سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق داواى واده‌ى نزیکتر بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له‌و واده‌یه‌ی له‌لایه‌ن مسته‌فا کازمى بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دیاریکراوه، ناڕازییه و داوای کۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ی په‌رله‌مان ده‌کات.
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق داواى ده‌ستنیشانکردنى واده‌یه‌کى نزیکترى له‌و واده‌یه کرد که مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دیاری کردووه.
حه‌لبوسى له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی:"حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کان به‌رنامه حکومى و وه‌زارییه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌ده‌کرد، به شێوه‌یه‌ک له‌و دێڕانه تێنه‌ده‌په‌ڕى که به‌رنامه‌که‌ى پێده‌نووسرا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه که "هه‌ر ئه‌مه بووه هۆى به‌رده‌وامبوونى خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌کان، که هۆکارى سه‌رهه‌ڵدانیان که‌مى خزمه‌تگوزارى و نه‌بوونى ژیانێکى شایسته بوو".
حه‌لبوسی ده‌ڵێت: "له‌پێناو عێراق و قوربانیدانی رۆڵه‌کانی داواى واده‌یه‌کى نزیکتر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ین، هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌ین کۆبوونه‌وه‌یه‌کى به‌په‌له‌ى کراوه و ئاشکرا به ئاماده‌بوونى سه‌رۆکایه‌تییه‌کان و هێزه سیاسییه‌کان ئه‌نجامبدرێت، تا ڕێکاره ده‌ستوورییه‌کان به‌پێى مادده‌ى 64 بگیرێنه‌به‌ر".
دوێنێ هه‌ینی مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له په‌یامێکى ته‌له‌فزیۆنیدا واده‌ى هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌ى ده‌ستنیشانکرد، که بڕیاره 6ى حوزه‌یرانى ساڵى 2021 ئه‌نجام بدرێت.
