سه‌رکرده‌یه‌کى یه‌کێتى داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حکومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتی، ده‌ڵێت:" جوانترین پیرۆزبایى ئه‌م جه‌ژنه بۆ خه‌ڵکى کوردستان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى حکومه‌ت و په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته".
عه‌تا سه‌راوی، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له په‌یامێکدا سه‌باره‌ت به جه‌ژنى قوربان داواى له سه‌رۆکایه‌تى و مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبه‌که‌ى کردوه ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بن به‌و به‌ڵێن و بریارانه‌ى که له کۆنگره‌ى چوار‌و کۆبونه‌وه‌ى سه‌رکردایه‌تى رۆژى 26ى مانگى رابردو داویانه ئه‌وا "به‌ر نه‌فره‌تى خه‌ڵک و خوا ئه‌که‌وین."
ده‌شڵێت:"ده‌سه‌وه‌سانى و بێچاره‌یى ھه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى ھه‌رێم له دوا کۆبونه‌وه‌یان نیشانه‌ى ئه‌وه‌ن که ده‌بێ ئێمه بریارى جدیمان ھه‌بێ بۆ گۆرانکاری."
ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕو"ئه‌م چوار سه‌رۆکایه‌تى ھه‌رێمه به ھیچ جۆرێک ئه‌ھلى ئه‌م ئه‌رکه قورسه‌ى حوکمرانى و نیشتیمانیه نیین و ده‌بێ بریارێک بده‌ین که وه‌ک ھه‌میشه (ی،ن،ک) له به‌ره‌ى گه‌ل بێت."
له‌کۆتاییشدا وتویه‌تی" جوانترین پیرۆزبایش بۆ ئه‌م جه‌ژنه له کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان ھه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى حکومه‌ت و په‌رله‌مان و ھه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته."