بوتڵی غاز دەبێتە یاوەری بەرمیلی بەتاڵی نەوت لەشەقامەکاندا

قەیرانی نوێی غاز لەپاڵ کارەبای پچڕپچڕو بەرمیلی بەتاڵی نەوتدا تەنگ بەهاوڵاتیان هەڵدەچنن لەوەرزی بەفرو کڕێوەو سەهۆڵبەنداندا

5 ساڵ لەمەوپێش



 شاناز حەسەن

قەیرانی نەبوونی غاز لەشارەکانی کوردستان سەریهەڵداوەو بەدەگمەن بوتڵێکی غازیان دەستدەکەوێت، ئەوەش لەوەرزێکدا کەسەرماو بەفرو کڕێوە تەنگیان بەهاوڵاتیان هەڵچنیوە.

بەرپرسان دەڵین کەمی غاز بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کەساڵى پێشوو کۆمپانیایهک کارى دابهشکردنى غازى دهکرد، لهم ههفتهیەدا کاتهکهى تهواو بووه و کارهکان دراوهته دهست کۆمپانیایەکی تازه، ئهوەش بۆته هۆکارى قەیرانەکە.

بەرپرسانی پاریزگای هەولێر دەڵێن کێشەکەیان چارەسەر کردووە، بەڵام سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لەئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی دەڵێت لای ئەوان نەبووە بەقەیران، بەڵکو بەهۆی لێدوانی چەند پەرلەمانتارێکەوە خەڵکی دووچاری دڵەڕاوکێ بوون، ئەوەش لەکاتێکدایە لەشاری سلێمانی دوێنێ چەند چێشتخانەیەک خواردنی پێویستیان لەکاتی خۆیدا ئامادە نەکرد بۆ میوانەکانیان بەهۆی نەبوونی غازەوە.

کهریم عهلی، سهرۆکى لێژنهى نهوت و وزه لهئەنجومەنی پارێزگاى سلێمانی، به هاوڵاتى وت «کهمى غاز لهپارێزگاى سلێمانی، ههر نهبووهو ههموو رۆژێک وهک پێویستى رۆژانه غاز ههبووه، تهنیا کاریگهرى لێدوانى پهرلهمانتاران و بڵاوبوونهوهى دهنگۆى کهمى غاز لهههولێر ههبووهو دڵهڕاوکێى لاى خهڵک دروستکردووه«.

وتیشی «بهداخهوه باس لهکهمى کێشى بوتڵی غازو کهمى دهکرێت کهبهردهوام ئێمه لهگهڵ لیژنهکان لهچاودێریداین و خهڵک ئاگاداردهکهینهوه کهمى غاز لهسنورى پارێزگارى سلێمانى و دهوروبهرى روونادات».

وتهبێژى پارێزگاى ههولێر باس لەوەدەکات کێشهی غاز لەئەمڕۆوە چارهسهر دەکرێت و دەڵێت «هاوڵاتیان دڵنیادهکهینهوه، کۆمپانیا تازهکه بهتهواوى دهستبهکاربووهو غازى پێویست گهیشتۆته ناو ههولێر کێشهى کهمى غاز بهزوویى چارهسهر دهبێت».

بهیار فایهق، وتهبێژى پارێزگارى ههولێر، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ساڵى پێشوو کۆمپانیایهک کارى دابهشکردنى غازى دهکرد، لهم ههفتهیەدا کاتهکهى تهواو بووه و کارهکان دراوهته دهست کۆمپانیا تازهکهو ئهمهش بۆته هۆکارى کهمى غازو ئهو کێشانهى لێکهوتهوه«.

وتیشی» هاوڵاتیان دڵنیادهکهینهوه، دوێنى ههینى کۆمپانیا تازهکه بهتهواوى دهستبهکاربووهو غازى پێویست گهیشتۆته ناو ههولێرو کێشهى کهمى غاز بهزویی چارهسهر دهبێت».

 پارێزگاى ههولێر رۆژانه (13) تهنکهر غازى پێویسته

وتهبێژى پارێزگارى ههولێر جهختى لهوهکردهوه «لهمهودوا لهو رێژهیهش زیاتر غاز رۆژانه دێته ههولێرو کێشهى غازمان نامێنێت».

 بهیار فایهق ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد ئهم چوار پێنج رۆژه قهیران و ئهزمهى غاز نهبوو، لەلایەن بریکارهکان ههر بهنرخى دیاریکراوى جاران فرۆشراوه، وتی «تهنیا لهههندێک شوێن وهک مارکێتهکان ئهمهیان قۆستۆتهوه، بۆیه لهم دوو رۆژهدا ئاسایى دهبێتهوه«.

 ماوهى هەفتەیەکە لهههرێمى کوردستان کێشهى کهمى غازو گرانبوونى نرخهکهى هاوڵاتیان و کاسبکارانى بێزار کردووهو داوا لهحکومهت دهکهن چارهسهرى بکات.

ئهسعهد مستهفا، غازفرۆشێکى شارى سلێمانیهو باس لهوهدهکات ماوهی چەندڕۆژێکە وهک پێویست غازیان پێنادرێت، وتی «لهناوهندهکانى فرۆشتن غاز زۆر کهمهو تهنیا دهتوانین رۆژ (20) بوتڵ بهێنین بۆ فرۆشتن، کهئهمه زۆر کهمهو ناتوانین بژێویمان دابین بکهین».

 وتیشی «کهس نازانێت بۆ ئهم ئهزمهى غازه دروست بووه، چونکه ههفتهى پێشوو غاز زۆر ئاسایى بوو لهپڕ ئاوا کهمبوو لهناوهندهکاندا».

 ئهسعهد ماوهى (12) ساڵه غاز فرۆشهو جهختی لهوهکردهوه باسی لەوەکرد کەئهمساڵ بهتایبهت ئهم دوو مانگه خهڵک بهڕێژهیهکى زۆر غاز بهکاردههێنن، چونکه زۆربهى خهڵک لهبهر نهبوونى نهوت و گرانى نرخهکهی، زۆپاى غاز بهکاردههێنن.

 داواشى لهحکومهت کرد، ئهم کێشهیه چارهسهر بکات، وتی» ئێمه وهک کاسبکارى غازفرۆشى و خهڵکیش داواکارین کهمى غاز نهبێته هۆکارێک و نرخهکهى بهرزبێتهوهو کاریگهرى ههبێت بۆسهر ژیانى خهڵکى ههژار».

رۆژانه پارێزگاى سلێمانى پێویستى به (35 بۆ 40) ههزار بوتڵ غاز ههیه.

سهرۆکى لیژنهى نهوت و وزه لهئەنجومەنی پارێزگاى سلێمانی باسی لەوەکرد کێشهى کهمى غاز بوونى نهبووه، تهنیا کاریگهرى لەناوچهکانى ههولێر بووه.

کهریم عهلی سهرۆکى لیژنهى نهوت و وزه لهپارێزگاى سلێمانى روونیکردهوه غازى پارێزگاى سلێمانى و ههڵهبجهو ئیدارهى گهرمیان و  راپهڕین لهسهدا 80 ى غاز لهکێڵگهکانى کۆڕمۆڕو لهسنورى قهزاى چهمچهماڵ و لهسهدا 20ی لهکهرکوکهوه دێت و ئاسایى ههموو رۆژێک بڕى پێویست هاتووه«.

که‌ریم عه‌لی وتیشی «خه‌زانى باشمان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی غاز هه‌یه‌و به‌شى مانگێک غازمان هه‌یه‌، له‌کاتێکدا که‌ئه‌زمه‌ش دروست بێت».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار