کۆبونه‌وه‌ى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ماویه‌تى
سه‌رۆکى نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا: کورد به‌شداره له داڕشتنى بودجه‌ى 2020دا
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
بڕیاره وهفدى دانوستانى حکومه‌تى هه‌رێم رۆژى شه‌ممه‌ى ئاینده سه‌ردانى به‌غدا بکاته‌وه‌و له‌نووسین و داڕشتنى بڕگه‌کانى پڕۆژه بودجه‌ى 2020 بکه‌وێته به‌رده‌م گفتوگۆیه‌کى قورس و یه‌کلاکه‌ره‌وه تاپشک و ئیستحقاقى خۆى به‌ده‌ستبهێنێت.
رۆژى 23 و 25ى تشرینى دووه‌مى 2019 وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدایان کرد‌و له‌دوو کاتى جیاوازدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى کۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا، هه‌رچه‌نده باس له‌تێگه‌یشتن و نزیکبوونه‌وه‌ى رێکه‌وتن ده‌کرێت، به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌ى یه‌کلاکه‌ره‌وه ماویه‌تى.
سه‌رۆکى نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم له‌عێراق ده‌ڵێت تائێستا هیچ بڕێکى دیارىکراو بۆ کوردستان دیارى نه‌کراوه له‌به‌رانبه‌ر (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ى هه‌رێمدا.
فارس عیسا، سه‌رۆکى نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم له‌عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «رێکه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا گه‌یشتۆته ته‌فاهومى کۆتایى و بنه‌مایه‌کى باش دانراوه بۆ رێکه‌وتنى کۆتایى که (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ده‌درێته به‌غداو له‌به‌رانبه‌ردا هه‌رێمى کوردستان ئیستحقاقى خۆى له‌بودجه وه‌ربگرێت».
ئه‌وه‌شى ره‌تکرده‌وه که له‌به‌رانبه‌ر (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه که‌ده‌درێته به‌غدا مانگانه (900) ملیۆن دۆلار بدرێته هه‌رێم و وتى «ئێمه ئیستحقاقى خۆمان له‌بودجه ده‌بێت، به‌غدا ده‌ڵێت له‌سه‌دا (12.67) ده‌ده‌ینه هه‌رێم، ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین بیکه‌ینه له‌سه‌دا 14% به‌لایه‌نى که‌مه‌وه‌و باسى هیچ ژماره‌یه‌کى دیاریکراو نه‌کراوه«.
حکومه‌تى عێراق له‌ساڵى 2018دا پشکى هه‌رێمى کوردستانى له له‌سه‌دا 17%وه کرد به له‌سه‌دا (12.67)و ئه‌و رێژه‌یه‌ش له‌په‌رله‌مانى عێراق تێپه‌ڕێندراو سه‌کردایه‌تى سیاسى کوردیش ده‌یه‌وێت ئه‌و رێژه‌یه زیادبکاته‌وه.
فارس عیسا جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو 30ى 11ى 2019 کۆبوونه‌وه‌یه‌کى گرنگ له‌به‌غدا به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى هه‌رێم و عێراق له‌سه‌ر پرۆژه‌ى بودجه ئه‌نجامده‌درێت «کۆبوونه‌وه‌که گفتوگۆیه‌کى چڕ‌وپڕ ده‌بێت که‌پشکى هه‌رێم له‌پرۆژه‌ى بودجه‌و ئیستحقاقى چۆن ده‌بێت به‌نوێنه‌رایه‌تى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌ردوولا که‌ئه‌مه یه‌که‌مجاره کورد پێش ناردنى پرۆژه‌ى بودجه بۆ حکومه‌ت و په‌رله‌مانى عێراق قسه‌و ره‌ئى ده‌بێت له‌دیاریکردنى بڕگه‌کانى بودجه‌دا».
سه‌رۆکى نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌به‌غدا پێشیوابوو ئابوورییه‌کى به‌هێز روو له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌کات، وتیشى «ئینشائه‌ڵا دۆخى ئابوورى هه‌رێمى کوردستان باش ده‌بێت».
ده‌رباره‌ى موچه‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان، فارس عیسا ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که‌نوێنه‌رانى حکومه‌تى هه‌رێم له‌و لیژنه‌یه‌ى که‌پێکهاتووه بۆ رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر موچه‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان کردووه‌و هه‌وڵێکى زۆر هه‌یه ئیستحقاقى موچه‌ى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه بخرێته سه‌ر به‌غدا.