وته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى دۆخى ئێستاى کۆرۆنا ئاشکرا ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه و ئاشکرایکرد 120 توشبوو له نه‌خۆشخانه‌کان ماونه‌ته‌وه و له‌و ژماره‌یه 28 توشبوو له چاودێری چڕدان و شه‌ش که‌سیش ئه‌مڕۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مشه‌و یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایکرد که له 24 کاتژمێری رابردوودا 41 نه‌خۆش داخڵی نه‌خۆشخانه‌کانی کۆرۆنا بوون و 15 توشبوو له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوو نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه که 120 توشبوو له نه‌خۆشخانه‌کان ماونه‌ته‌وه و له‌و ژماره‌یه 28 توشبوو له چاودێری چڕدان و شه‌ش توشبووی کۆرۆنا له 24 کاتژمێرى رابردوودا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار