په‌رله‌مانتارێکى کورد له به‌غدا بۆ هاوڵاتى: به کردار موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بڕدراوه
موسه‌نا ئه‌مین، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له په‌رله‌مانى عێراق
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن
په‌رله‌مانتارێکی یه‌کگرتوو ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقییه‌وه به کردار موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بڕدراوه‌و ده‌شڵێت:"حکومه‌تى هه‌رێم رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى له 2019 و 2020 دا راده‌ستى حکومه‌تى عێراق نه‌کردووه‌و عادل عه‌بدولمهدى سه‌رۆک وه‌زیرانى کاربه‌رێکه‌رى ئێستاى عێراق چاوپۆشى لێکردووه، ئه‌مه هۆکارى برینى موچه‌یه".
حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق له‌سه‌ر یاساى 2019ى بودجه‌ى عێراق رێککه‌وتن که حکومه‌تى هه‌رێم رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکات، به‌ڵام به‌هۆى پابه‌ندنه‌بونى حکومه‌تى هه‌رێم به‌و یاساییه‌وه نه‌توانرا بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه بکرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 26ى نیسانى 2020، موسه‌نا ئه‌مین، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له په‌رله‌مانى عێراق، له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ناردنى ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یه رێککه‌وتنێکه له‌نێوان حکومه‌تى عێراقى و حکومه‌تى هه‌رێم که پێویسته پێوه‌ى په‌یوه‌ست بێت. له‌ساڵى 2019دا له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمهدیه‌وه چاوپۆشیه‌کى لێ‌کرا، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بوو له 2020دا ئه‌و بڕه نه‌وته‌یان بناردایه "ئه‌مه بۆته هۆکارى ئه‌وه‌ى که ئێستا ئه‌و قه‌یرانه ڕویداوه و به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم نانێردرێت".
شه‌وی ڕابردوو که‌ناڵی ئه‌لعێراقییه نوسراوێکی ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڵاوکرده‌وه که به‌فه‌رمى داواى له‌وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى عێراق کردووه پاره‌ى مانگانه‌ى هه‌رێمى کوردستان رابگرێت ئه‌وه‌ش به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوونى هه‌رێم به‌ڕاده‌ستکردنى نه‌وت به‌به‌غداد.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کگرتوو وتیشى:" نه‌ک ئه‌گه‌ر هه‌یه و ئێستا به کردار موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌به‌غدا بڕاوه‌و بۆیه ئێمه هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین ئه‌و به‌شه بودجه‌یه بگه‌رێته‌وه بۆ هه‌رێم بۆ پشگیرى خه‌ڵکى خۆمان و منداڵ و که‌سوکارمان، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه بڕوامان به مه‌نتقى حکومه‌تى هه‌رێم و پاکى و نه‌زاهه‌تى هه‌رێم هه‌بێت".
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کگرتوو باسى له‌وه‌شکرد "هه‌ر جۆره گه‌نده‌ڵى و ناشه‌فافیه‌تێکى حکومه‌تى هه‌رێم بکرێته بیانوو بۆ نه‌ناردنى پاره‌ى هه‌رێم له به‌غداوه گونجاو نیه و ره‌تى ده‌که‌ینه‌وه، چونکه ئه‌وه یه‌کسانه به‌وه‌ى موچه‌خۆرى ئێمه زه‌ره‌رمه‌ندبێت و ببێته به‌به‌شێک له‌م گه‌مه سیاسه‌ى نێوان ئه‌م دوو حکومه‌ته".
هاوکات، موسه‌نا ئه‌مین پێشیوابوو، موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم ته‌نیا به‌رپرسیارێتى حکومه‌تى هه‌رێم نیه، "به‌ڵکو به‌رپرسیارێتى حکومه‌تى عێراقیشه، ئه‌گه‌ر نا با له‌کۆڵى ئه‌م خه‌ڵکه ببنه‌وه و بلێن بڕۆن بۆ خۆتان حکومه‌تێک دروست بکه‌ن، دووه‌م به‌رپرسیارێتى ئه‌م حکومه‌ته‌ى خۆمانه که ناتوانێت موچه بدات و به‌رۆکى خه‌ڵکیش به‌رنادات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کگرتوو له به‌غدا جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که پێشتر به حکومه‌تى عێراقیان وتووه ئێوه چیتان هه‌یه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمدا برۆن له‌رێگه‌ى تره‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن" ئێوه دادگاتان هه‌یه ده‌توانن سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بکه‌ن، نه‌ک ته‌نیا به‌شه موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ببردرێت و ته‌نها خه‌ڵکو موچه‌خۆرى هه‌رێم زه‌ره‌رمه‌ند ببێت".