"دوو فڕۆکه‌مان هه‌یه‌ له‌ ئۆکرانیا کڕیومانه‌، پلانمان هه‌یه‌ له‌ سلێمانیش کاربکه‌ین"

زیاد که‌ریم به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی کۆمپانیای فلای ئه‌ڕبیل بۆ هاوڵاتی

6 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: ئهحمهد فارس

زیاد کهریم بهرپرسی ڕاگهیاندنی کۆمپانیای فلای ئهڕبیل له وهڵامی چهند پرسیارێکى هاوڵاتی دا سهبارهت به کردنهوهى هێڵى فڕۆکهوانى فلای ئهربیل، ئاماژه بهوهدهکات جگه له کاپتنى فڕۆکهکه سهرجهم ستافهکه کوردن و گشهتهکانیان ههفتانه له ههولێرو بهغداوه بۆ چهند وڵاتێک ئهنجامدهدهن و بڕیاره فڕۆکهى تر بکڕن و له سلێمانیشهوه گهشت ئهنجامبدهن.

هاوڵاتی: کۆمپانیای (فلای ئهربیل) لهکهیهوه دامهزراوه؟

 زیاد کهریم: فلای ئهربیل لهساڵى 2005دامهزراوه کهرتی تایبهت بهڕێوهى دهبات چهند گهنجێکى سهر مایهدار سهر بهم کۆمپانیایه کاردهن وهکو کهرتی تایبهت.

هاوڵاتی: ئهو فڕۆکانه کڕدراون یان هی کۆمپانیاى ترن؟

 زیاد کهریم: ئهو فڕۆکانه تایبهت بهفلای ئهربیلن ژمارهیان دوو فرۆکهیه گهشتهکان ئهنجام ئهدهن، بهڵام له ئایندهدا فڕۆکهیهکى تریش  زیاد دهکرێت.

هاوڵاتی: ئهو فڕۆکانه بهچهند کڕدراون کە موڵکی فلای  ئهربیلن؟

 زیاد کهریم: ئهم فڕۆکانه کڕدراون بهڵام نامانهوێت لێره بڵێن بهچهند کڕدراون یان نرخهکهی ئاشکرا بکهین، چونکه ئهوه شتێکی (بزنسیه) چونکه ڕهنگه ئهوانهى که لهم کۆمپانیایهوه کاردهکهن نایهنهوێت نرخهکهى ڕابگهیهنن، ئهوهى بهلای ئێمهوه گرنگه فڕۆکهکه کوردییه ههڵگرى ناوێکى کوردیشه که فلاى ئهربیله.

هاوڵاتی: جۆرى ئهم فرۆکانه چین؟

 زیاد کهریم: ئهم فڕۆکانه لهجۆرى (بۆینگ 373)ن .

هاوڵاتی: توانی ههڵگرتنی چهند نهفهریان ههیه؟

 زیاد کهریم: زیاتر له 130گهشتیار لهخۆ ههڵدهگرێت بۆ ههر گهشتێک.

هاوڵاتی: بۆچهند وڵات گهشتیان پێدهکرێت؟

 زیاد کهریم: له ئێستادا (ئۆکرانیا، ئهڵمانیا، بهریتانیا، سوید) لهداهاتوشدا وڵاتانى تر دێنه ناو گهشتهکانمان وهکو تورکیاو چهند وڵاتێکى تر بهڵام جارێ ههر ئهوانهیه.

 

یهکهمین گهشتمان 18  مانگ بوو له ڕێگهى فڕۆکهخانهى ههولێرى نێودهوڵهتی بۆ ستۆکهۆڵمی پایتهختی سوید کاتژمێر 12 که زیاتر له 60 گهشتیارى لهخۆگرتبوو

هاوڵاتی: یهکهمین گهشتی فلای ئهربیل بۆکام وڵات بوو و چهند سهرنشینی لهخۆ گرتبوو؟

 زیاد کهریم: یهکهمین گهشتمان 18ئهم مانگهبوو لهڕێگهى فڕۆکهخانهى ههولێرى نێودهوڵهتی بوو بۆ ستۆکهۆڵمی پایتهختی سوید کاتژمێر 12 که زیاتر له 60گهشتیارى بهسهرهوه لهخۆ گرتبوو که هاوکاتبوو لهگهڵ ئاههنگى کردنهوهى ئهم هێڵه بوو بهبهشداری بهرپرسانی ئیدارى و حکومی و دهزگاکانى ڕاگهیاندن.

هاوڵاتی: کێ یهکهمین بلیتى گهشتهکهیان بڕى و بۆ کام وڵات بوو؟

 زیاد کهریم :یهکهم کهس که بلیتى ئهم گهشتهى بڕى بۆستۆکهۆڵم ئافرهتێک بوو لهگهڵ ئهندامانی خێزانهکەی، که کوردی خهڵکى ههولێر بوون.

هاوڵاتی: ستافهکهى ئێوه ههموو کوردن یان بیانیشی تیایه؟

 زیاد کهریم : ستافى ناو فڕۆکه له 6کچى کورد پێکهاتون که ههڵدهستن بهسهرپهرشتی کردنی ناو فڕۆکهکه زمانهکان (عهربى و کوردى و ئینگلیزی بهباشی دهزانن و کاپتنى فڕۆکهکه بیانیه، بهڵام ئهگهر له ئایندهدا فڕۆکهوانێکى کورد ههبێت پابهندى ڕێنماییهکانى کارهکانى ئێمه بێت ئهوا بهدڵنیایى لهداهاتوو کاپتنهکهشمان ئهبێته کورد.

هاوڵاتی: هیچ پلانێکتان ههیه بۆ فراوانکردنى گهشتهکانتان؟

 زیاد کهریم : بهدڵنیایی لهداهاتویهکى نزیکدا ههم فڕۆکهکان زیاد  دهکهین وه ههمیش گهشتهکانمان  زیاد دهکهین، وهکو تورکیا، ئهرمێنیا، ئازرباینجان، لوبنان، میسر، دوبهى، بهپێ ى ڕێکهوتنمان لهگهڵ دهستهى فڕۆکهوانانى ئهم وڵاتانه.

هاوڵاتی: ئایا گهشتهکان تهنها لهفڕۆکهخانهى ههولێرهوه دهبێت؟

 زیاد کهریم: له ئێستادا گهشتهکانمان لهفڕۆکهخانهى ههولێرو بهغداد دایه، بهڵام له داهاتویهکى زۆر نزیک گهشتهکانمان لهسلێمانیشهوه ئهنجام ئهدرێن.

هاوڵاتی: ئهم فڕۆکانه لهکوێ کڕدراون؟

 زیاد کهریم : ئهم فڕۆکانه له ئۆکرانیا کڕدراون و لهگهڵیان کۆنتاک زیاتر دروست دهکهین بۆ ئهوهى فڕۆکهى زیاتریشمان بۆبێت.

هاوڵاتی: ئایا ئێوه بهتهنها سهرنشین دهگوزان نهوه یاخود کهلوپهلى بازرگانیش؟

 زیاد کهریم: ئهو فڕۆکهیه فڕۆکهیهکى مهدهنییە تهبعهن هی گهشتیارانە، دڵنیام لهداهاتوش کارى گواستنهوهى کهلوپهلى بازرگانیش دهکهین.

هاوڵاتی: ئایا گهشتهکانتان ڕۆژانهیه ههفتانهیه، چۆنه؟

 زیاد کهریم : ههموو ئهو وڵاتانهى که ئاماژهم پێدان گهشتهکانمان ههفتانهیه جگه له سوید نهبێت ههفتهى دووجار گهشتمان بۆ سوید ههیه.

هاوڵاتی: بیرۆکهى دانانی ئهم کۆمپانیایه لاى کێ بوو؟

 زیاد کهریم: دهستهیهک له گهنجی بزنسمانی کوردستان بوو بیریان لهو کاره کردهوه سهرمایهى خۆیان خسته گهڕ لهم بوارهدا ، بهرێز لاوهند شێخ مهندیش بهڕێوهبهرى رێگهپێدراوى کۆمپانیای فلاى ئهربیله.

هاوڵاتی: تاچهند بهکردنهوهى فلاى ئهربیل ئهرکی هاوڵاتیان ئاسان بوه لهنێوان وڵاتاندا؟

 زیاد کهریم: بێگومان لهو کاتهوهى که ئێمه فلاى ئهربیلمان ڕاگهیاندوه بهرلهوهى گەشتهکان ئهنجامبدهین لهڕێگهى شۆسیال میدیا که ڕیکلامێکمان بۆ کردنهوهى ئهم هێڵه کرد، خهڵکێکى زۆر له ئهوروپا له کوردستان لهو وڵاتانهى که کوردى لێیه پهیوهندییان پێوهکردین و دهستخۆشانهیان لێکردین. خهونى ئهوان بوو ئێمه ئهنجامان دا که هێڵێکى کوردیى تایبهت بهفلاى ئهربیل ههبێت بهگواستنهوهى گهشتیاران، لهبهرئهوهى گهشتیاران له وڵاتانى تر لهڕابردوودا، گهشتیان به هێڵه ئاسمانییهکانى وڵاتانی بیانی کردووه، تڕانزێتیان زۆر بووه که چهندین کاتژمێر لهوڵاتانى تر ماونهتهوه تاوهکو گهیشتونهتهوه شوێنهکانی خۆیان ڕاستهوخۆ له ئێستادا به ههولێر و لهداهاتویهکى نزیک بۆ سلێمانی بۆ  بهغداو ئیتر ئهرکى گهشتیاران زۆر ئاسانبووه بهشێوهیهکى گشتى.

هاوڵاتی: ئایا ئهمه واى نهکردووه تێچوى گهشتیارانیش کهمبکات؟

 زیاد کهریم :تێچوى گهشتیاران بهشێوهیهکى بهرچاو کهمى کردووه. لهئێستادا نرخهکانى ئێمه بۆ چهند وڵاتێک تهنها بۆ یهک سهر ههولێر ستۆک هۆڵم 276دۆلار،  ههولێر ئهمستردام 276دۆلار،ههولێر بێرمینگهام 292دۆلاره، ههولێر نۆرم برێگ 276دۆلاره، ههولێر کیپ 360دۆلاره، ههولێر گۆتهنبهرگ 262دۆلاره، سلێمانی ستۆکهۆڵم 274دۆلار دهبێت وهکو وتم لهداهاتویهکى نزیک ئهکرێتهوه. بهغداد ستۆکهۆڵم 266دۆلار ئهوانه نرخهکانمانه که جیاوازیهکى زۆرى ههیه لهگهڵ هێڵهکانى ترى فڕۆکهوانى.

 

لهو کاتهوهى ئێمه فلاى ئهربیلمان ڕاگهیاندوه، خهڵکێکى زۆر له ئهوروپا و

له کوردستان پهیوهندییان پێوهکردین و دهستخۆشانهیان لێ کردین

هاوڵاتی: ستافهکهتان لهچهند کهس پێکهاتوون چهندی کوڕن و وهچهندی کچن؟

 زیاد کهریم :لهکۆمپانیا کچ و کوڕى لێیه کار ئهکهن بهپێ پسپۆڕییهکانى خۆیان (ئایتی، شۆسیال میدیا، ڕاگهیاندن، کارگێڕى) بهڵام لهناو فڕۆکه تهواوى کارمهندهکانمان، کچن ههموشی کوردن.

هاوڵاتی: هیچ ماوه لهسهر کردنهوهى فلای ئهربیل بیڵێى؟

ئێمه لهچوارچێوهى ئۆفیسێک لهههولێر یاخود لهبهغداو سلێمانى یهوه ناوهستین، بهڵکو فراوانى ئهکهین، لهڕێگهى هاوڵاتی شهوه داوا لهم کۆمپانیایانهى فڕۆکهوانى و گهشتیاریى دهکهین ئهگهر بیان وێت کۆنتاکمان لهگهڵ بکهن، وهکو سپۆنسهرو ڕێگه پێدراو ئهوا دهتوانن زۆربهخۆشحاڵیهوه کارمان لهگهڵ بکهن بۆ ئهوهى بهشێوهیهکى فراوانتر تۆڕهکانى فلاى بگەیەنینه ههموو شوێنێک.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار