بیناى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى لوبنان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه کۆنتڕۆڵکرا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
خۆپیشاندانى گه‌وره له به‌یروت به‌رده‌وامه و ده‌یانه‌وێت بینا فه‌رمیه‌کانى وه‌زاره‌ته‌کان بگرن و توانیان کۆنترۆڵى بیناى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه بکه‌ن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ى ئابى 2020 ئه‌و خۆپیشاندانه که به‌هه‌زاره‌ها هاوڵاتى ئه‌و وڵاته به‌شدارن تیایدا کرد له ناوه‌ڕاستى به‌یرووتدا وێنه‌ى گه‌وره‌ى حه‌سه‌ن نه‌سروڵا و سه‌رۆکى په‌رله‌مانیان وه‌ک " له سێداره‌دان " هه‌ڵواسی.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک خۆپیشانده‌ر به‌ره‌و بیناى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى لوبنان رۆشتن و کۆنترۆڵیان کرد‌و رایانگه‌یاند " ده‌یکه‌ینه ناوه‌ندى شۆڕشه‌که‌مان".
هاوکات ژماره‌یه‌کى تریان له نزیک بینایه‌ى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌کاندا رووبه‌ڕووى یه‌کبوونه‌وه‌و تا ئێستا پێکدادان به‌رده‌وامه‌و دووکه‌ڵ له چه‌ندان شه‌قامى گشتى شاره‌که به‌رزده‌بێته‌وه‌و خۆپیشانده‌ران چه‌ند بینایه‌ى حکومى و ئۆتۆمبیلیان سوتاند.
دواى ته‌قه‌ینه‌وه‌ى به‌نده‌رى به‌یروت دێت که 158 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا زیاتر له پێنج هه‌زار که‌س برینداربوون و زیانه مادیى 10 بۆ 15 ملیار دۆلار له ده‌زگاکانى ناوبه‌نده‌ره‌که‌و ماڵى هاوڵاتیان و دوکان و بازاڕه‌کانیان که‌وتووه.