کەسوکاری 15 کۆچبەری خنکاوی کورد داوای بەهاناوەچوون دەکەن
5 ساڵ لەمەوپێش
عومه‌ر فه‌تاح
دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌مانگێک به‌سه‌ر رووداوی نوقمبوونى یه‌ختێک که‌زیاتر له (50) کۆچبه‌رى هه‌ڵگرتبوو، هێشتا هیچ هه‌نگاوێک نه‌نراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رم و دیاریکردنی چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنه‌کان.
به‌رپرسانی ده‌زگای لوتکه پشکنینی دی ئێن ئه‌ی-یان کردووه بۆ که‌سوکارى قوربانیه‌کان و ناردوویانه بۆ یۆنان، بڕیارە له‌ڕێگه‌ى حکومه‌تى عێراقه‌وه هه‌وڵی هێناوه‌ى ئه‌و ته‌رمانه بدرێت.
رۆژی 11ی مانگی یه‌کی ئه‌مساڵ، یه‌ختێک که‌زیاتر له (50) کۆچبه‌ری هه‌ڵگرتبوو له‌ئاوه‌کانی یۆنانه‌وه به‌ره‌و ئیتاڵیا گه‌شتی کردووه، به‌لڵام به‌هۆی له‌کارکه‌وتنی ماتۆڕی یه‌خته‌که‌وه ژێرئاو کەوت کە (23) هاوڵاتییان خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانن و ته‌نها سێ که‌سیان رزگاریان بووه‌و (20) که‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداو ته‌رمی پێنجیان گهڕێنرایهوههو تاوه‌کو ئێستا (15) که‌سیان بێسه‌روشوێنن.
به‌شی زۆری قوربانیه‌کانی ئه‌و یه‌خته خه‌ڵکی سه‌یدسادق و قه‌زای شاره‌زوور بوون. عه‌دنان ئه‌حمه‌د که‌سوکاری یه‌کێک لهبێسهروشوێنهکانی ئه‌و رووداوه کەکوڕە ونبووەکەیان ته‌مه‌نی (23) ساڵە؛ ئاماژه به‌وه‌ده‌کات کوڕەکەیان به‌هۆى بێکارییه‌وه بڕیاریداوه گه‌شت بکات بۆ ئه‌وروپا.
کوڕەکەیان زیاتر له‌چوار مانگ له‌تورکیاو یۆنان ماوه‌ته‌وه‌و دواجار کهقسهیان له‌گه‌ڵ کردووه پێی وتوون سوارى ئه‌و یه‌خته ده‌بێت به‌ره‌و ئه‌وروپا.
عه‌دنان به هاوڵاتى وت «هه‌رچه‌نده ئێمه پرسه‌مان بۆ کوڕه‌که‌مان داناوه، به‌ڵام هێشتا هیچ ئاسه‌وارێک نیه لهتهرمهکهى و داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ین که‌خه‌مێکی ئێمه بخۆن وه‌ک کوڕه‌که‌مان رۆشت با هیچ نه‌بێ گۆڕێکی هه‌بێت».
عه‌دنان حکومه‌ت زۆر به‌خه‌مسارد ناوده‌بات له‌م که‌یسه‌دا، وتی «به‌رپرسان به‌ده‌نگمانه‌وه نه‌هاتوون ئه‌گه‌ر ئاوا بڕوات به‌هۆی شه‌پۆلی ئاو‌و گیانداری جۆراوجۆره‌وه ئاسه‌وارێک لهتهرمهکانیش نامێنێت».
چوار گه‌نجی دانیشتوی سەیدسادق بەناوەکانی زانکۆ لوقمان، ئه‌حمه‌د عومه‌ر، شیروان ئه‌حمه‌د ئارى حه‌سه‌ن، لەو رووداوە گیانیان له‌ده‌ستداو پرسه‌یان بۆ دانراوە، به‌ڵام (11) کوردی تر کە لەیەختەکەدا بوون تائێستاش ته‌رمه‌کانیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ساردی‌و سه‌رمای وه‌رزی زستان‌و رێگریه‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ چوونه‌ناوه‌وه‌ی کۆچبه‌ران بۆ وڵاته‌کانیان، به‌ڵام هێشتا له‌هه‌رێمی کوردستانه‌وه کۆچکردن به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ناوه ناوه کاره‌ساتی لێده‌که‌وێته‌وه.
ئاری جه‌لال، سه‌رۆکی ده‌زگای لوتکه بۆ کاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران (رێکخراوێکی ناحکومی مرۆییه) ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌کات ئه‌وان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌که‌وه له‌ڕێگه‌ى نوێنه‌ره‌که‌یانه‌وه به‌دواداچوونیان کردووەو هه‌وڵیانداوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیان و دیاریکردنی بێسه‌روشوێنان.
ئارى وتی «حکومه‌ت هه‌رچه‌نده به‌یاننامه‌ی ده‌رکرد، به‌ڵام هیچ ههنگاوێکی کرداری نه‌نواندووه‌و ئه‌وه نوێنه‌ره خۆبه‌خشه‌کانی ئێمه‌بوون کهکاروبارى یاسایی هێنانه‌وه‌ى پێنج ته‌رمه‌که‌شمان ئه‌نجامدا به‌هاوکاری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌یۆنان و حکومه‌تی هه‌رێم هاوکار نه‌بووه تائێستا له‌م دۆسیه‌یه‌دا».
به‌رپرسه‌که‌ی ده‌زگاى لوتکه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌وان هێشتا بێهیوا نه‌بوون له‌دیاریکردنی بێسه‌روشوێنان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمی قوربانیه‌کان، وتیشى «پشکنینی دی ئێن ئه‌ی-مان وه‌رگرتووه له‌که‌سوکارى ئه‌وانه‌ى که رۆڵه‌کانیان دیارنیه‌و هه‌موو زانیاریه‌کی پێویستمان وه‌رگرتووه‌و ره‌وانه‌ى یۆنانمان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی کاری له‌سه‌ربکرێت».
به‌پێى ئاماره‌کانی ده‌زگاى لوتکه بۆ کاروبارى په‌نابه‌ران، له‌ساڵی 2017وه تاسه‌ره‌تای ئه‌م مانگه (139) که‌س له‌کاتی گه‌شتکردنیان بۆ ئه‌وروپا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و (110) کۆچبه‌ری هه‌رێمی کوردستان بێسه‌روشوێنن و ساڵى رابردووش ته‌رمی (47) که‌س له‌وانه‌ی گیانیان لهدهستدابووگهڕێنراوهتهوهو ئه‌مساڵیش ته‌رمی پێنج که‌س هێنراوه‌ته‌وه.
کاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان، له‌گه‌ڵ که‌سوکاری کۆچبه‌ره‌کان چوونه‌ته لای سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و داوایانکردووه به‌دواداچوون بکات و به‌زووترین کات هه‌وڵی هێنانه‌وه‌ى ته‌رمه‌کان بدرێت.
کاروان به هاوڵاتى وت «حکومه‌ت و ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانیش هیچ هه‌وڵێکیان نه‌دابوو له‌و دۆسیه‌یه‌دا، به‌نده هه‌موو زانیاریه‌کم بۆکرده‌وه‌و به‌دواداچوونم بۆکردووه‌و له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى یۆنانیش قسه‌م کردووه‌و ئه‌ویش بهڵێنیدا که‌هه‌موو هه‌وڵێک بدات بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ى بێسه‌روشوێنن».
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌کان و دۆزینه‌وه‌یان کارێکی ئه‌سته‌م و قورسه‌و پێویستى به‌وه‌یه که بهغهواسی سه‌ربازیی بچنه قوڵایی نزیکه‌ی هەزارو (500) مه‌تر ژێر ئاوه‌وه، ئه‌وه‌ش پێویستى به‌هه‌ندێک رێوشوێن هه‌یه.
کاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان، وتیشى «له رێگه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین به‌زووترین کات سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش بهێنینه سه‌ر هێڵ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی خۆیانه‌وه حکومه‌تی یۆنان ئاگاداربکه‌نه‌وه کار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌و هێنانه‌وه‌ى ته‌رمی ئه‌و کۆچبه‌رانه بکه‌ن و ئێمه بێ‌ئومێد نین و به‌م نزیکانه ئه‌نجامى هه‌وڵه‌کانمان به‌ده‌رده‌که‌وێت».