شێخ جەمالی کربچنە: با تەماتەو شووتیی پێنجوێن پێبگات، دۆخەکە خراپتر دەبێت
شێخ جەمالی کربچنە، جووتیاری نموونەیی بۆ هاوڵاتى:
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
جوتیاران نیگه‌رانن له ساغنه‌بوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کانیان و رایده‌گه‌یه‌نن به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌روبوومه‌که‌یان ساغ نابێته‌وه‌و ده‌بێته زه‌ره‌ر لێى ناکه‌نه‌وه‌و نایخه‌نه بازاڕه‌وه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کاته‌وه که‌رتى کشتوکاڵ ته‌نیا به‌رپرسیاریه‌تیه‌که ناکه‌وێته سه‌ر وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ، به‌ڵکو وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى و وه‌زاره‌تى پلاندانان و ناوخۆ و وه‌به‌رهێنان و دارایى و ئه‌مانه هه‌مووى به‌رپرسن.
له‌شه‌شى ئه‌م مانگه‌دا ژماره‌یه‌ک له جوتیارانى پارێزگاى هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌و وه‌ک ناڕه‌زایى ده‌ربڕین له‌به‌رانبه‌ر ساغنهبوونهوهیدا به‌رهه‌مى ته‌ماته‌که‌یان فڕێدایه سه‌ر زه‌وى و داواى راگرتنى هاورده‌کردنى به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کان و به‌تایبه‌ت ته‌ماته‌یان کرد بۆ ناو هه‌رێمى کوردستان.
ئه‌و جوتیارانه رایانگه‌یاند به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کانیان پاره‌ناکات و زیانێکى زۆریان به‌رده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر حکومه‌ت رێگه چاره‌یه‌کیان بۆ نه‌دۆزێته‌وه، له‌کاتێکدا نرخى کیلۆیه‌ک ته‌ماته (70) دیناریان بۆ ده‌کات.
شێخ جه‌مال کربچنهیى، ساڵانێکى زۆره پیشه‌ى کارى کشتوکاڵییه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد ئه‌و کێشەیە تازه نیه‌و زۆر ده‌مێکه به‌رده‌وامه‌و هیچ گرنگى نه‌دراوه به به‌رهه‌مى کشتوکاڵى، بۆیه ئه‌م کێشانه که‌ڵه‌که بوون و له‌م قه‌یرانه‌دا کێشه‌کان بوونه زیانێکى زۆر له‌سه‌ر جوتیاران.
ئه‌و جوتیاره باس له‌وه ده‌کات له‌کاتى سه‌رده‌مى به‌عسدا به‌رهه‌مى زۆر هه‌مه‌جۆریان چاندووه وه‌ک توتن و په‌موو و زۆر شتى تر که‌کارگه هه‌بووه‌و سودى لێوه‌رگیراوه، به‌ڵام له‌ئێستادا حکومه‌ت هیچ هاوکاریى جوتیاران ناکات.
شێخ جه‌مال نۆ به‌یتى هه‌یه‌و چوار به‌یتى کردۆته به‌رهه‌مى ته‌ماته‌ى جۆراوجۆر، زیاتر له 30 جۆر ته‌ماته‌ی تێدا چاندووه، باس له‌وه‌ده‌کات ساڵانه دوو جۆر به‌رهه‌میان هه‌یه، جۆرێکیان کشتکوکاڵیهو جۆره‌که‌ى دیکه ئاژه‌ڵداریه.
وتیشى « رۆژانه (200) بۆ (250) ته‌ن به‌رهه‌مى ته‌ماته پێداویستى بازاڕه‌کانى سلێمانیه، به‌ڵام هه‌ر رۆژه‌ى (500) ته‌ن ته‌ماته ده‌چێته عه‌لوه‌کان ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه، ده‌بێته زه‌ره‌ر به‌سه‌ر جوتیارهکهوهو له‌بازاڕدا ساغ نابێته‌وه، بۆیه ئێستا ئێمه هه‌ر لێى ناکه‌ینه‌وه«.
شێخ جه‌مال هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد له‌ناوچه‌ى سلێمانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کشتوکاڵ و به‌گشتى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ به‌رپرسه له‌ساغکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى کشتوکاڵى، که پلانیان نیه.
شێخ جه‌مال وتیشى «کێشه‌ى ئێمه ته‌نیا به‌رهه‌مى ته‌ماته نیه، به‌ڵکو له‌زۆربه‌ى به‌رهه‌مه‌کانى دیکه‌شدا کێشه‌مان هه‌یه، به نموونه به‌رهه‌مى گه‌نم که بڕێکى زۆر که‌ممان لێوه‌رده‌گیرێت وایانکردووه خه‌ڵک توانا‌و تاقه‌تى به‌رهه‌مى کشتوکاڵى نه‌مێنێت».
له‌باره‌ى جۆرى ته‌ماته‌وه ئه‌و جوتیاره ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو ئه‌و تهماتهیەى ئه‌وان بۆ دوو شت به‌کارده‌هێنرێت، بۆ خواردن یان بۆ دۆشاو، ئه‌گه‌ر بۆ دۆشاو بێت کارگه‌که یان حکومه‌ت تۆوه‌که‌یان بداتێ ئه‌وان ده‌توانن ئه‌و جۆره به‌رهه‌مبهێنن که بۆ دۆشاو گونجاو بێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و کارگه‌ى دۆشاوانه گره‌نتى ئه‌وه‌یان پێبده‌ن که به‌رهه‌مه‌کانیان بۆ ساغبکه‌نه‌وه.
ئه‌م جوتیاره وتیشى «به‌رهه‌مى ته‌ماته‌و به‌رهه‌مى دیکه‌شمان هه‌یه که لێى ناکه‌ینه‌وه، چونکه من پاره‌ى کرێکارى لێبده‌م و بیگوازمهوهو له‌بازاڕدا ساغ نه‌بێته‌وه، ده‌بێته دوو زه‌ره‌ر به سه‌ر ئێمه‌ى جوتیاره‌وه«.
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه «له‌ئێستادا کێشه‌ى ته‌ماته‌یان به‌کارگه‌ى دۆشاوى ته‌ماته‌که چاره‌سه‌ر کردووه، به‌ڵام کێشه گه‌وره‌که لێره به‌دواوه دێته کایه‌وه که به‌رهه‌مى زۆرى ته‌ماته‌و شوتى پێنجوێن پێده‌گات ئه‌و کات بازاڕ به ته‌ماته ده‌شاردرێته‌وه«.
ناوبراو باسى له ساغکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کانیان کرد له‌ساڵانى پێشوودا، وتى «له خوارووى به‌غداو ناوچه‌کانى جنوبه‌وه ساڵان خۆیان ده‌هاتن به‌رهه‌مه‌که‌یان له باخه‌که‌دا ده‌کڕى و ده‌یانبرد به‌و شێوه‌یه به‌رهه‌مه‌کانمان ساغدهبۆوه به‌ڵام حکومه‌تى خۆمان کێشه گه‌وره‌که‌ى دروستکردووه هیچ گرنگى به‌به‌رهه‌مى خۆمان نه‌داوەو بودجه‌یه‌کى بۆ دیارینه‌کراوه«.
سه‌عید عه‌زیز، پسپۆرى بوارى باخدارى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «کێشه‌ى که‌رتى کشتوکاڵ کێشه‌یه‌که له‌دروستبوونى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه هه‌ر هه‌یه‌و نازانرێت که‌ی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، بۆیه ته‌نیا به‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت حکومه‌ت له‌پاڵ پلانى نه‌وتدا په‌ره به‌که‌رتى کشتوکاڵیش بدات چونکه ناتوانرێت به‌ته‌نیا پشت به‌که‌رتى نه‌وت ببه‌سترێت، چونکه نه‌وت کۆتایى دێت، به‌ڵام کشتوکاڵ که‌رتێکى به‌رده‌وام زیندووه«.
ناوبراو باسى له‌وه‌کرد به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه کاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر به‌رهه‌مى جوتیاران هه‌بووه، ئه‌مساڵ نه‌توانراوه وه‌ک پێویست به‌رهه‌مه‌کان بنێردرێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام کێشه‌ى سه‌ره‌کیش حکومه‌تى عێراقییه که ده‌بێت ئێمه بۆ هه‌موو به‌رهه‌مێک پشت به ره‌زامه‌ندى ئه‌وان ببه‌ستین ئینجا بنێردرێته ده‌ره‌وه که‌ئه‌مه‌ش دیسان بۆته کێشه‌ى به‌رده‌م به‌رهه‌مى ئێمه‌و وایکردووه زیان به‌جوتیاران بگه‌یه‌نرێت».
ئه‌م پسپۆره جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که پێویسته«بۆردێکى ناوه‌ندى و زانستى هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى کێشه کشتوکاڵیه‌کان».
له‌باره‌ى قسه‌ى وه‌زیرى کشتوکاڵه‌وه که به‌رهه‌مى ته‌ماته‌ى ناوخۆ بۆ دۆشاو نابێت وتى «راسته ته‌ماته‌ى کوردى ئاوى زۆره، بۆیه له‌ڕووى ئابورییه‌وه تێچوى زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام ده‌کرێت جۆرى به‌رهه‌مه‌که به‌پێى شێوازى به‌کارهێنانى رێکبخرێت، بۆ نموونه ته‌ماته بۆ دۆشاو جیاوازه وه‌ک لهساص یان ته‌ماته بۆ خواردن بهفرێشى یان زۆر شتى دیکه«.
له‌باره‌ى که‌رتى تایبه‌تیشه‌وه وتى» به‌داخه‌وه بازرگانه‌کانیش که‌متر لا له‌که‌رتى کشتوکاڵى ده‌که‌نه‌وه، چونکه داهاته‌که‌ى خێرا نیه‌و کاتى ده‌وێت، به‌ڵام که به‌رهه‌م هات درێژخایه‌نه، بۆیه ده‌کرێت بازرگانه‌کانیش هاوکاربن بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى کشتوکاڵى و پشگیرى جوتیاران بکه‌ن».
سه‌عید عه‌زیز پێشنیار ده‌کات بۆ حکومه‌ت که ده‌بێت پشتگیرى جوتیاران بکات و سه‌رپه‌رشتى جوتیاران بکرێت له‌گه‌ڵ سه‌ندیکای جوتیاران و یه‌کێتى جوتیاران که‌ناوچه کشتوکاڵییه‌کان به‌ش بکرێت به‌پێى پێداویستى و به‌کارهێنانى له‌ناوخۆدا.
ئاواره حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ، له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» وه‌زیرى کشتوکاڵ له‌گه‌ڵ کارگه‌کانى دۆشاوى ئاوه ته‌ماته‌ى کۆکردووه‌ته‌وه‌و داوایلێکردوون، که ده‌ستبه‌کاربن.
وتیشى» لهیهکەم ساڵدا حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ تۆوه ته‌ماته‌ى هێنا له‌کارگه‌کانى وه‌رگرتووه‌و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کى هه‌رێمدا چاندوویه‌تى له‌ده‌شتى هه‌ولێرو گه‌رمیان و شاره‌زورو گرجان تاقیکراوه‌ته‌وه‌و ئه‌مساڵ چێندراو سه‌رکه‌وتوو بوو، دەبێ ساڵى داهاتوو دابه‌شبکرێت به‌سه‌ر به‌شێکى جوتیاراندا بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى بهێنن و له‌به‌رامبه‌ردا گرێبه‌ست بکرێت له‌گه‌ڵ کارگه‌کانداو لێیان بکڕدرێته‌وه«.
حسێن حه‌مه که‌ریم، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» وه‌ک چاره‌سه‌رێکى لاوه‌کى و کاتیی بۆ کێشه‌ى ته‌ماته خاوه‌نى کارگه‌ى هه‌ریر به‌رهه‌مى ته‌ماته وه‌رده‌گرێت و له عهمارهکانى خۆیاندا هه‌ڵیده‌گرن و ئێستا رۆژانه (20)ته‌ن ته‌ماته وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت هاوسه‌نگیه‌ک دروست بکرێت لهبازاڕداو جوتیاران زیان نه‌که‌ن».
وتیشى» لەم وه‌رزە کە وەرزى پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مه‌کانه، به‌رهه‌مى خوارووى عێراقیش به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌ڕوات، بۆیه له‌ڕێگه‌ى بازرگانه‌کانه‌وه وه‌ک چاره‌سه‌رێکى کاتیى کار بۆ ساغکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کان ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ک به‌رهه‌مى ته‌ماته ئه‌وه روونه‌داته‌وه و بازاڕى بۆ بدۆزینه‌وه«.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ باسى له‌پلانى کارکردنى خۆیان کرد‌و وتى»له‌پلانى وزارى خۆماندایه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین به‌رهه‌مه‌کان چۆن به‌بازاڕ بکه‌ین و چۆن به‌پیشه‌سازى بکرێت، بۆیه له‌ڕێگه‌ى که‌رتى تایبه‌ته‌وه به‌هاوکارى کۆمپانیاکان که‌شوێنى هه‌ڵگرتنى به‌رهه‌مه‌کانیان هه‌یه به‌رهه‌م له‌جوتیاره‌کان وه‌رده‌گرنه‌وه‌و هه‌ڵیده‌گرن و به‌پێى کوالێتى جیاده‌که‌نه‌وه‌و هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌شى ده‌که‌ن و له‌ناوخۆشدا به‌پێى پێویستى رێکى ده‌خه‌نه‌وه«.
وتیشى «کارێکى دیکه‌مان له‌گه‌ڵ که‌رتى تایبه‌ت به‌پیشه‌سازیکردنى به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کانه که ئه‌و پرۆژانه بچنه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه ئه‌رکه له‌سه‌ر ئێمه به‌رهه‌مه‌کان بپارێزین، بۆ نموونه که دۆشاوى ته‌ماته له‌ناوخۆدا به‌رهه‌مهات و له‌پێداویستى خۆمان زیادبوو، ده‌بێت کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین باج بکه‌ینه سه‌ر هاورده‌کردنى بۆ ئه‌وه‌ى له‌ده‌ره‌وه دێت تا له‌و رێگه‌یه‌وه به‌رهه‌مى ناوخۆ زیادبکه‌ین و بیپارێزین».
حسێن حه‌مه که‌ریم جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه « خوازیارین له‌ساڵى داهاتوو ئه‌و کێشانه‌ى ئێستا هه‌مانه نه‌یه‌ته‌وه رێگه‌مان، به‌ڵام که‌رتى کشتوکاڵ ته‌نیا به‌رپرسیاریه‌تیه‌که‌ی ناکه‌وێته سه‌ر وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ به‌ڵکو وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى و وه‌زاره‌تى پلاندانان و ناوخۆ و وه‌به‌رهێنان و دارایى و ئه‌مانه هه‌مووى به‌رپرسن و پێکه‌وه ده‌توانین کار بۆ په‌ره‌پێدانى به‌رهه‌مى کشتوکاڵى بکەین».
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد» له‌ئێستاشدا به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌تین بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مه‌کانى دیکه ئه‌م گرفته دووباره نه‌بێته‌وه«.