سبه‌ینێ له‌ ئێران هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

پارتەکانی رۆژهەڵات بایکۆتی دەکەن و دەڵێن ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن سەرۆکی پەرلەمان و کۆماری داهاتوو کەسانی سەربازیی دەبن

5 ساڵ لەمەوپێش



 

عومهر فهتاح

 

حزبهکانی رۆژههڵاتی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شوورای ئێران (پەرلەمان) رادەگەیەنن بەهۆی ئەوەی بە «شانۆ»ی دەزانن و دەڵێن کاندیدهکان ئێستا دیاریکراون و زۆرینەشیان باکگراوندی سهبازییان ههیه.

بڕیاره رۆژى ههینى داهاتوو 21ی ئهم مانگه ههڵبژاردنی خولی یازدهیهمی پهرلهمانی کۆماری ئیسلامی ئێران بهڕێوهبچێت، لهسهرتاسهری ئێران زیاتر لهحهوت ههزار کهس خۆیان کاندیدکردووهو لهناو (208) بازنهی دهنگداندا کێبڕکێ دهکهن بۆ (290) کورسی پهرلهمان.

کۆی گشتی کورسیهکانی شارهکانی رۆژههڵاتی کوردستان (29) کورسییه، پارێزگای کرماشان خاوهنی ههشت کورسی پهرلهمانیهو کراوهته شهش بازنهی دهنگدان و (94) کاندید قبوڵکراون.

پارێزگای سنهش کراوهته پێنج بازنهی دهنگدان و شهش کورسی لهپهرلهمانی ئێران ههیهو (90) کهس وهک کاندید رێگهیان پێدراوهو بهشداری کێبڕکێکه دهکهن.

پارێزگای ورمێش خاوهنی (12) کورسی پهرلهمانیهو دابهشکراوه بهسهر نۆ بازنهدا 123 کەس کاندیدن، ههرچى پارێزگای ئیلامیشه خاوهنى سێ کورسیهو کراوهته دووبازنهو (36) کاندید بهشدارن.

فوئاد خاکی بهیگی، ئهندامی دهستهی کارگێڕى حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، وتی «ههڵبژاردنهکانی ئێران هیچ مانایهکیان نیه، چونکه وهک ئهو دهڵێت زیاتر لهشانۆیهکی ئامادهکراو دهچن».

هەروەها وتی «ههر لهبنهڕهتهوه ئهو کهسانهی کهخۆیان دهپاڵێون دهبێ بهفلتهرى مهجلیسی نیگابانیدا بچن و کێبڕکێ ناهێڵێت، بۆیه ههموو پارته ئۆپۆزسیۆنه کوردییهکان و عهرهبهکان و تورکهکان بهگشتی بایکۆتیانکردووه«.

ئهندامهکهی دهستهی کارگێڕى حزبی دیموکرات ئهوهشی خستهڕوو، زۆربهى نوێنهرهکانی پهرلهمانی داهاتوو دیاریکراون لهلایهن دهسهڵاتی ئێستاوه.

وتیشى «ئهمه تهنیا سیناریۆیهکه بۆ ئهوهی بهدنیای دهرهوهی ئێران بڵێن دیموکراتی ههیهو ههموو کهس دهتوانێ دهنگ بدات و بهشداریى ههڵبژاردن بکات».

بهپێی دوایین ئاماری راگهیهندراو (55) ملیۆن کهس لهئێران مافی دهنگدانیان ههیهو بۆ بهدهستهێنانی ههر کورسیهک پهرلهمانیش پێویستی به (190) ههزار دهنگه لهههر بازنهیهکی ههڵبژاردندا.

حزبه سهرهکییهکانی رۆژههڵاتی کوردستان کهچهند ساڵێکه ناوهندی هاوکاری هاوبهشیان پێکهێناوه  تایبەت بەبڕیارە چارەنووسسازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.

لهبهیاننامهیهکدا بهکۆی دهنگ ههڵبژاردنهکهی پهرلهمانیان بایکۆتکردووهو داوایان لههاوڵاتیان کردووه که نهچنه سهر سندوقهکانی دهنگدان.

گرنگترینی ئهو هۆکارانهی کهوایکردوه خهڵکی رۆژههڵاتی کوردستان و پارته ئۆپۆزسیۆنهکان بایکۆتی ههڵبژاردن بکهن بریتین لهقهیرانی ئابورى و بێکاریی و لهسێدارهدان و زیندانیکردنی رۆڵهکانیان بههۆی چالاکیی سیاسی و مهدهنییهوه، کوشتنی کۆڵبهران، جێبهجێنهکردنی ماددهکانی دهستووری بنهڕهتی لهسهر خوێندن بهزمانی دایکی.

ئهردهڵانی فهرهجی ئهندامی کۆمیتهی ناوهندی کۆمهڵهی شۆڕشگێڕانی کوردستان و بهرپرسی ناوهندی راگهیاندنی ئهو حزبه، هاوڕایه لهگهڵ بهرپرسهکهی حزبهکهی دیموکرات و پێی وایه ههڵبژاردنی پهرلهمانی ئێران روکارو رووکهشهو هیچ ناگۆڕێ.

وتیشى «چونکه ههڵبژاردنهکه لهکهشێکی ئازادو دیموکراسیدا بهڕێوهناچێت و هیچ زهمینهسازییهک و کێبڕکێیهکى تێدا نیهو لهههڵبژاردندا دهبێ ئازادی ئهحزاب ههبێ و هاوڵاتی مافى ههڵبژاردنی لایهنێکی ههبێ بهئهوپهڕی ئازادییهوه، کهئهمه لهئێران پهیڕهو ناکرێت و لهبنهڕەتدا لهگهڵ فهلسهفهی ههڵبژاردن ناتهبایه«.

بهرپرسهکهی ناوهندی راگهیاندنی کۆمهڵهی شۆڕشگێڕان پێشى وایه ئهوهی ئێستا بهناوی ریفۆرمخوازهکانهوه هاتووهته ئاراوه، ههر دروستکراوی دهسهڵات خۆیهتی و هیچ جیاوازییهکی نیهو دهبێ لهنێوان خراپ و خراپتریندا یهکێکیان ههڵببژێریت.

وتیشى «بایکۆتهکهی ئێمهش ههر لهخۆوه نهبووه، بهڵکو چهند مانگێک ههڵسهنگانمان کردووه بۆ کۆی لایهنه باش و خراپهکانی ئهوکات بڕیارهکهمان داوه، بهڵام لهسهر ئهرزی واقیعیش شتێکی ئهوتۆ ناگۆڕێت ئهمه زیاتر لهههڵوێستێک دهچێت که دهرمانبڕیوه بهرانبهر بهو پرۆسهیه«.

رۆژی پێنجشهممه 13ى ئهم مانگه ههزاران کاندید دهستیان بهههڵمهتی بانگهشهی ههڵبژاردنهکان کردو بڕیاره تابهرهبهیانی پێنجشهممهی داهاتوو بهردهوامبن لهبانگهشهی خۆیان، ئهمه لهکاتێکدایه دهسهڵاتدارانی ئێرانی رێگرییان لهههزاران کاندیدکردووه لهبهشداریکردنیان کهزۆربهیان کاندیدانی ریفۆرمخوازان و میانڕهوهکانن، ههڵبژاردنهکانی ئهم خولهی پهرلهمانی ئێران هاوکاته لهگهڵ زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییهکانی نێوان تاران و واشنتن لهماوهی چوار دهیهی رابردوودا.

فوئاد خاکی بهیگی، ئهندامی دهستهی کارگێڕى حزبی دیموکراتی کوردستان لهبارهی رۆڵ و کاریگهریی کاندیده کوردهکان لهپهرلهمانی ئێرانهوه ئاماژه بهوهدهکات لهخولهکانی رابردوو و داهاتووشدا هیچ دهورێکیان نابێ، ئهوانهی کاندیدن دهبێ بڕوای تهواویان بهسیستهمی ئێستای رژێمی ئێران ههبێ.

 وتیشى «بهفلتهرى سوپای پاسداران و دهزگای ئیتڵاعاتدا رۆشتبن و ئۆکهییان لهسهرکرابێ، بۆیه ئهوانه نوێنهرى راستهقینهى کوردو رۆژههڵاتی کوردستان نین و لهڕابردووش سهلماندوویانه هیچ کاریگهرییهکیان نیه لهسهر رهوتی رووداوهکان».

بهپێی یاسا کارپێکراوهکانی ئێران، پێویسته ههر کاندیدێک یهک لهسهر چواری دهنگهکانی بازنهی ههڵبژاردنی ناوچهکهی بهدهستبێنێت، ئهگهریش هیچ یهکێک لهکاندیدهکان لهبازنهی خۆیدا ئهو رێژهیهی بهدهستنههێنا، ئهوا گهڕی دووههمی دهنگدانی بۆ دهکرێت، لهکۆی (290) کورسیهکهی پهرلهمانیش تهنها پێنج کورسیی دیاریکراوه بۆ پێکهاتهی زهردهشتییهکان و جووهکان و ئاشوری و کلدانی و ئهرمینیهکان.

ئهردهڵان فهرهجی ئهندامی کۆمیتهی ناوهندی کۆمهڵهی شۆڕشگێڕانی کوردستان، ئهوه دهخاتهڕوو که بهپێی ئامارێک لای ئهوان تۆمارکراوه نزیکهی هەزارو (500) کاندیدی ئهم ههڵبژاردنه کهسانێکن لهسیلکی سهربازیى و سهر بهسوپای پاسدارانن.

وتیشى «سهد لهسهد پهرلهمانی داهاتووى ئێران زیاتر لهمهجلیسێکی عهسکهرى دهچێت، چونکه زۆرینهی کاندیدهکان باکگراوندی نیزامی و سهبازییان ههیهو ههموو ئاماژهکان و ئهگهرهکان بۆ ئهوهدهچن کهسهرۆکی پهرلهمان و تهنانهت سهرۆککۆماری داهاتووش کهسی سهربازیی بن».

ئهو بهرپرسهی کۆمهڵهی شۆڕشگێڕان ئاماژه بۆ ئهوهدهکات، کاندیده کوردهکانی پهرلهمان لهڕابردوودا هیچ دهورێکیان نهبووهو وهک ئهو دهڵێت لهڕاستیدا ئهوانه نوێنهرى ئێرانن لهشارهکان بۆ نموونه سهقزو بۆکان و مهابات و مهریوان، نهک نوێنهری ئهو شارانه بن لهپهرلهمان.

وتیشى «بهندێکی یاسایی دهڵێت خوێندن بهزمانی دایکی پێکهاتهکان رێگهپێدراوه لهقوتابخانهکان، بهس کوا لهکوێ ئهمه پهیڕهو دهکرێ، ئهو ئهندامه کوردانه چییان کردووه بۆ چهسپاندنی ئهو مادهیه، ناوچه کوردییهکان ههمیشه کهمترین بودجهیان بۆ دیاریدهکرێ، بهس ئهم پهرلهمانتارانه چ شهڕێکیان کردووه بۆ زیادکردنى ئهو بودجهیه«.

فوئاد خاکی بهیگی، ئهندامی دهستهی کارگێڕى حزبی دیموکراتی کوردستان، ئهوه دهخاتهڕوو، ههڵبژاردنهکان هیچ گۆڕانگارییهک دروستناکات.

ئهو وتی «نه گۆڕینی ئهندام پهرلهمانهکان، نه ئهنجومهنى وهزیران و تهنانهت خودی سهرۆک کۆماریش هیچ لهسیستهمی سیاسی ئێران ناگۆڕێ، چونکه ئهوان تهنها دهموچاوهکان دهگۆڕن و دهسهڵاتهکان لهشوێنێکی دیکهیه، کهئهویش رابهرو سوپای پاسداران و سوپای قودسن که رۆڵی یهکلاکهرهوه دهبینن».

جگه لهپارتهکانی رۆژههڵات، ههریهکه لهپارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک و کۆمهڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژههڵاتی کوردستان-کۆدار، به بهیاننامهیهکی هاوبەش بایکۆتی ههڵبژاردنیان راگهیاندووه.

لە راگهیهندراوهکهدا هاتووە «وهک کۆدار ـ پژاک تهنیا ههڵبژاردنێک پهسهند دهکهین کهدیموکراتیک بێت و پرهنسیبهکانی لهگونجاندنی دیموکراتیک لهگهڵ ئهو نهخشهڕێگایهی که لهساڵی 2018 رامانگهیاندبوو، مافی دیاریکردنی چارهنووسی گهلان و گهلی کورد بهفهرمی بناسێت».

له‌به‌شێکی دیکه‌ى  راگەیەنراوەکەدا هاتووە «په‌رله‌مانی داهاتوو مه‌جلیسی شه‌ڕو هه‌ڕه‌شه‌یه‌، نه‌ک‌ چاره‌سه‌ریی».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار