دوو گومانلێکراو بەکۆرۆنا لەهەولێر لەژێر چاودێریدان

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى هه‌رێم بۆ ‌هاوڵاتى:

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

وتهبێژی وهزارهتی تهندروستی حکومهتی ههرێمی کوردستان ئاشکرای دهکات، تائێستا سێ حاڵهتى جیاکراوه (گومانلێکراو) بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا لهههرێم ههبووهو یهکێکیان بازرگانێکى کورد بووهو دووانهکهى تر هاووڵاتی بیانى بوون و ئێستاش لهژێر چاودێریدان.

محهمهد قادر، وتهبێژى تهندروستى ههرێمى کوردستان، بە هاوڵاتى  وت «تائێستا سێ حاڵهتى جیاکراوهمان ههبووهو یهکێکیان بازرگانێکى کورد بووهو دواى دوو ههفته دهرکهوت نیشانهکانى تێدانهبووهو دووانهکهى تر بیانى بوون و ھێشتا لهژێر چاودێریدان».

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان لهناو نهخۆشخانهى پێشمهرگه لهههولێر، شوێنێکى تایبهتیان دابینکردووه بهناوى (کۆرهمپین)، ئەوەش لهسهر رێنمایى تهندروستى جیهانى.

کۆرهمپین واته ئهو شوێنه تهنیا کهسانێکیان تێدا دهمێنێتهوه کهگومانیان لێدهکرێت ھەڵگری ڤایرۆسبن و تادوو ههفته لهژێر چاودێریدا دهمێننهوه.

محهمهد قادر باسی لهوهکرد پێشتر (16) هاووڵاتی چینى لهکۆمپانیایهکى بیانى لهههرێمدا کاریان دهکرد، گومانیان لێدهکرا، چونکه چوبوونهوه بۆ وڵاتهکهى خۆیان و هاتبوونهوه، بهڵام تا دوو ههفته لهژێر چاودێریدا بوون و هیچ نیشانهیهکى ڤایرۆسهکهیان ههڵنهگرتبوو.

دکتۆر محهمهد وتیشى «رێکارهکانى وهزارهتى ناوخۆ رێگهنادهن هیچ بیانییهک لهو وڵاتانهى ڤایرۆسى کۆرۆناى تێدا بڵاوبۆتهوه بێته ههرێمهوه، ئهو رێکارانه کارى وهزارهتى تهندروستى زۆر ئاسان کردووهو ههنگاوێکى باشه بۆ خۆپاراستن».

ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد تائێستا لهڕۆژههڵاتى ناوهڕاست، نۆ حاڵهت تۆمارکراوهو دوێنێ لهمیسر یهک حاڵهت تۆمارکراوهو تائێستا لهعێراق و کوردستان هیچ حاڵهتێک تۆمار نهکراوه.

بههۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه تائێستا (67) ههزارو (880) کهس لهجیهاندا تووشبوون کهزۆربهیان لهچینن، ههزارو (526) تووشبووش گیانیان لهدهستداوه.

بهپێی لێکۆڵینهوه زانستییهکان سهرچاوهی ڤایرۆسهکه‌‌ چهند جۆرێکی شهمشهمه کوێرهو ماره، ڤایرۆسهکه لهماوهى دوو ههفتهدا نیشانهکانى بهتهواوى دهردهکهوێت که تایهکى زۆر دیارترین نیشانهکانیهتى.

وهزارهتی ناوخۆی ههرێم وهک ههنگاوێک بۆ رێگریکردن لههاتنه ناوهوهی ڤایرۆسهکه له 30ی کانوونی دووهمهوه بۆ ماوهیهکی کاتیی، گهشتی هاووڵاتی چین-ی بۆ ههرێم قهدهغه کردووه.

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەجیهاندا گەیشتووەتە زیاتر لە (67) هەزار کەس و نزیکەی هەشت هەزارو (578) کەس لەنەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەلایەن زانکۆی جۆنهۆپکینز بڵاوکراونەتەوە، ئێستا ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە (67) هەزارو (97) تووشبوو و نزیکەی هەزارو (527) تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار