راوێژکارێکى حه‌لبوسى بۆ هاوڵاتى: به‌غدا تا مانگى 6 موچه‌ى پێ ده‌درێت
"مادده‌ى 27 له یاساى بودجه‌ى 2019 موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستانى راگرتووه"
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
راوێژکارێکى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت حکومه‌تى ناوه‌ندى تا مانگى شه‌ش ده‌توانێت موچه بدات ئه‌گه‌ر دۆخى نرخى نه‌وت به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا بێت.
ئه‌مین به‌کر، راوێژکار له‌سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" حکومه‌تى ناوه‌ندى تا مانگى شه‌ش له‌توانایدایه موچه بدات ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وت به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا بێت".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، دۆخى دارایى عێراق خراپه‌و فشارێکى زۆر له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى کاربه‌رێکه‌رى عێراق هه‌یه که له‌توانایاندا نییه ئه‌م کێشه داراییانه‌ى ئێستا تێبپه‌رێنن.
نرخى نه‌وتى برێنت له ئێستادا بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به 21 دۆلاره‌و حکومه‌تى عێراق بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به 8 دۆلار له برێنت که‌متر ده‌فرۆشێت، واتا له هه‌ر به‌رمیلێک 13 دۆلارى بۆ ده‌مێنێته‌وه.
ده‌رباره‌ى نه‌ناردنى 453 ملیار دیناره‌که‌ى هه‌رێم، ئه‌مین به‌کر ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داواى له فوئاد حوسێن وه‌زیرى دارایى عێراق کردووه که موچه ره‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستان نه‌کرێت" دیاره فوئاد حوسێن که کورده فشارى لایه‌ن و به‌رپرسانى عێراقى له‌سه‌ره بۆیه تا ئێستا نه‌یتوانیووه ره‌وانه‌ى بکات".
به‌پێى 27 له یاساى بودجه‌ى 2019 عێراق که له‌ئێستادا له حکومه‌تى ناوه‌ندى کار به‌و یاسایه ده‌کرێت بۆ خه‌رجکردنى بودجه‌و داهاتى وڵات و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مانگانه 453 ملیار دینار بۆ هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه ده‌کرێت.
به‌پێى 27 له یاساى بودجه‌ى 2019، حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت زه‌ریبه‌و باج بنێرێته‌وه بۆ حکومه‌تى عێراقى، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم تا ئێستا ئه‌مه‌ى نه‌کردووه.
له پێنج بڕگه‌ى یه‌ک له‌دواى یه‌کدا که هاوڵاتى ده‌قه‌که‌ى بڵاو ده‌کاته‌وه، ئه‌میندارێتى گشتى حکومه‌تى عێراق به هۆکارى جێبه‌جێ نه‌کردنى ئه‌و بڕگانه داواى له فوئاد حوسێن کردووه موچه‌ى هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه نه‌کات.
ئه‌مین به‌کر، راوێژکاره‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق له‌و باره‌یه‌وه وتى:" ئه‌وانه‌ى له مادده‌ى 27ى یاساى بودجه‌ى 2019 عێراقدا هاتووه هه‌مووى راسته و حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت زه‌ریبه‌و باج و داهاتى خاڵه سنورییه‌کان فرۆکه‌خانه‌کان ره‌وانه‌ى سندوقى ده‌وڵه‌تى عێراق بکات، به‌ڵام نه‌یکردووه، ئه‌مه یه‌کێکه له هۆکاره‌کان".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێم که هه‌رێمێکى فیدراڵییه به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق گفتوگۆ بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى کام له زه‌ریبه‌کان بۆ هه‌رێمه فیدراڵییه‌که‌یه‌و کامى دیکه بۆ حکومه‌تى ناوه‌ندى ده‌بێت.