له‌ساڵى رابردوودا 42 حاڵه‌تى ئایدز تۆمار کراوه

وته‌بێژى ته‌ندروستیى هه‌رێم:

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

وتهبێژى تهندروستى حکومهتى ههرێم ئاشکراى دهکات لهههرێمى کوردستاندا (42) حاڵهتى نهخۆشى ئایدز تۆمار کراوهو چل کهسیان بیانى بوون و نێردراونهتهوه بۆ وڵاتهکانیان و تهنها دووانیان ناوخۆیى بووه.

محهمهد قادر، وتهبێژى تهندروستى حکومهتى ههرێم، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتىوت «لهئهمساڵدا تهنیا دوو حاڵهتى ناوخۆیى و دانیشتووى ههرێم تۆمارکراوه که نهخۆشیى ئایدزیان ههبووه«.

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد، بێجگه لهو دوو کهسه ناوخۆییه،  (40) حاڵهتى دیکه تۆمار کراون کهبیانى بوون و نێردراونهتهوه بۆ وڵاتهکانى خۆیان.

وتهبێژى تهندروستى حکومهتى ههرێم جهختى لهوهشکردهوه لهو کاتهوهى وهزارهتهکهیان تۆمارى نهخۆشییهکانى ئایدز کۆدهکاتهوه، (39) حاڵهتى ئایدز کهدانیشتووى ههرێمى کوردستان بوون تۆمارکراون.

ئایدز نهخۆشییهکه دهبێتههۆى دابهزینى تواناى کۆئهندامى بهرگرى لهش، که بههۆى ڤایروسى ئێچ ئاى ڤییهوه تووشى مرۆڤ دهبێت، بههۆى گواستنهوهى خوێنهوه دهگوازرێتهوه.

وتهبێژى تهندروستى ههرێم ئهوهشى خستهڕوو راسته نیشانهکان قورسن و بهسهر کهسهکانهوه دهردهکهوێت، بهڵام نهخۆشیهکه دهرمانى ههیه تائهو ئاستهى رێگرى دهکات له نهگواستنهوهى نهخۆشیهکهى بۆ کهسانى دهوروبهرى نهخۆشهکه.

 وتیشى «ئهو کهسانهى توشبووى ئایدزن پێویسته نهترسن و بهرگرى لهشى دانهبهزێت، دهرمانى پێویست بهکاربهێنێت که تهواو دهتوانێت بهرگرى بکات لهگواستهوهى نهخۆشیهکه«.

جهختى لهوهشکردهوه کهکهسى توشبوو دهتوانێت هاوسهرگیرى بکات تهنیا ناتوانێت منداڵ دروستبکات و وتى «راستهوخۆ ئهگهرى تووشبونى ههیه، بۆیه ناکرێت منداڵ بخاتهوه«.

بهڕێوهبهرى فڕۆکهخانهى نێودهوڵهتى سلێمانى ئهوه دووپاتدهکاتهوه که 

لە ساڵانی رابردوودا کەسی بیانی توشبووى ئایدز هەبووە لە پاش پشکنین گهڕێندراوهتهوه بۆ وڵاتهکهى خۆى. بەڵام سەرجەمی ئەو بیانیانەی کە دێنە هەرێمی کوردستانەوە لهههموو کاتێکدا پشکنینیان بۆ ناکرێت.

تاهیر عهبدوڵڵا، بهڕێوهبهرى فڕۆکهخانهى سلێمانى، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «لهکاتى ئهگهرى بڵاوبوونهوهى نهخۆشیهکهدا، یان لهوڵاتێکى دیاریکراودا نهخۆشییهک بڵاوبێتهوه، لهڕێگهى تهندروستیهوه ئاگادار دهکرێینهوهو پشکنین بۆ گهشتیاران دهکرێت، بهڵام لهههموو کاتێکدا پشکنین ناکرێت».

ههروهها باسى لهوهشکرد، ماوهى ساڵانى پێشوو حاڵهت ههبووه توشبووى نهخۆشى ئایدز بووه یا ههر نهخۆشیهکى گوازراوهى تر پشکنینى بۆ کراوهو گهڕێندراوهتهوه بۆ وڵاتهکهى خۆى.

نیشانهکانى نهخۆشى ئایدز بێتوانایى کۆئهندامى بهرگری لیمفهڕژێنهکان ههڵدهئاوسێن و ههست بهماندوبوون دهکرێت و کێش کهمدهکات و تا لێهاتن دهردهکهوێت، سکچوونیش روودهدات لهههندێک توشبوودا.

لهساڵى (١٩٨١)ـهوه تائێستا ئایدز زیاتر له (٢٥) ملیۆن کهسى کوشتووه‌‌، لهکاتى ئێستا نزیکهى (٣٣) ملیۆن کهس لهجیهان تووشى ئایدز بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار