: داوایهکى رهوایه، فراوانکردنى ئازادیى رۆژنامهنوسى خزمهت بههاوڵاتیانو دهسهڵات، سیستمى حکومڕانىو دروستبوونى حکومهتى هاوڵاتى دهکات. هێنانهکایهى دۆخێکى تهندروست بۆ راگهیاندنێکى کاراو دروست، زیاد لهههنگاوێکى پێویسته، دهبێت لهزیاد لهجومگهیهکهوه کاری بۆ بکرێت، وهک لێک جیاکردنهوهى دهسهڵاتهکان، یاسادانانو جێبهجێکردنو دادوهریى، کاتێک لێک جیاکراوه‌‌و سهربهخۆ بوون، لهوکاتهدا زهمینهی دروستبوونی «دهسهڵاتى چوارهم»ـیش دێتهکایهوه، وهک دهسهڵاتێکى کاریگهرو کارا لهههرێمى کوردستان، ههروهها جێگیربوونى دۆخى سیاسىو لایهنى ئابورىو دارایىو کاریگهریى کهلتورو ئاین، ههموو ئهمانه بهیهکهوه رۆڵیان ههیه کهبهرهو گۆڕانگاریى ئهرێنى بڕواتو پانتایى ئازادییهکان بهگشتیو ئازادیى رادهربرین جێى خۆی دهکاتهوه‌‌و دهتوانێت رۆڵى گرنگى ههبێت لهبهرهوپێشبردنى رهوتى دیموکراسى، بۆ دهستکهوتنى زانیاریش یاساى تایبهتمهند ههیه‌‌و تاڕادهیهک باشه سهڕهراى ههندێک سهرنجى نهرێنى، لایهنی ئهرێنیشی ههیه، کهزۆر شوێنو دهزگا ناچاردهکات زانیارى بدهن، وهک پێویست کارانهکراوه، لهلایهن لایهنه پهیوهندیدارهکانهوه وهک پێویست جێبهجێنهکراوه، بهڵام لهئێستادا ئهوهندهى کێشهی جێبهجێنهکردنى یاسامان ههیه، کێشهى بوونى یاسامان نیه.

هاوڵاتى: پهیوهندى رۆژنامهنووسان لهگهڵ دهسهڵاتى جێبهجێکردن و ئهنجومهنى دادوهرى لاوازه، وهک ئهکادیمیهک پێتانوایه دهبێت دهسهڵاتهکانى جیبهجێکردنو یاسادانانو ئهنجومهنى دادوهرى پهیوهندیهکیان ههبێت بۆ ئهوهى بتوانن زانیارى بدهن بهخهڵک؟

د.هێرش رهسوڵ: پێش زیاد له (10) ساڵ لهماستهرنامهکهمدا (ئازادیی رادهربڕین له رۆژنامهنووسیی کوردیدا) باسمکردووه، لهوانهیه ئهو پهیوهندیه ئێستا زۆر خراپتر بێت، باسى ئهو پهیوهندییهی نێوان رۆژنامهنووسو دهسهڵاتو یان راگهیاندنکارو حکومڕانان، کهپهیوهندیهکى نادروسته‌‌و هاوبهرپرسیارێتى پێکهوهیانی نهبهستوونهتهوه، رۆژنامهنووس ههندێجار بهشێوهیهک کاردهکات کهنهغمهی «بڕوخێ» بهسهر گوتاریدا زاڵه‌‌و حزبه دهسهڵاتدارهکانو حکومهتیش وهک «نهیارو دوژمن» سهیرى رۆژنامهنووس دهکهن، کهههردوو کارو تێڕوانینهکه ههڵهیه، من نایگشتێنم، بهڵام تاڕادهیهک لهههندێک بارودۆخدا، کهئهمه رهنگدهداتهوه، ناتوانێت پهیوهندییهکى گونجاو دروست بکات، کهدواجار لهقازانجى دۆخى راگهیاندنو  گهیاندنى دۆخى پهیامهکانو دروستکردنى رایهڵهیهکى گونجاو لهنێوانو هاونیشتیمانىو حکومڕان دروستنابێتو لهئهنجامدا ئهم دۆخهى ئێستا دێتهکایهوه، که لێکتێنهگهیشتن لهنێوان دهسهڵاته جیاوازهکاندا دروستدهبێتو قوربانیى یهکهم هاونیشتمانانن، چونکه کاتێک راگهیاندنهکان دهستیان ناگات بهسهرچاوهکانى زانیارى، زانیاریى دروست پێشکهش ناکهن، تووشى ههڵهى ئاکاریى (ئێتیکیی) دهبنو رهنگه دهست بۆ سهرچاوهى نادیارو پشتڕاستنهکراوه بهرن، رهنگه حکومڕانیش کهبهرپرسى  وهرگرتنو بڕیاردانێکى دروسته، بههۆى ئهوهوه که راگهیاندنێکى ساغڵهم نهبێت، نهتوانێت بڕیارى دروستبداتو سنوورهکانى ئازادیى رادهربڕین پێشێلدهکرێن، لهئهنجامدا به زیانى ههموان کۆتایى دێت.

هاوڵاتى: ههندێک لهناو دهسهڵاتى ئهنجومهنى دادوهریدان گلهیى ئهوه له رۆژنامهنوسان دهکهن کهزانیارى بێ بهڵگه بڵاودهکهنهوه، پێت وانیه پێوسته ئهوان پهیجو ئهکاونتى فهیک جیابکهنهوه لهدهزگاى راگهیاندن؟

د.هێرش رهسوڵ: لهدواى ساڵانى 2000ەوه کهئینتهرنێت هاتهکایهوو دواتریش پێگه ئهلیکترۆنییهکان تهشهنهیانکرد، دادگاکانو یاساناسان کهوتنه بهردهم کێشهیهکهوه، کهپێویستیی بوونی یاسایهکی نێودهوڵهتى بوو بۆ تاوانهکانى بڵاوکردنهوه، ئایا که وێبسایتێک که لهوڵاتێکه‌‌و سێرڤهرهکهى لهوڵاتێکى تره، یاساى چ وڵاتێکیان دهیگرێتهوه؟ ئهمه کێشهى دروستکرد، لهدواییدا قوڵتر بووهوه‌‌و چهندین ئامرازى راگهیاندنى کۆمهڵایهتى (سۆشیاڵ میدیا) بهساخته‌‌و فهیک هاتنهکایهوه، بهجۆرێک لهجۆرهکان زیانى گهیانده کهناڵه رهسهنهکانیش، بۆیه تێکچونى ئهم بارودۆخه کاریگهرى ههیه لهسهر دادگاو دادوهرهکانیش، بهڵام لێرهدا هۆشیاریى پیشهیى بۆ تاکو بۆ ههموو پیشهکارانو راگهیاندنکارانیش گرنگه، بۆ دادوهرانی بهڕێزیش گرنگه که راگهیاندنه دیارهکان لهپهیجه ساختهکان جیابکهنهوه، ئهوانهى که ناوو ناونیشانیان دیاره پێویسته جیابکرێنهوه لهوانهى که ناویان دیارنیه‌‌و سێبهرن،  حزبو کهسو شهخسیهتنو کهسێتى سیاسىو ئابورىو ئهمانه جۆرێک لهجۆرهکان بۆ جێبهجێکردنی ئهجێنداى سیاسىو ئابورىو کۆمهڵایهتىو کهلتورىو ئاینى خراونهتهگهڕ، که رای گشتییان چهواشهکردووه‌‌و جۆرێک لهبارودۆخێکى نائاکارییان هێناوهتهکایهوه.

هاوڵاتى: دهسهڵاتى جیبهجێکردن زانیاریى زیاتر دهدات بهمیدیاکانى حزبى تایبهت بهخۆیان  زیاتر لهمیدیایهکى ئههلى بیلایهن، ئهمه پهیوهندى بهچیهوه ههیه، پێتوایه کاریگهریى میدیاى ئههلى زیاتره بۆیه زانیارى پێنادهن؟

د.هێرش رهسوڵ: وتهیهکى کۆن ههیه که «رۆژنامهنوسیى پیشهی گهڕانه بهدواى سهرئێشهدا»و ماندوبوونى دهوێت، ههروا ئاسان زانیارى دهستناکهوێت، کهکاریکى رۆژنامهنووسى باش بکات یان بنکۆڵکاریى بکات، بۆیه هیلاکبوونى دهوێتو پهیوهندیى زۆرى دهوێتو لێکۆڵینهوهى وردو جددى بکات، پێشموانیه بهو جۆره بێت کهباسی لێوهدهکهیت، بهنمونه رۆژنامهکهى خۆتان کاریگهریى زۆر باشى ههبووه لهزۆر بارودۆخداو لهزۆر شوێنى تر کاریگهرى ههبووه‌‌و زانیاریى باشیشی دهستکهوتووه، هاوکات ئهگهر یاسای مافی بهدهستهێنانی زانیاریی لهههرێمی کوردستان، ژماره 11ـی ساڵی 2013، سهرهڕای سهرنجهکانیشمان لهسهری، کارابکرێت، دۆخهکه لهڕووی دهستڕاگهیشتنی راگهیاندنکاران بهسهرچاوهکانی زانیارییهوه باشتردهبێت.

بوونى ئهنجومهنى باڵاى راگهیاندن گرنگه، بهڵام پرسیاره جددییهکه ئهمهیه: ئاخۆ لهچ بارودۆخێکو بهچ نیهتێک دروستدهکرێت؟!

هاوڵاتى: باس لهدروستکردنى ئهنجومهنى باڵاى راگهیاندن دهکرێت؟ تاچهند گرنگه ههبێت؟

د. هێرش رهسوڵ: ئێستا ههندێک ههوڵ بۆ پێکهێنانى ئهنجومهنى باڵاى راگهیاندن ههن، کهپێشتریش ههبوون، وهک ئهوهى لهههندێک وڵاتدا ههیه، بوونى ئهنجومهنى باڵاى راگهیاندن گرنگه، بهڵام پرسیاره جددییهکه ئهمهیه: ئاخۆ لهچ بارودۆخێکو بهچ نیهتێک دروستدهکرێت؟! کهدۆخهکه ناسهقامگیربوو، دهسهڵاتهکان لێکجیاکراوه نهبوون، رهنگه بهقازانجى دۆخهکه‌‌و ئازادیى رۆژنامهنووسان نهبێت، بهڵام کهبارودۆخهکه گونجاو بێت، ئهنجومهنهکه بۆ راگرتنى هاوسهنگى لهنێوان ئازادیى راگهیاندکارانو ئازادیى تاکو هاوڵاتیان بێت ئهمه شتێکى زۆرباشه، لهکاتێکدا ههم سکاڵاى هاوڵاتیان وهربگرێتو ههم سکاڵاى راگهیاندنکارانیش وهربگرێت، بۆیه واقیعهکه زۆر گرنگه کهتێیدا دروستدهکرێت.

هاوڵاتى: وهک مامۆستایهکى راگهیاندن پێتوایه ئهوانهى لهڕاگهیاندن دهخوێنن توانیویانه سود به ناوهندهکانى راگهیاندن بگهیهنن یان کاتى ئهوه هاتووه به خولێک فێرى رۆژنامهنوسى ببیتو ئهم کۆلێژه دابخرێت؟

د. هێرش رهسوڵ: وهک دهمێکه وتراوه: «راگهیاندن.. زانسته، هونهره، پیشهسازییه، پیشهیه«، وهکچۆن به بڕوای من بهرلهوهی پیشهیهک بێت، پرۆسهیهکى مهعریفییه، واته دروستکردنى مهعریفه‌‌و رۆشنبیریى پیشهیى، گرنگه بهخوێندن بکرێت، جا کۆرس بێت یان خوێندن یان خوێندنهوه بێت، مهرج نیه راگهیاندنى پیشهیى تهنیا به خوێندن بکرێت، ڕاگهیاندکار ههیه له دنیادا تهنیا ڕاگهیاندنکارى ئارهزومهنده، بهڵام لهڕوى پیشهییهوه، خۆی دهوڵهمهند کردووه‌‌و لهڕێگهى خولو بهدواداچونهوه، لهڕێگهى پابهندبون به یاساى کارهکهوه‌‌و بنهماکانى ئاکارى پیشهوه خۆی شارهزاو ئهزموندار کردوه، بۆیه پێم وانیه تهنیا به خوێندن دهبێته راگهیاندنکاێکى پیشهیىو پرۆفێشناڵ.

هاوڵاتى: بهگشتى رۆڵى یاسا چییه له بهرقهراربونى یهکسانى، ئایا له ههرێمى کوردستان رۆڵى خۆى بینیوه؟ بهنمونه دادوهرهکانى گهرمیان کێشهیان له نایهکسانىو نا عهدالهتیدا ههبوو، که خۆیان ناوهندێکى بهرقهراربونى جێبهجێکردنى یاساکانن؟

د. هێرش رهسوڵ: ئێمه له بارودۆخێکداین که بابهتهکان تاڕادهیهکی زۆر بهیهکهوهبهستراون، ناتوانین بهتهنیا باسى لایهنى یاسایى بکهین، بهبێ لایهنى سیاسى، پرسى ئابورى بهههمان شێوه، پهیوهندیى ههرێمو بهغدادو کاریگهریى وڵاتانى نێودهوڵهتىو ههرێمایهتىو ناسهقامگیرىو کاریگهریی ئاینو کهلتورو لێکجیانهکردنهوهى دهسهڵاتهکان، بۆیه ههموو کێشه‌‌و تهنگژهکان پێکهوه، بارودۆخێکی وایان دروستکردووه که زۆربهى سێکتهرهکان کهموکوڕیان ههبێت، هاوکات دادوهرىو دادگاکانیش کهموکوریان ههیه‌‌و بهدهرنین لهوه، لهبهرئهوه پێویسته ڕاگهیاندنکار بهو ئاراستهیه کاربکات که رۆڵى ههبێت له بهرقهراربونى سهروهریی یاسا، جێبهجێکردنی یاساکان وهک خۆیانو چاککردنى یاساکان بههاوکاریى پهرلهمان، دهکرێت ههریهکهمان له چمکێکهوه رۆڵى ئهرێنیمان ههبێت.

هاوڵاتى: کاتى ئهوه هاتووه راگهیاندنکاران لهناو خۆیاندا پهیماننامهیهکیان ههبێت چونکه دهبینرێت پهرتبونێک ههیه؟

د. هێرش رهسوڵ: کۆدهنگىو هاوههڵویستىو هاوکارى لهنێوان رۆژنامهنوسان خۆیان ئهرکێکى ئاکارییو ئێتیکیه. یهکێکه لهبنهما ئاکارییهکانى پیشهی راگهیاندن جهخت لهوه دهکاتهوه، لهنێوان رۆژنامهنوسان خۆیاندا لهبارودۆخه جیاوازهکاندا بۆ ئهوهى بتوانن رۆڵیان ههبێتو هاوپشتی یهکتربن، پێشترو لهبارودۆخى تردا جهختمان لهوه کردۆتهوه گهڵاڵهکردنى ئاکارنامهیهک یان پهیماننامهى شهرهفى رۆژنامهنوسى که زۆرینهى رۆژنامهنوسانى ههرێمى کوردستان لهسهرى کۆکبنو واژۆى خۆیانى بخهنهسهرو، گرنگتر لهوهش پێوهى پابهندبن، زۆر زۆر گرنگه که دهکرێت جهخت لهسهر کۆمهڵێک خاڵ بکاتهوه، لهوانه: ئازایىو ئازادیىو هاوههڵوێست بونو کۆدهنگى لهسهر پرسهکانو بهرپرسیارێتییو راستگۆییو بابهتیبونو پاراستنى مافى ژیانى تایبهت، کۆمهڵێک بنهماى گرنگى ئاکارى پیشهیى راگهیاندن ههیه که بهداخهوه راگهیاندنکاران خۆیان ههندێجار پێشێلیان کردووه، دهکرێت له روی ویژدانییهوه ئارهزوومهندانه رهچاوی بکهن، ئهوکاتهش کۆدهنگییهکه به سودى گشتى کۆتایى دێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار