پشکنین بۆ ئەوانە دەکرێت کەدوای سەری ساڵ لەچین گەڕاونەتەوە
وەزارەتی ناوخۆ: بەفەرمی گه‌شتکردن بۆ ئه‌و وڵاتانه رادەگیرێت که‌ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا بڵاوبۆته‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حەسەن
وەزارەتی تەندروستی داوا له‌و هاوڵاتىانهی هەرێمی کوردستان دەکات کەدوای سەری ساڵ لەچین گەڕاونەتەوە، سەردانی نزیکترین نەخۆشخانە بکەن بۆ ئەنجامدانی پێشکنین بەمەبەستی دڵنیابوون له‌وەی کەدووچاری ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون یان نا، کە بەم دواییانە لەچین بڵاوبۆتەوە.
محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «داوا له‌و هاوڵاتىانه ده‌که‌ین که‌پێش دوو هه‌فته له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که چونه وڵاتى چین، بۆ دڵنیایى له‌ته‌ندروستیان بچنه لاى پزیشک و پشکنین بکه‌ن».
وته‌بێژى ته‌ندروستى وتیشی «له‌ڕوى ته‌ندروستییه‌وه له‌وکاته‌وه‌ى که ڤایرۆسه‌که بڵاوبۆوه ده‌ستمانکرد به‌ڕێنمایى و پشکنینى ئه‌و که‌سانه‌ى که له‌وڵاتى چینه‌وه دێنه هه‌رێمه‌وه«.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که له‌زۆر وڵاتى جیهان، به‌هاوکارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و بازرگانی، له‌ئێستادا خاڵه سنوورییه‌کان و فڕۆکه‌خانه ئاگادارکراونه‌ته‌وه هه‌ر گه‌شتیارێک له‌و وڵاتانه‌ى ڤایرۆسه‌که‌ى تێدا بڵاوبۆته‌وه بێته هه‌رێمه‌وه پشکنینى بۆ ده‌کرێت و ماوه‌ى دووهه‌فته له‌ژێر چاودێریدا ده‌بێت.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی تەندروستی لەبەرئەوەیە کەخهسڵهتى ڤایرۆسه‌که وایه به‌دووهه‌فته نیشانه‌کانى له‌که‌سه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت.
ته‌نیا پشکنین بۆ ئه‌وکه‌سانه ده‌کرێت که له‌چین گەڕاونەتەوە، یان ئەوانەی لەو وڵاتانەی گەڕاونەتەوە کەڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبۆتەوە،
محه‌مه‌د قادر وتی «ئه‌م جۆره نوێیه‌ى کۆرۆنا تواناى دروستبوونى نیه، واته ترس نیه له‌کوردستان بڵاوبێته‌وه، ته‌نیا ده‌بێت له‌که‌سێکه‌وه بگوازرێته‌وه«.
وتیشی «به‌خۆشحاڵییه‌وه تائێستا له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هیچ حاڵه‌تێک تۆمار نه‌کراوه، ته‌نیا له‌ئیمارات چوار حاڵه‌ت تۆمار کراوه«.
وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم باسى له‌وه‌شکرد کەبه‌رده‌وام رێنماییه‌کانیان بۆ هاوڵاتىانى هه‌رێم ئەوەیە کە پاکوخاوێنى بپارێزن و خۆیان بپارێزن و له‌بوونى هه‌ر ئه‌گه‌رى ڤایرۆسێک، سه‌ردانى پزیشک بکه‌ن و پشکنین بکه‌ن بۆ خۆپارێزیی.
نیشانەکانی ڤایرۆسەکە ئەوەیە کەتووشبووەکە تایه‌کى زۆر‌و ئازارى ماسولکه‌و کۆکه‌و پژمینی هەیە، کەئەوە لەدیارترین نیشانه‌کانن، له‌کاتێکدا ئه‌مانه‌ش ماناى ئه‌وه نیه که‌سه‌که هه‌ڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنایه، چونکه ئه‌م نیشانانه نیشانه‌ى په‌تاى وهرزیشن.
دکتۆد محه‌مه‌د وتی «بۆیه پشکنین ته‌نیا بۆ سه‌لامه‌تى گیانى که‌سه‌که پێویسته«.
رۆژى پێنجشه‌ممه، له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆوه هه‌موو خاڵه سنورییه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێرو سلێمانى ئاگادارکراونهتەوه، بۆ رێگرتن لههاتوچۆى گه‌شتیار بۆ ناو هه‌رێم له‌چین و له‌هه‌ر وڵاتێکی تر که ڤایرۆسه‌که‌ى تێدا بڵاوبۆته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه گه‌شتکردن بۆ ئه‌و وڵاتانه له‌ئێستادا راگیراوه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاماژە بەوەدکات کەهه‌موو رێوشوێنێک بۆ رێگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که گیراوه‌ته‌به‌ر.
سامى جه‌لال، به‌ڕێوەبه‌رى دیوانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، به هاوڵاتى وت «له‌ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌وه به‌فه‌رمى هه‌موو خاڵه سنورییه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان‌مان ئاگادارکردۆته‌وه، هیچ گه‌شتیارێک له‌وڵاتێک که‌ڤایرۆسه‌که‌ى تێدا بڵاوبۆته‌وه نه‌یه‌ته هه‌رێمه‌وه بۆ رێگرتن له‌هاتن و بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا».
وتیشی «گه‌شتکردنیش بۆ ئه‌و وڵاتانه راگیراوه که‌ڤایرۆسه‌که‌ى تێدا بڵاوبۆته‌وه، بۆ رێگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که«.
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه« هه‌موو rێگریهک کراوه بۆ خۆپاراستن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که‌و رێگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى و هاتنه ناوه‌وه‌ى بۆ هه‌رێمى کوردستان».
ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌سه‌ره‌تاى مانگى یه‌کى 2020 له‌شارى وهان له‌وڵاتى چین سه‌ریهه‌ڵداو زیاتر له (11)هه‌زارو (791) که‌س تووشى ڤایرۆسه‌که بووه‌و (259) که‌سیش مردووه.
ڤایرۆسى کۆرۆنا تائێستا له (10) وڵاتى جیهان بڵاوبۆته‌وه، (120) که‌س تووشى ڤایرۆسه‌که بووه، به‌ڵام هیچ حاڵه‌تێکى مردن له‌وڵاتانى تر تۆمار نه‌کراوه.
عامر دیاب، به‌رپرسى نه‌خۆشییه گوازراوه‌کان له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «وه‌ک به‌شى نه‌خۆشییه گوازراوه‌کان به‌رده‌وام رێنماییمان بۆ نه‌خۆش ئه‌وه‌یه خۆى بپارێزێت له‌نزیکبوونه‌وه‌ى زۆر، دورکه‌وتنه‌وه له‌که‌سێک که کۆکه‌و پژمینى هه‌بێت، ته‌نانه‌ت کهئهنفلۆنزایهکى ئاسایش بێت».
تێکه‌ڵى زۆر و نزیکبوونه‌وه هۆکارێکه بۆ گواستنه‌وه‌ى هه‌موو جۆره ڤایرۆسه‌کان، بۆیه به‌پێچه‌وانه‌وه باشترین چاره‌سه‌ره که‌خۆت بپارێزێت له‌شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌کان
دکتۆر عامر وتیشی «زۆر گرنگه به‌تایبه‌ت که له‌ئێستادا زۆربه‌ى ماڵه‌کان ئاژه‌ڵى تێدا به‌خێوده‌کرێت، به‌کارهێنانى ده‌ستکێش و ده‌مامک، پۆشاکى تایبه‌ت بپۆشرێت زۆر پێویسته، که لهئاژهڵى کێوى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نزیک نه‌بنه‌وه که‌هۆکارێکه بۆ گواستنه‌وه‌ى جۆره‌کانى ئه‌نفلۆنزاو به‌تایبه‌تیش ڤایرۆسى کۆرۆنا».
به‌رپرسى به‌شى نه‌خۆشییه گوازراوه‌کان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد، زۆر گرنگه ئه‌م ماوه‌یه ان زۆر سه‌ردانى شوێنه گشتییه‌کان نه‌که‌ن و وتی «تێکه‌ڵى زۆر و نزیکبوونه‌وه هۆکارێکه بۆ گواستنه‌وه‌ى هه‌موو جۆره ڤایرۆسه‌کان، بۆیه به‌پێچه‌وانه‌وه باشترین چاره‌سه‌ره که‌خۆت بپارێزێت له‌شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌کان».
جگە لەفڕۆکەخانەکان؛ لەدەروازە سنوورییەکانیش رێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کوشندەی کۆرۆنا.
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان رایدەگەیەنێت، رێکاری پێویست گیراوەتەبەر بۆ رێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی (کۆرۆنا)، دەشڵێت “دەوامی بنکەی تەندروستی پەروێزخان کرایە (٢٤) کاتژمێری”.
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لەڕاگەیەنراوێکدا، کەوێنەیەکی بۆ نارد، دوێنێ رایگەیاند، دوای گفتوگۆ‌و هەماهەنگی نێوان عەلی تۆفیق، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، دەوامی بنکەی تەندروستی پەروێزخان کرایە (٢٤) کاتژمێری.
راشیگەیاند ئامادەکاری و هەوڵەکانیش بەهاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، بنکەی تەندروستی پەروێزخان، نشینگەی پەروێزخان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام دەبن، «لەپێناو توندوتۆڵکردنەوەی زیاتری ڕێکارەکانی پشکنینی گەشتیاران و هاووڵاتیانی بیانی، کە لەڕێگەی مەرزەکەمانەوە هاتووچۆ دەکەن».
راگەیەنەراوەکە باس لەوەدەکات کە لەو بنکەیەدا چاودێری و پشکنین بۆ هاووڵاتی و گەشتیارانی بیانی و حاڵەتە گوماناوییەکانی توشبوو بەڤایرۆسی (کۆرۆنا) دەکرێت.
لەساڵانی پێشوودا ڤایرۆسەکە پێشتر بەشێوەیەکی لاواز دەرکەوتووە، بەڵام لەچەند هەفتەی رابردوودا لەشاری وهانی چین بەقورسی سەریهەڵدا لەمارکێتێکدا کەخۆراکی دەریایی و ئاژەڵی کێوی دەفرۆشێت.
ئێستا ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە چەند وڵاتیکی گەورەی جیهان، ئەوەش لەڕێگەی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە کەسە توشبووەکانەوە کەهاتوچۆی چینیان کردووە.
بەرپرسانی چین هۆکارەکانی گواستنەوەیان لە وهان و ناوەوەی شارەکەو شارەکانی تردا وەستاندووە. ئەم هەنگاوە پەرەسەندنێکی بەرچاوە لەهەوڵەکانی وڵاتەکە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ڤایرۆسەکە لەگەڵ ئەوەی ملیۆنەها خەڵکی چین سەرگەرمی گەشتکردن بوون بۆ جەژنی سەری ساڵی لوناری چینی.
ڤایرۆسەکانی کۆرۆنا بەهۆی ئەو ترۆپ (پۆپ)انەوە ناونراون کە لەبەرگی خانەکانیانەوە دەردەچن و شێوەی لەتاج (ئەڵقەی) خۆر دەچێت. دەتوانن ئاژەڵ و مرۆڤ تووش بکەن و ببنەهۆی دروستبوونی نەخۆشی لەکۆئەندامی هەناسەدان هەر لەپەتای ئاساییەوە بیگرە تاحاڵەتی مەترسیداری وەک کۆنەخۆشی تووندی بەتاوی هەناسەیی کەکورتکراوەی (سارس)ەو لەساڵی ٢٠٠٣ هەزارەها کەسی نەخۆش خست لەسەرتاسەری جیهانداو نزیکەی (٨٠٠) کەسی کوشت.
ساڵانە نزیکەی (200) هەزار کەس رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن بەهۆی توشبوونیان بەڤایرۆسەکانی کۆرۆناوەو (٢٥) کەس دەمرن.
لەکاتێکدا هەندێک لەزانایان باس لەوەدەکەن کەڤایرۆسە نوێیەکە تووندی کەمترە لەڤایرۆسەکانی تری کۆرۆنا، وەک سارس و مێرس، بەڵام دیارنییە کەبەرپرسانی چین چەنێک روون بوون دەربارەی ژمارەی توشبووان و مردووان یان تەنانەت ئەو ژمارانەی بڵاوکراونەتەوە بەوردیی بەدواداچوونیان بۆ کرابێت.
«ئەو زانیاریانەی دەیزانین بەخێرایی دەگۆڕێت، هەرکاتێک ڤایرۆسێکی نوێ سەرهەڵدەدات ماوەیەکی پێدەچێت تا دەربارەی شارەزا دەبین»، دکتۆر جولی ڤایشەمپەیەن بەرپرسی لیژنەی تەندروستی لە رێکخراوی کۆمەڵەی نەخۆشییە گوێزەرەوەکانی ئەمریکا وای وت.
دکتۆر پیتەر رابینوۆتز، بەڕێوەبەری مێتاسەنتەری زانکۆی واشنتن دەڵێت «هێشتا پزیشکان بەوردیی نازانن ڤایرۆسەکە چۆن تەشەنە دەکات، بەڵام دەگونجێت لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بگوازرێتەوە کە وادەکات مەترسییەکەی زۆرتربێت لەو حاڵەتەی کەتەنها لەئاژەڵەوە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ».
بەشێوەیەکی سەرەکی ڤایرۆسەکە لەڕێی کۆکەو پژمەوە دەگوازرێتەوە وەک ئەنفلۆنزاو ڤایرۆسەکانی تری کۆئەندامی هەناسە.
لە ٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە کەتوێژەرانی چینی ڤایرۆسێکی نوێی کۆرۆنایان دۆزیوەتەوە کە وەک میکرۆبێک کاردەکات.
حاڵەتەکان پەیوەندیداربوون بەکارمەندی مارکێتێک کە ماسی زیندوو، ئاژەڵ، هەروەها پەلەوەری تێدا دەفرۆشرا. دواتر مارکێتەکە لەلایەن حکومەتی چینەوە داخرا.
هیچ دەرمانێک بۆ ڤایرۆسە نوێیەکەی وهان پەسەند نەکراوە. دکتۆر جولی ڤایشەمپەیەن دەڵێت کەچارەسەری سەرەکی گرنگیپێدانە، لەوانە دڵنیابوونەوە لەوەی نەخۆشەکە ئۆکسجینی پێویستی پێدەگات و ئەگەر پێویست بکات دەزگای هەناسەپێدەر بەکاربهێنرێت بۆ پاڵەپەستۆکردنی هەوا بۆ نێو سییەکانی نەخۆشەکە.
دەبێت نەخۆشەکان پشوو بدەن و شلەمەنی زۆر بخۆنەوە «لەکاتێکدا سیستەمی بەرگری کاری خۆی دەکات و چارەسەری جەستە دەکات».
بەپێی وتەی بەرپرسانی تەندروستی، دەکرێت پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا وا‌بکات لەماوەی سێ مانگدا ڤاکسینێک بۆ ڤایرۆسەکانی کۆرۆنا بدۆزرێتەوە.
ئاژەڵان سەرچاوەی سەرەکی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەن، بەڵام هێشتا دیارنییە چ ئاژەڵێک. بۆچوونەکان بۆ ئەوە دەچن کەسەرهەڵدانی نەخۆشییەکانی پێشوو وەک سارس هەر لەمارکێتی ئاژەڵی زیندووەوە سەریانهەڵدابێت. ڤایرۆسێکی تر، کە کۆنەخۆشی هەناسەیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێرس)ی دروستکرد، لەحوشترەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.