وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم هۆشدارى ده‌دات له‌کردنه‌وه‌ى گه‌شته‌ ناوخۆییه‌کان

"ته‌نیا له‌ بۆنه‌یه‌کدا داهاتى که‌رتى گه‌شتیارى زیاتر له‌ 73ملیۆن دۆلار بووه‌"

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حه‌سه‌ن

وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم رایگه‌یاند سه‌رجه‌م شوێنه‌ گه‌شتیاره‌کان به‌ بریار داده‌خرێت به‌و پێیه‌ى که‌ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واوه‌تلى راگه‌یاندراوه‌ و هۆشدارى ده‌دات و  ده‌ڵێت" به‌کردنه‌وه‌ى گه‌شته‌ ناوخۆییه‌کان که‌رتى گه‌شتیارى بوژاندنه‌وه‌ى باش به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت ده‌توانین ئه‌مه‌ وه‌ک هه‌لێک به‌کاربهێنین بۆ بوژاندنه‌وه‌ى که‌رتى گه‌شتیارى له‌هه‌رێمدا".

نادر روستى وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌ سایتى هاوڵاتى وت" ئه‌مه‌ نه‌ک ته‌نیا بریاره‌ به‌ڵکو ئه‌و بریارانه‌ى که‌ له‌ حکوه‌متى هه‌رێمه‌وه‌ ده‌رده‌چێت بۆ قه‌ه‌دغه‌ى هاتوچۆ له‌ناویشیدا بۆ که‌رتى گه‌شتوگوزاریش  وه‌ک یه‌که‌ و هه‌مووى ده‌گرێته‌وه‌ بۆیه‌ هه‌موویان داده‌خرێن".

نادر روستى وتیشى" که‌ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ هه‌بێت بێگومان خه‌ڵک رێگه‌ى نییه‌ بچێته‌  شوێنه‌ گه‌شتیاره‌کان، بۆیه‌ کردنه‌وه‌شیان هیچ سودێکى نابێت".

وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم باسى له‌وه‌شکرد" پێشتر که‌ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ که‌مێک شل کرایه‌وه‌ به‌ بریارێک هه‌ندێک شوێن کرانه‌وه‌ به‌ڵام به‌ هه‌ندێک مه‌رج که‌ نه‌بنه‌ شوێنى قه‌ره‌باڵغى زۆر به‌ڵام له‌دواى توشبونى ئه‌و حاڵه‌ته‌ تازانه‌،  بریارى نوێ درا و به‌ته‌واوى هه‌موو شوێنه‌کان داده‌خرێن له‌ئێستادا".

نادر روستى به‌ گرنگیه‌وه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد ‌ "دڵنیاین دەستپێكردنەوەی گەشتی دەرەكی بۆ دەرەوەی عێراق كاتی زیاتری دەوێت، بەڵام ئەگەر هەیە لە ناوخۆی عێراقدا بەو جۆرە نەبێت، ئەگەر دۆخەكە لەڕووی تەندروستییەوە باشبێت ‌دەتوانین ئەو گەشتیارانەی لە عێراق ‌و هەرێمی كوردستانیش بەنیازی گەشتكردن بوون بۆ دەرەوە، وایان لێبكەین گەشت بۆ شوێنە گەشتیارییەكانی ئێمە بكەن به‌ شێوه‌یه‌کى رێکخستن که‌ ئه‌وه‌ش واده‌کات بوژانده‌نه‌وه‌ دروست ببێت و که‌رتى گه‌شتیارى ورده‌ ورده‌ بگه‌رێته‌وه‌ بارى ئاسایى خۆى".

وتیشى"تائێستا نه‌مانزانیوه‌ زیانى ئه‌م سێ مانگه‌ى که‌رتى گه‌شوگوزار چه‌ند بووه‌ چونکه‌ پێویسته‌ که‌رته‌که‌ بکه‌وێته‌وه‌ سه‌ر کار و دواى ئه‌وه‌ کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ین".

هاوکات جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه‌ "له‌ بۆنه‌یه‌کى وه‌ک نه‌ورۆزدا  زیاتر له‌ 243هه‌زار گه‌شتیار له‌ نه‌ورۆزدا هاتونه‌ته‌ هه‌رێمى کوردستان و که‌ داهاته‌که‌ى ده‌کاته‌ 73ملیۆن دۆلار بووه" . 

ماوه‌ى زیاتر له‌ 3مانگه‌ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌هه‌رێمى کوردستان به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا په‌یره‌و ده‌کرێت و به‌هۆیه‌وه‌  شوێنه‌ گه‌شتیاره‌کان به‌ته‌واوى داخراون.

به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى هاوڵاتى له‌ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار وه‌ریگرتووه‌، ته‌نیا له‌ماوه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزى ساڵى رابردوودا 243هه‌زار گه‌شتیار له‌ نه‌ورۆزدا هاتونه‌ته‌ هه‌رێمى کوردستان و که‌ داهاته‌که‌ى ده‌کاته‌ 73ملیۆن دۆلار. 

هاوکات لەچەند ساڵی رابردوو لەجەژنی رەمەزاندا زیاتر لە 250 هەزار گەشتیار رووی لە هەرێمی كوردستان دەكرد، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە هەرسێ‌ رۆژەكەی جەژن قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی راگەیاندووە. 

لە چەند رۆژی رابردوودا، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە، قەدەغەی هاتوچۆی تەواو بۆ ماوەی 72 کاتژمێر، لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستاندا جێبەجێدەکرێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار