کورد وەکو تەماشاکار لەبەرانبەر خۆپیشاندانەکانی عێراق بێدەنگی دەشکێنێت
راوێژکاری سەرۆک کۆمار: هێشتا درەنگ نییە کورد بەدەنگێکی بەرزتر هاودەنگیی خۆی بگەیەنێتە شەقامی عێراقی
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
راوێژکارێکى سه‌رۆک کۆمارى عێراق رایگه‌یاند، هه‌رێمى کوردستان به‌رانبه‌ر خۆپیشاندانه‌کان و دۆخى عێراق، هه‌ڵوێستى ته‌ماشاکه‌رى هه‌ڵبژاردووه‌و پێویسته خۆى یه‌کلایی بکاته‌وه، بەڵام سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی دوێنێ هەڵوێستی خۆی لەوباریەوە راگەیاند.
راوێژکارەکەی سەرۆک کۆمار داوای لە سەرکردایەتی سیاسی کورد کرد کر پشتیوانى له‌گوتارى سه‌رۆک کۆمار بکەن که له‌گه‌ڵ داواکارى خۆپیشانده‌ران و ئه‌نجامدانى چاکسازییدایه. جه‌ختیشیکردووه‌ته‌وه، خۆپیشاندانى ئاشتیانه و سڤیل، مافێکى ده‌ستووریى رهواو پارێزراوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبووڵکراو نییه ئه‌و زیاده‌ڕۆییه له تووندوتیژى به‌رانبه‌ر بهخۆپیشاندهران به‌کاربێت و بکرێنه ئامانجى دهستڕێژو هێرشى له‌وجۆره.
لەبارمبەردا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند «به نیگه‌رانییه‌کى زۆره‌وه« له به‌رده‌وامیى رووداو‌و تووندوتیژییه‌کانى به‌غداو پارێزگاکانى دیکه‌ى عێراق ده‌ڕوانن. راشیگەیاند کوشتارەکان «تاوانى بێ پاساون و تاوانکاران هه‌ر کێ و له‌هه‌ر لایه‌نێکه‌وه بن».
ماوه‌ى زیاتر له دوو مانگه، خۆپیشاندان له‌عێراق و چه‌ند پارێزگایه‌کى دیکه به‌رده‌وامه، دژى گه‌نده‌ڵى و بێکارى و پشک پشکێنه. خۆپیشانده‌ران دژایه‌تى ئه‌و چینه سیاسییه ده‌که‌ن که له 16 ساڵى رابردوودا له‌عێراق ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه بووه.
به‌رپرسانى هه‌رێمى کوردستان هه‌رچه‌نده چه‌ند جارێک جه‌ختیان له ره‌وایی داواى خۆپیشانده‌ران کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تادواسات له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدیدا بوون له‌ده‌سه‌ڵات که له‌ژێر فشارى خۆپیشانده‌راندا ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه.
سالار مه‌حمود راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «هه‌رێمى کوردستان تائێستا به‌ته‌واوى هه‌ڵوێستى خۆى یه‌کلایینه‌کردووه‌ته‌وه له‌باره‌ى دۆخى عێراق و خۆپیشاندانه‌کانى عێراقه‌وه، هێشتا درەنگ نیە کورد گوتاری خۆی لەسۆنگەی خوێندنەوەی راستی روداوەکانی عیراق رێکبخات».
تا سێ ساڵی داهاتوو ئەم دۆخە دانامرکێتەوە
وتیشى «راستە کورد وەک پێکهاتەیه‌ک ناتوانرێت لە پرۆسەی داهاتوودا رەچاو نەکرێ، بەڵام کەم یا شایستە بێگومان کەم و ناشایستەیی و غەدریشی لێدەکرێ. پێدراوەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کەوڵاتەکە تاماوەی سێ ساڵی داهاتوو ئارامی بەخۆوە نابینێ و ئەم دۆخە دانامرکێتەوە».
وته‌کانى راوێژکاره‌که‌ى سه‌رۆک کۆمارى عێراق دواى هێرشکردنه سه‌ر خۆپیشانده‌رانى به‌غدا دێت له‌لایه‌ن گروپه چه‌کدارییه نه‌ناسراوه‌کانه‌وه، که به‌هۆیه‌وه ده‌یان خۆپیشانده‌ر کوژران و زیاتر له (100) خۆپیشانده‌ریش برینداربوون.
له‌باره‌ى هێرشه‌که‌وه، سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند «به نیگه‌رانییه‌کى زۆره‌وه له به‌رده‌وامیى رووداو‌و تووندوتیژییه‌کانى به‌غداو پارێزگاکانى دیکه‌ى عێراق ده‌ڕوانین. ئه‌و کوشتاره‌ى به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌رانى سڤیل له پردى سنه‌ک و گۆڕەپانى خللانى له‌به‌غدا کرا، تاوانى بێ پاساون و تاوانکاران هه‌ر کێ و له‌هه‌ر لایه‌نێکه‌وه بن، دامودهزگاو لایه‌نه به‌رپرسه‌کانى عێراق ده‌بێ بیاندۆزنه‌وه و به‌پێى یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت».
جه‌ختیشیکردووه‌ته‌وه، خۆپیشاندانى ئاشتیانه و سڤیل، مافێکى ده‌ستووریى رهواو پارێزراوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبووڵکراو نییه ئه‌و زیاده‌ڕۆییه له تووندوتیژى به‌رانبه‌ر بهخۆپیشاندهران به‌کاربێت و بکرێنه ئامانجى دهستڕێژو هێرشى له‌وجۆره.
سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم به‌پێویستى زانیوه، هه‌موو لایه‌ک به‌گیانێکى نیشتمانیى به‌رپرسیارانه‌وه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌دا بکه‌ن تاکو له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێت و پێشهاتى ترسناکتر روونه‌ده‌ن، چیتریش خوێن نه‌ڕژێت و هه‌مووان له‌چوارچێوه‌ى یاسادا بجووڵێنه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌په‌یامێکدا جه‌ختیکرده‌وه، به‌وردی له‌ڕێکاره‌کانی دۆسیه‌یی په‌لاماره تاوانکارییه‌که‌ی ئێواره‌ی هه‌ینێ 6ی دیسه‌مبه‌ر ده‌روانێت و چاودێری ده‌کات به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی حکومه‌ت «که ده‌ستدرێژی تاقمه تاوانکارو ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسان بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک شه‌هیدو بریندار له‌ڕیزی ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌کان بکه‌وێته‌وه«.
داواش له‌هه‌مو لایه‌ک ده‌کات، رێز له‌ویستی ئاشتیانه‌ی خۆپیشاندەران بگرن که‌داوای چاکسازی و پێکه‌وه‌یی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هاوڵاتیان و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان ده‌که‌ن و له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تیش پێویسته پارێزگاری له‌ئاسایشی گشتی بکات و رووبه‌ڕووی ئه‌وانه ببێته‌وه که له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسان.
تائێستا خۆپیشانده‌ران به‌ئاشکرا هیچ هه‌ڵوێستێکیان دژ بهههرێمى کوردستان ده‌رنه‌بڕیوه و داوایان له‌هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان کردووه که‌پشتیوانى داواکانیان بن بۆ ئه‌نجامدانى گۆڕانکاریی ریشه‌یی.
به‌ڵام به‌وته‌ى سالار مه‌حمود، لەشەقامەوە دەنگێکی نەشاز بەرامبەر بەمافە دەستورییەکانی کورد دەبیسترێ. «تەنانەت قەڵسن بەناوی کوردستان و بە ( إقلیم الشمال) ناوی هەرێمی کوردستان دەهێنن. کوردستان بەخوێن سارد دەبینن بەرامبەر بەشەڵاڵی خوێن و فرمێسکی گەرمی شەقامی عێراقی».
پێشیوایه، کوردستانیش دابڕاو نیە لەکاریگەرییەکانی ئەو رووداوانەی شارەکانی خوارووی عێراق و بەغدا. «سەرۆک کۆماری عێراق وەک باڵاترین پێگەی دەسەڵاتی وڵات پشتیوانی بێچەندو چوونی خۆپیشاندەرانی عیراقە. لەگەڵ مافی خۆپیشاندان و بەدیهاتنی داخوازیەکانیانە، پێویسته کورد پشتیوانى ئه‌و گوتاره‌ى سه‌رۆک کۆمار بکات».
وتیشی «هێشتا درەنگ نیە بەدەنگێکی بەرزتر کورد هاودەنگی خۆی بگەیەنێتە شەقامی عێراقی، نەخاسمە گەر ئەوە نەکا بژاردەی باشتری ئەبێ چی بێ بۆ سیاسەتکردن! هەن نائاگا لەوەی چی دەگوزەرێ وا دەزانن دۆخی ئێستا بەردەوام دەبێ لەکاتێکدا تەواوبووەو فۆرمێکی نوێ شوێنگرەوە دەبێت».