له‌به‌یروت 238 له خۆپیشانده‌ر برینداربوون
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
خاچى سورى لوبنان رایگه‌یاند، خۆپیشاندانه‌کان تائێستا به‌رده‌وامه و تائێستا 238 خۆپیشاندان برینداربوون.
ئه‌مشه‌و خاچى سورى لوبنان رایگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر کۆمه‌ڵه‌ى بانکه‌کان و ئاگریان تێبه‌رداوه.
خۆپیشاندانه‌کانى به‌یروت دواى ته‌قینه‌وه گه‌وره‌که‌ى ئه‌و شاره ده‌ستیپێکرد که به‌هۆیه‌وه زیاتر له 158 که‌س کوژران و زیاتر له پێنج هه‌زار که‌سی دیکه برینداربوون.
خۆپیشانده‌ران داواى رۆشتنى ده‌سه‌ڵاتى ئێستاى حکومرانى وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن و ته‌قینه‌وه‌ه بۆ که‌مته‌رخه‌مى ده‌سه‌ڵات ده‌گێڕنه‌وه.
سوپاى لوبنان که دواى ته‌قینه‌وه گه‌وره‌که هێنراونه‌ته شاره‌که داوایان له‌خۆپیشانده‌ران کرد به‌شێوه‌یه‌کى ئاشتیانه داواى مافه‌کانیان بکه‌ن و دامه‌زراوه‌کانى ده‌وڵه‌ت بپارێزن.
لاى خۆشییه‌وه سه‌رۆک وه‌زیرانى لوبنان داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته و رزگارى نیشتیمانى کرد له‌پێناوى رزگارکردنى وڵات له‌و قه‌یرانه‌ى تێیکه‌وتوه.