یه‌کێتى: به په‌یوه‌ندییه‌کانماندا له‌گه‌ڵ پارتى ده‌چینه‌وه‌و کۆنتڕۆڵى ده‌ستگیرنه‌کردنى کادره‌کانمان ده‌که‌ین
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له سۆران ورده‌کارى ده‌ستگیرکردنى کارده‌کانیان بۆ هاوڵاتى ده‌خاته‌روو و ده‌شڵێت:" گرنگ ئه‌وه‌یه به‌هه‌وڵى کاک شێخ لاهور و قوباد تاڵه‌بانى ئازاد کراون... به په‌یوه‌ندییه‌کانماندا له‌گه‌ڵ ده‌چینه‌وه‌و کۆنتڕۆڵى ده‌ستگیرنه‌کردنى کادره‌کانمان ده‌که‌ین".
هێزه ئه‌منییه‌کانى قه‌زاى سۆران دوێنێ چوارشه‌ممه سێ کادرى یه‌کێتى به‌تۆمه‌تى "قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ" ده‌ستگیر ده‌که‌ن و ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه ئازاد کران.
هه‌ریه‌ک له شه‌ماڵ مه‌لا ئه‌حمه‌د، ره‌مه‌زان ئه‌سکه‌نده‌ر، کارۆخ به‌کر ره‌سول، خه‌ڵکى دۆڵى باڵه‌یان سه‌ر به ناحێى قه‌سرێ. دوێنێ شه‌و له سێ کاتى جیاواز و یه‌ک به دواى یه‌کدا ده‌ستگیر کراون ، ئه‌مرۆ ئه‌و کادیرانه ئازادکران .
زوبێر عوسمان، لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى رێکخستنى سۆرانى یه‌کێتیى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئه‌و سێ کارده‌مان بێ ئه‌وه‌ى هیچ تۆمه‌تێکیان له‌سه‌ر بێت به‌بێ وه‌ره‌قه‌ى حاکم ده‌ستگیر کراون، خۆشبه‌ختانه به هه‌وڵى کاک شێخ لاهور هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى و کاک قوباد تاڵه‌بانى نه‌مانهێشت بگاته 24 کاتژمێر ئازادکران".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد دوو له‌و کادرانه‌یان پێشمه‌رگه‌ى یه‌کێتین و یه‌کێکیان سه‌ر به هێزه‌کانى 70یه‌و ئه‌ویى دیکه‌یان له‌نێو لیوا یه‌کگرتووه‌کاندا و سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه:" ناکرێت هێزى ئاسایش و پۆلیس که‌سانى عه‌سکه‌رى ده‌ستگیر بکه‌ن، ئه‌وان داداو رێساى خۆیان هه‌یه".
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیدا رامانگه‌یاندووه که پابه‌ندین به رێکارو یاساکان بۆ قه‌ده‌غه‌کردنى هاتوچۆ و روبه‌روبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، وتیشى:" ئێمه له مه‌ڵبه‌ندى سۆران به‌رنامه‌ى تایبه‌ت به خۆمان هه‌یه‌و به په‌یوه‌ندییه‌کانماندا ده‌چینه‌وه له‌گه‌ڵ پارتى و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانى دیکه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌ر که‌سێک موخاله‌فه‌ى کردووه به وه‌ره‌قه‌ى حاکم بێت ئاساییه".
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى حاڵه‌تى ده‌ستگیرکردنى کادرانى یه‌کێتى چه‌ند جارێکه له‌و ناوچانه دووباره ده‌بێته‌وه، زوبێر عوسمان، لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له سۆران وتى:" ئێمه بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌و پرسه کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌ر که‌سێک تۆمه‌تێکى له‌سه‌ره به ئاگادار کردنه‌وه‌ى ئێمه‌و وه‌ره‌قه‌ى حاکم بێت".
هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که پارتى و یه‌کێتى و گۆران "به‌حساب پێکه‌وه شه‌ریکین له حکومه‌تدا، کۆبونه‌وه‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه دووباره نه‌بێته‌وه".
هه‌ر ئه‌مڕۆ دواى ئازاد کردنى ئه‌و سێ کادره‌ى یه‌کێتى له قه‌زاى سۆران، ئاسایشى سۆران روونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه ئه‌و سێ کادره‌ى یه‌کێتى له‌سه‌ر "شکاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ و گواستنه‌وه‌ى خه‌ڵک به قاچاخ" ده‌ستگیرکرابون، به‌ڵام "به هۆى ئه‌و که‌شه‌ى خوڵقێندرا" ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆکى حکومه‌ت ئازاد کران، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت داواى ئازادکردنیانى لێکردبوو.
به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى سۆران له‌باره‌ى روونکردنه‌وه‌که‌ى ئاسایشى سۆران ده‌ڵێت:" هیچ روونکردنه‌وه‌یه‌کیان به ئێمه نه‌داوه له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنیان و هیچ تۆمه‌تێکیش به‌سه‌ر ئه‌و سێ کادره‌ى یه‌کێتى ساغنه‌بووه‌ته‌وه و ئازاد کراون و چونه‌ته‌وه ناو ماڵه‌کانى خۆیان".