بۆ پڕۆژه‌ى ئاوى خواردنه‌وه 300 ملیۆن دۆلار خه‌رجده‌کرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پڕۆژه‌ى پاڵاوتنى ئاوى قورس و دابینکردنى ئاوى خواردنه‌وه ده‌ستیپێکرد و پارێزگارى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند که تێچووى پڕۆژه‌که 300 ملیۆن دۆلاره.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ى ئابى 2020 له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا، فه‌رسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له پارێزگاى هه‌ولێر پڕۆژه‌ى دابینکردنى ئاوى خواردنه‌وه، به تێچووى 300 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌کرێت، که جگه له هه‌ولێر ئاوى پاک ده‌گه‌یه‌نێته قه‌زاى ڕه‌واندز و گونده‌کانى ده‌وروبه‌ری.
فه‌رسه‌ت سۆفى راشیگه‌یاند که ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه کۆتایى به کێشه‌ى که‌مئاوى بهێنن له ناوچه‌که، وتیشى:" له ناو شارى هه‌ولێریش 24 بیر لێده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى که‌مى ئاوى پاک."
پارێزگارى هه‌ولێر باسى سه‌رچاوه‌ى گوژمه‌ى پڕۆژه‌که‌ى کرد که له ڕێگه‌ى قه‌رزى یابانییه‌وه 300 ملیۆن دۆلاریان بۆ جێبه‌جێکردن و به‌گه‌ڕخستنى پرۆژه‌که دابین کردووه.
فه‌رسه‌ت سۆفى له 5ى ته‌مموزدا ڕایگه‌یاند، بڕى 150ملیۆن دیناریان بۆ چاکسازى له ئاوى هه‌ولێردا دابین کردووه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى کاره‌باش به‌ڵێنیداوه کاره‌باى پێویست بۆ بیره‌کان دابین بکات.