هەڵدانەوەی کەیسی ئامانج بابانی بە«تەسفیەی سیاسی» ناودەبرێت
باوکی ئامانج بابانی: چاوه‌ڕوانین راستییەکە ئاشکرا بکرێت، کوڕه‌که‌مان خۆی رۆیشتووه، دەمانەوێت ناوه‌که‌ى بگه‌ڕێننه‌وه بۆمان
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
هەڵدانەوەی کەیسی ئامانج بابانی و هاوسەرو مناڵەکەی کە پایزی رابردوو لە رووداوێکی تەمومژاویدا گیانیان لەدەستدا بە «تەسفیەی سیاسی» ناودەبرێت، بەهۆی گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر بازرگانیکردن بەغازی گەرمیانەوە کەچەند رۆژێکە سەریهەڵداوە.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، 6/2 جه‌بار ئه‌حمه‌د شه‌ریف، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڵگه‌ى تاوانى هه‌رێمى کوردستان، له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند کە رەنگە رووداوی مردنەکەی ئامانج بابانی «خۆکوژیی نەبووبێت» وەکو ئەوەی کەدادگای سلێمانی یەکلایی کردۆتەوە.
باوکی ئامانج بابانی دەڵێت: کوڕەکەی هەرگیز چه‌کى به‌کارنه‌هێناوه‌و هیچ کێشه‌یه‌کیشی له‌گه‌ڵ که‌س نه‌بووه تاچهک هه‌ڵبگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێیوایە دادگا کەیسەکەی داخستووەو بێهیوایە لەوەی بڕیارێکی تر بدرێت.
ورووژاندنی ئەم باسە دوای ئەو ناکۆکییانە دێت کە بەم دواییانە کەوتە نێوان یەکێتی و پارتییەوە لەپرسی فرۆشتنی غازی گەرمیاندا کە زۆرێک پێیوانوایە شەڕێکی بازرگانییە لەسەر داهاتی ئەو غازە کەهەفتەیەک زیاترە بۆتە قەیرانی بێ غازی لەبازاڕدا.
جه‌بار ئه‌حمه‌د شه‌ریف، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڵگه‌ى تاوانى هه‌رێمى کوردستان، له‌کۆنگره رۆژنامهوانییەکەیدا وتی کە چوار قه‌وان له‌لایه‌ن تیمى به‌ڵگه‌ى تاوانى ئاسایشه‌وه له‌سلێمانى له‌کاتى رووداوه‌که هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش «گومانێکى زۆرى دروستکرد».
باسی لەوەشکرد کەکۆى گشتى قه‌وانه‌کان بووە به (11) قه‌وان. کەحهوتیان لهدهمانچهى ئامانج بابانى ته‌قێنراون، چوار قه‌وان چاره‌نووسى دیارنه‌بووه.
سه‌باره‌ت به‌و وتانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڵگه‌ى تاوانى هه‌رێم وه‌ستا نورى، باوکى ئامانج بابانى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئامانج هیچ کات به‌هیچ شێوه‌یه‌ک چه‌کى به‌کارنه‌هێناوه‌و نه چه‌کى هه‌بوه‌و نه لهچهکیشى زانیوه‌و قه‌د چه‌کى نه‌بووه، هیچ کێشه‌یه‌کى مه‌عنه‌وى و ماددیشى له‌گه‌ڵ که‌س نه‌بووه تاچهک هه‌ڵبگرێت».
وتیشى»قسه بکرێت و نه‌کرێت چى لهبابهتهکە ده‌گۆڕێت، چونکه که‌یسه‌که داخراوه‌و دادگا بڕیارى خۆى داوه«.
باوکى ئامانج به‌پێویستی ده‌زانێت حکومه‌ت و لایه‌نه به‌رپرسه‌کان ئه‌وه یه‌کلایى بکه‌نه‌وه، وه‌ک خۆی ده‌ڵێت «ئێمه نه ده‌زگایه‌کى ئه‌منى و نه ده‌زگاى ئاسایشمان هه‌یه، وه‌ک هاوڵاتییه‌ک هه‌ر گوێ ده‌گرین و چاوه‌ڕوانى حکومه‌ت و خواین که شته‌که ئاشکرابکرێت، کوڕه‌که‌مان خۆى رۆیشتووه، ناوه‌که‌ى بگه‌ڕێننه‌وه بۆمان».
دوای کۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌که‌ی به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڵگه‌ى تاوانى هه‌رێم، سه‌رۆکایه‌تى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى سلێمانى له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا ئه‌و وتانه‌ی ناوبراوی ره‌تکرده‌وه‌و رایگه‌یاند «به‌توندى ئاگادارى ده‌که‌ینه‌وه‌و له‌هیچ که‌سێکى قبوڵناکه‌ین وته‌و کۆنگره‌ى گوماناوى بۆ بڕیاره‌کانى دادگا بکات و وه‌ک ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره تاوانێک ئه‌نجامبدات».
حاکم عومه‌ر ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «به‌گومان و سه‌رسووڕمانه‌وه ده‌ڕوانینه ئه‌و کۆنگره رۆژنامهنووسییهى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڵگه‌کانى تاوانى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر دۆسییه داخراوهکهى ئامانج بابانى و لانه محه‌مه‌دو جگه‌رگۆشه‌که‌یان ئه‌نجامدرا».
حاکم عومه‌ر وتی «بڕیاره‌کانى دادگا رێزى یاسایى خۆى هه‌یه، جگه له‌یاسا هیچ که‌سێک سه‌روه‌ر نییه به‌سه‌ر بڕیاره‌کانى دادگاوه‌و بۆى نییه هیچ جۆره تانه‌و ته‌علیقێک له‌سه‌ر بڕیاره‌کانى دادگا بدات، جگه له‌وه‌ى لایه‌نه‌کانى داواکه خۆیان بۆیان هه‌یه به‌پێى یاساى بنه‌ماى دادگه‌رییه سزاییه‌کان، ئه‌گه‌ر به‌دڵیان نه‌بوو لایه‌نه‌کانى دۆسییه‌که یان داواکارى گشتى تانه‌ى یاسایى لێبده‌ن».
وتیشی «وه‌ک سه‌رۆکایه‌تى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى سلێمانى به‌توندى ئاگادارى ده‌که‌ینه‌وه‌و له‌هیچ که‌سێکى قبوڵناکه‌ین وته‌ى گوماناوى و کۆنگره‌ى گوماناوى و هه‌ڵسه‌نگاندنى بڕیاره‌کانى دادگا به‌شێوازى گوماناوى بکات و بیروباوه‌ڕى خه‌ڵک بهدادگاکانى هه‌رێم که‌مبکاته‌وه، یاخود متمانه‌ى دادگاکان لاى خه‌ڵک که‌مبکاته‌وه، ئێمه ئه‌مه به‌تاوانێک ده‌زانین و ئه‌و که‌سه تاوانێکى ئه‌نجامداوه«.
وته‌بێژى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى سلێمانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد تاکو ئێستا ئه‌و که‌یسه له‌بنکه‌ى پۆلیسى سهیوانهو هیچ که‌س و لایه‌نێک تانه‌ى لێنه‌داوه، واته نه لایه‌نه‌کان، نه داواکارى گشتى، چونکه ته‌نیا به تانه‌ى یاسایى ئه‌م بابه‌تانه یه‌کلاده‌کرێته‌وه.
هەروەها بەپێی راگەیەنراوێک کە ماڵپەری فەرمی یەکێتی بڵاویکردۆتەوە، تێیدا هاتوە کە بنەماڵەی لانە محەمەد هاوسەری ئامانج بابانی وتەکانی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەڵگەی تاوانی هەرێم رەتدەکەنەوە.
بەپێێ راگەیەنراوەکە «جوڵاندنی کەیسەکە لەم کاتەدا بۆ پەردەپۆشی حساباتی سیاسییە نەک خەمی ئەوان»
میدیای فەرمی یەکێتی نووسیویەتی «ئەندامێک لەخانەوادەی رۆژنامەنووسی جوانەمەرگ لانە محەمەد بە PUKmediaی راگەیاند: ئەوپەڕی بێ ئەدەبییە بۆ هەر کەسێک کەیسێکی وا بجوڵێنێتەوە تا پەردەپۆشی حساباتی سیاسی پێ‌بکات».
ئێواره‌ى 16/10ى 2019، که‌ناڵی (NRT) هه‌واڵى تیرۆرکردنى ئامانج بابانى و هاوسه‌رو منداڵه‌که‌ى بڵاوکرده‌وه، به‌ڵام دواتر ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى سلێمانى و به‌شێک له‌میدیاکانى سلێمانى رایانگه‌یاند ئامانج بابانى خۆى لانه محه‌مه‌دى هاوسه‌رى و منداڵه‌که‌ى کوشتووه.
دواى دوو رۆژ پۆلیس و ئاسایشى سلێمانى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ورده‌کارى رووداوه‌که‌یان خسته‌ڕوو رایانگه‌یاند رووداوه‌که خۆکوژى بووه‌و ئامانج بابانى هاوسه‌رو منداڵه‌که‌ى خۆى کشتووهو که‌یسه‌که له‌دادگاش به‌و پێیه‌ى دوو که‌سه‌که له‌ژیاندا نه‌ماون که‌یسه‌که‌ى داخست.