"سێشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه ده‌کرێت"
یه‌که‌م وه‌زاره‌ت ته‌ندروستى ده‌بێت دواتر ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه ده‌بێت
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
بڕیاره رۆژى سێشه‌ممه 11ى ئاب ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى ئازارى ئه‌مساڵ بکرێت، تا ئێستا روون نییه حکومه‌ت به‌هه‌مان شێوه‌ى مانگى شوبات موچه‌ى مانگى ئازار له‌سه‌دا 21 % ده‌بڕێت یاخود نا.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى دارایى ده‌ستى که‌وتووه، رۆژى سێشه‌ممه 11ى ئاب موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌شده‌کرێت.
هه‌روه‌ها بڕیاره رۆژى پێنجشه‌ممه 13ى ئاب وه‌زاره‌تى ناوخۆ موچه وه‌ربگرێت.
هاوکات، رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى ئاینده که ده‌کاته 16ى ئاب موچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌شبکرێت.
به‌دوایدا وه‌زاره‌ته‌کانى دارایى و ئابوورى و که‌سوکارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان موچه وه‌رده‌گرن.
حکومه‌تى هه‌رێم له‌ماوه‌ى هه‌شت مانگى ئه‌مساڵدا ته‌نها دوو موچه‌ى دابه‌شکردووه‌و موچه‌ى مانگى شوبات به لێبڕینى له‌سه‌دا 21 به‌کۆى گشتى دابه‌شکراو تا ئێستا روون نییه حکومه‌ت به‌هه‌مان شێوه موچه‌ى مانگى ئازار له‌سه‌دا 21 % ده‌بڕێت یاخود نا.