فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر رێنماییه‌کانى تایبه‌ت به‌گه‌شتکردن بڵاوده‌کاته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه فڕۆکه‌خانه به رووى گه‌شتیاراندا کرایه‌وه و پێویسته ئه‌و که‌سانه‌ى گه‌شت ده‌که‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان یان له وڵاتانى ده‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ده‌ستکێش و ده‌مامک ببه‌ستن و پشکنینى تایبه‌ت به ڤایرۆسى کۆرۆنا بکه‌ن.
فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، گه‌شتیاران ئاگادار ده‌که‌نه‌وه که پێویسته پشکنینى ڤایرۆسى کۆڕۆنا له جۆرى (PCR) بکه‌ن.
هه‌روه‌ها، به‌ر له ھاتنیان بۆ فڕۆکه‌خانه، په‌یوه‌ندى به ئه‌و ھێڵه ئاسمانییه‌وه بکه‌ن که گه‌شته‌که‌یان له رێگه‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ دڵنیا بوون له جێبه‌جێکردنى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کانى ئه‌و شوێنه‌ى که بۆى ده‌چن.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر:
ھاوڵاتیانى به‌ڕێز،
ئه‌مڕۆ ٢٠٢٠⁄٨⁄١ فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ربیل به رووى گه‌شتیاراندا کرایه‌وه.
پێویسته گه‌شتیارانى چوون و ھاتن ده‌مامک و ده‌ستکێش به‌کاربھێنن له تێرمیناڵى فڕوکه‌خانه.
به‌پێى ئه‌و شوێنه‌ى که گه‌شتى بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، گه‌شتیاران پێویستییان به پشکنینى ڤایرۆسى کۆڕۆنا له جۆرى (PCR). پێویسته گه‌شتیاران، به‌ر له ھاتنیان بۆ فڕۆکه‌خانه، په‌یوه‌ندى به ئه‌و ھێڵه ئاسمانییه‌ۆه بکه‌ن که گه‌شته‌که‌یان له رێگه‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ دڵنیا بوون له جێبه‌جێکردنى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کانى ئه‌و شوێنه‌ى که بۆى ده‌چن.
پشکنینه‌کان، به‌پێى بڕیارى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پاراستنى ته‌ندروستى هه‌ولێر، له بنکه‌ى ته‌ندروستى زانکۆ، رێگاى که‌رکوک، ته‌نیشت کۆلێژى زانست، ئه‌نجام ده‌درێن.
ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى که دێنه ھه‌رێمى کوردستان، پێویسته یان پشکنینى ڤایرۆسى کۆڕۆنا له جۆرى (PCR) به‌ر له 48 کاتژمێر به‌ر له ھاتنیان ئه‌نجام بده‌ن، یاخود له کاتى گه‌یشتنیان بۆ فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ربیل پشکنینه‌که‌یان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و تێچوویه‌که‌ى ده‌که‌وێته سه‌رشانى گه‌شتیار.
پێویسته سه‌رجه‌م گه‌شتیاره ھاتووه‌کان به‌ڵێننامه‌یه‌ک پڕبکه‌نه‌وه که بۆ ماوه‌ى 14 رۆژ خۆیان که‌ره‌نتین بکه‌ن، له دواى گه‌یشتنیان بۆ ھه‌رێمى کوردستان.
ھه‌ریه‌ک له شاندى فه‌رمی، خاوه‌نکار و ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى بۆ ماوه‌یه‌کى کورت دێنه کوردستان، ئه‌م خاڵه‌ى سه‌ره‌وه (خۆ که‌ره‌نتینکردن بۆ ماوه‌ى 14 رۆژ) نایانگرێته‌وه.
ڕاگه‌یاندنى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ربیل
٢٠٢٠/٨/١