عه‌لى حه‌مه‌ساڵح فایلى ‌قاچاخچێتى، گه‌نده‌ڵی، فێڵ له‌ خاڵه‌ سنوریه‌کان ئاشکرا ده‌کات

" به‌به‌هاى 170 ملیۆن دۆلارى مانگانه‌ گه‌نده‌ڵى و قاچاغچێتى له‌ خاڵه‌ سنورییه‌کاندا ئه‌نجامدراوه‌"

4 ساڵ لەمەوپێش



 عه‌لى حه‌مه‌ساڵح فایلى ‌قاچاخچێتى، گه‌نده‌ڵی، فێڵ له‌ خاڵه‌ سنوریه‌کان ئاشکرا ده‌کات
" به‌به‌هاى 170 ملیۆن دۆلارى مانگانه‌ گه‌نده‌ڵى و قاچاغچێتى له‌ خاڵه‌ سنورییه‌کاندا ئه‌نجامدراوه‌"
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فراکسیۆنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ په‌رله‌مانى کوردستان فایلى گه‌نده‌ڵى و قاچاغچێتى له‌ خاڵه‌ سنورییه‌کان بڵاوکرده‌وه‌ که‌ به‌دواداچونێکى وردى بۆ ئه‌نجامدراوه‌.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ناوه‌ڕۆکى لێکۆڵینه‌وه‌که‌ى ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ت‌و په‌رله‌مان کردووه‌و به‌پێى پرۆژه‌که‌ش قه‌باره‌ى 170 ملیۆن دۆلار گه‌نده‌ڵى دیاریکردووه‌و چاره‌سه‌رى خه‌ستووه‌ته‌ڕوو.

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح له‌باره‌ى پرۆژه‌که‌وه‌ که‌ کۆپییه‌کى به‌ فایل بۆ هاوڵاتى ناردووه‌، ده‌ڵێت: ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ تایبه‌ته‌ به‌ گرفتى خاڵه‌ سنوورییه‌کان به‌گشتی، چه‌ندین مانگ کارى تێدا کراوه‌و سود له‌ ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌و شاهید و سه‌رچاوه‌ى فه‌رمى وه‌رگیراوه‌ و گرفت و گه‌نده‌ڵییه‌کان چاره‌سه‌رى پێویستیشى بۆ خراوه‌ته‌ڕوو.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ده‌شڵێت: به‌کارکردن به‌م پێشنیازانه‌ مانگانه‌ له‌ نێوان 150 بۆ 170 ملیۆن دۆلارو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، نرخى تێچوونى کاڵا له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌رزان ده‌بێت، پیشتیوانى به‌رهه‌مى ناوخۆیى ده‌کرێت و ئاسایشى هه‌مووان پارێزراو تر ده‌بێت.
سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: ماوه‌یه‌کى زۆره‌ سه‌رقاڵى به‌دواداچوونی، ئه‌م راپۆرته‌ له‌ 6/12/2019 ئاماده‌کراوه‌، بۆ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ره‌وانه‌ کرا به‌واژووى یاسایى ئه‌ندامان بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مانى له‌باره‌وه‌ بکرێت، به‌ڵام پاش هه‌شت مانگ چاوه‌ڕوانى ئه‌م دانیشتنه‌ نه‌کرا. له‌ 15/8/2020 دوایه‌منى پێداچونه‌وه‌ کراوه‌.
ده‌قى فایلى گه‌نده‌ڵییه‌کان و به‌دواداچونى سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان:
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ تایبه‌ته‌ به‌ گرفتى خاڵه‌ سنوریه‌کان به‌گشتى، چه‌ندین مان کارى تێدا کراوه‌و سود له‌ ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌و شاهید و سه‌رچاوه‌ى فه‌رمى وه‌رگریاوه‌، جگه‌ له‌ ده‌ستنیشانکردنى گرفت و گه‌نده‌ڵییه‌کان چاره‌سه‌رى پێویستیش خراوه‌ته‌ڕوو. به‌ کارکردن به‌م پێشنیازانه‌ مانگانه‌ له‌ نێوان 150 بۆ 170 ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، نرخى تێچونى کااڵ له‌سه‌ر هاواڵتیان هه‌رزانده‌بێت، پیشتیوانى به‌رهه‌مى ناخۆى ده‌کرێت و ئاسایشى هه‌موان پارێزراو تر ده‌بێت.
ماوه‌یه‌کى زۆره‌ سه‌رقاڵى به‌دواداچوننی، ئه‌م راپۆرته‌ له‌ 6/12/2019 ئاماده‌کراوه‌، بۆ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ره‌وانه‌ کرا به‌ واژووى یاسایی ئه‌ندامان بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مانى له‌باره‌وه‌ بکرێت، به‌اڵم پاش هه‌شت مانگ چاوه‌ڕوانى ئه‌م دانیشتنه‌ نه‌کرا. له‌ 15/8/2020 دوایه‌منی پێداچونه‌وه‌ کراوه‌.
یه‌ک: کارى نایاسایى و قاچاخى:
کارى نایاسایی و قاچاخى له‌ زۆربه‌ى خاڵه‌ سنورییه‌کان ده‌کرێت، هه‌ریه‌که‌ به‌ فۆڕم و شێوازى خۆى.
هه‌موو ئه‌و کااڵیانه‌ى قه‌ده‌غه‌یه‌ هێنانیان به‌ ئاسانى ده‌هێندرێنه‌ ژوره‌وه‌و هه‌ندێک جاریش ده‌برێنه‌ ده‌ره‌وه‌.
1-مه‌رزى بامشاخ ماوه‌ى یه‌ک ساڵه‌ بووه‌ به‌ ناوه‌ندێکى گه‌وره‌ى قاچاخچێتى، ئه‌و کااڵیانه‌ى که‌ رێگا پێدانیان قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌م مه‌رزه‌وه‌ داخڵده‌کرێت، کااڵ قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان له‌ خه‌تى ئاسایشه‌وه‌ دێن و به‌ هیچ پرۆسه‌یه‌کى گومرگدا تێناپه‌ڕن، گرنگرتین ئه‌و کااڵیانه‌ى به‌قاچاخ دێن، ئۆتۆمتبیلى مۆدێل نرم که‌ به‌فه‌رمى داخڵناکرێت. هێلکه‌و جگه‌ره‌و توتنى نێرگه‌له‌و دوگى حه‌یوان و قۆخ و پیاز و خه‌یار و جگه‌رو مریشک..........هتد. نوسینگه‌ى قاچاخى دانراوه‌ بازرگانه‌کان ده‌چن له‌ نوسینگه‌کان به‌پێى ئه‌و نرخه‌ى دانراوه‌ پاره‌که‌ ده‌ده‌ن، بۆمنومه‌ دوگى حه‌یوان 30 هه‌زار دۆالر و هێلکه‌ 12 هه‌زار دۆالر و خه‌یار 4 هه‌زار دۆلار. به‌پێى ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ى ئێمه‌ کردوومانه‌ قه‌باره‌ى قاچاخى له‌بامشاخ نزیکه‌ى 35 ملیۆن دۆلارى مانگانه‌یه‌.
2 -وه‌لید: خاڵى سنورى وه‌لید 36 کیلۆمه‌تر له‌ زاخۆوه‌ دوره‌، به‌شێکى زۆرى ئاڵگۆڕى بازرگانى له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا له‌م خاڵه‌وه‌ ده‌کرێت، له‌م خاڵى سنوریه‌  کۆمپانیاى ستێر بااڵ ده‌سته‌ له‌ دیوى هه‌رێمى کوردستان و له‌ دیوى ڕۆژئاواش په‌یه‌ده‌یه‌ دوو که‌س سه‌رپه‌رشتى ده‌کات )عه‌ىل شێر‌و عه‌بد ئێزیدیه‌( . بازرگانى به‌ شیش و چیمه‌نتۆو ده‌رمان و جۆره‌کانى خۆراک و مه‌ڕ و نه‌وتى رۆژئاواو
.... هتد ده‌کرێت و که‌مرتین داهاتى بۆ حکومه‌تى هه‌رێمه‌.
3 -مسێلکا)خابور( بڕیار به‌ده‌ست له‌م خاڵه‌ سنوریه‌ کۆمپانیاى ستێره‌ و ئه‌وان بڕیارى بازرگانى و هێنان و بردن ده‌ده‌ن.
4 -په‌روێزخان: له‌ مانگى 7ى 2020 ه‌وه‌ قاچاخى له‌م خاڵه‌ سنورییه‌ به‌شێوه‌یه‌کى مه‌ترسیدار و به‌رفراوان ده‌ستى پێکردووه‌ نوسینگه‌ى قاچاخى له‌ گه‌رمیان و سلێمانى دانراوه‌، هێلکه‌و مریشک و ئۆتۆمبیلى خوار مۆدیل و دوگى حه‌یوان ...... هتد به‌رپرسانى ئه‌منى ده‌روازه‌که‌ کار ئاسانى بۆ هه‌موو ئه‌م قاچاخیانه‌ ده‌که‌ن.
5  ئیبراهیم خه‌لیل: به‌پێى به‌دواداچونى ئێمه‌و قسه‌کردن له‌گه‌ڵ چه‌ند کارمه‌ند و بازرگانێک چه‌ندین گرفت له‌م خاڵى سنوریه‌ هه‌یه‌، گۆڕینى کااڵیه‌ک به‌ کااڵیه‌کى دیکه‌ له‌ پێناو گومرگێکى که‌م، له‌وانه‌: گۆڕینى جگه‌ره‌ى گرانبه‌ها به‌ ئیسى ، گۆڕینى حه‌ب و ده‌رمانى پزیشکى به‌کااڵى دیکه‌، گۆڕینى ئۆتۆمبیلى شه‌ش پستۆن به‌ چوار پستۆن، چه‌ندین زانیاریشمان ده‌ستکه‌وتووه‌ کااڵى قاچاخ له‌م سنوره‌ش داخڵ بوون، له‌وانه‌ مریشکى تورکى که‌ زیاتر له‌شه‌ش مانگه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌و پاش به‌دواداچون له‌ وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ ده‌رکه‌وت که‌سێک به‌ناوى ئه‌بو نور داخڵى ده‌کات. به‌پێى  زانیارى چه‌ند باره‌هه‌ڵگرێک بۆ ئه‌وه‌ى گومرگى که‌مرت بدرێت جگه‌ره‌و مه‌شروب و ده‌رمان کراون به‌ ئارد و گومرگ نزیکه‌ى 90 %که‌میکردووه‌و به‌ڕێگاى که‌سێک کراوه‌ ناوى هێرش به‌روارى و هاواره‌.
گرفتى سه‌ره‌کى ئیبراهیم و خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران کۆمپانیاکانه‌) له‌به‌شى کۆمپانیاکان به‌ وه‌ردى باس ده‌کرێت( . قاچاخى به‌ ئه‌ندازه‌یه‌کى مه‌ترسیدار زیادى کردووه‌، دواى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک بازرگانى جگه‌ره‌، وتیان : ئێستا 95 %جگه‌ره‌ به‌ قاچاخ دێت و نوسینگه‌ى قاچاخیه‌که‌ش له‌ بازاڕى جگه‌ره‌یه‌که‌یه‌.
چاره‌سه‌ر:
1-خه‌تى ئاسایش له‌سه‌رجه‌م خاڵه‌ سنورییه‌کان داخبرێت.
2-پۆلیسى گومرگ به‌هێز و تۆکمه‌ بکرێت و میالکى پێویستى بۆ دابینبکرێت، هه‌ر به‌شێک له‌ پۆلیسى گومرک هاوکارى قاچاخچێتى کرد، ره‌وانه‌ى دادگا بکرێت.
3-هیچ خاڵێکى سنورى نافه‌رمى نه‌مێنێت.
4 -ئه‌و گرفته‌ى له‌ مه‌رزه‌ سه‌ره‌کیه‌کاندا هه‌یه‌ له‌ الوه‌کیه‌کان به‌زیاده‌وه‌ هه‌یه‌، پێویسته‌ ئه‌وانیش به‌ باشى کۆنرتِۆڵ بکرێن.
دوو: کۆمپانیاکانی خاڵه‌ سنورییه‌کان. له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌موو پرۆسه‌یه‌کى یاسایی له‌ پێدان مۆڵه‌ت و بوونى پێوسیت،
له‌سه‌رجه‌م خاڵه‌ سنورییه‌کان، چه‌ندین کۆمپانیا سه‌رقاڵى وه‌رگرتنى پاره‌ن به‌ ناوى جیاوازه‌وه‌.
به‌شێک له‌مانه‌ هه‌ر پێویست نییه‌و ته‌نیا بۆ کۆکردنه‌وه‌ى پاره‌یه‌، به‌شێکى دیکه‌ى ئه‌رکى ده‌وڵه‌ته‌.
ئیبراهیم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران
1 -راگه‌یاندنى گومرگى، بۆ کۆمپانیاى کۆریدۆر، کاغه‌زێکى ئاساییه‌و پێشرت حکومه‌ت ده‌یکرد و هیچ گرفتێکى نه‌بوو له‌ مانگى 9ى 2019ه‌وه‌ دراوه‌ به‌م کۆمپانیایه‌و بۆهه‌ر کاغه‌زێک 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت.
2 -کۆمپانیاى ستار، بۆ دڵنیایی ئیجبارى له‌ ئیرباهیم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران دراوه‌ ته‌نیا 10 %بۆحکومه‌ته‌..
3 -مه‌نفێست25 دالر، له‌ ئیرباهیم خه‌لیل بۆ جبل نهزه‌ له‌ حاجى ئۆمه‌ران بۆ اشراقات العواده‌ .
4 -سکانه‌ر، 50 دالر وه‌رده‌گریێت بۆ کۆمپانیاى هانداون 80 %بۆ کۆمپانیاو 20 %بۆ حکومه‌ت.
5 -ته‌عقیم بۆ 10 دۆلار له‌ هه‌ر ئۆتۆمبیلێک وه‌رده‌گریێت، 85 %بۆ کۆمپانیاو 15 %بۆ حکومه‌ت.
6 -پشکنینى خۆراک و کااڵ، هه‌ردوو ده‌روازه‌که‌ له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى نیوستانده‌ر کردوویانه‌، بۆ هه‌ر ئۆتۆمبیلێکى شه‌حن بڕى 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گریێت. بۆ هه‌ر بارهه‌ڵگرێک بڕى 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گریێت. هه‌ر بارهه‌ڵگرێک هیچ جۆره‌ پشکنینێکى نه‌وێت 150 هه‌زار دینارى لێوه‌رده‌گریێت، ته‌نیا سه‌ره‌تاکانى بۆ مۆرده‌کرێت. بۆ هه‌ر پشکنینێکى فیزیایی و کیمیای و بایلۆجى به‌جیا پاره‌ وه‌رده‌گریێت.
7 -کۆمپانیاى سه‌ربه‌خۆ که‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ 13/1/2019 رێگاى پێداوه‌، بۆ دروستکردنى هه‌ر تابلۆیه‌کى کاتى بڕی 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت.
8  له‌ حاجى ئۆمه‌ران چه‌ند رێگایه‌کى تر هه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنى پاره‌ له‌ ئیرباهیم خه‌لیل نیه‌، کۆمپانیای شه‌و ڕۆژ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێک 25 دۆالر وه‌رده‌گرێت به‌ناوى کۆمپانیاى گه‌شتیارى و ئه‌رکى دیار نیه‌.
9  کۆمپانیایه‌ک به‌ناوى سبکه‌بار له‌ هه‌ر ئۆتۆمبیلێکى ترانزێت 50 دۆالر وه‌رده‌گرێت، 70 %بۆ کۆمپانیا 30 %بۆ حکومه‌ت.
10 -له‌ خاڵى سنورى حاجى ئۆمه‌ران کۆمپانیاى شه‌و رۆژ، به‌ناوى نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌وه‌ 25 دۆالر له‌ هه‌ر بارهه‌ڵگرێک وه‌رده‌گریێت )  ئێرانى و عێراقى(، زیاتر له‌ چه‌ند مانگێکه‌ به‌رده‌وامه‌، پرۆسه‌که‌ دراوه‌ به‌
کۆمپانیایه‌ک و هیچ کارێکى نه‌کردووه‌. جگه‌ له‌ وه‌رگرتنى پاره‌ به‌ناوى گه‌راجانه‌.
11 -له‌ ئیرباهیم خه‌لیل هه‌ندێک کار هه‌یه‌ له‌ هیچ خالێکى سنورى دیکه‌ نیه‌، کۆمپانیاى ئه‌نته‌رتیک له‌سنورى ئیربایهم خه‌لیل بۆ چێککردنه‌وه‌ى کااڵ بزاندرێت هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ کارگه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌ک، بۆ هه‌ر به‌راوردێک 700 بۆ
2000 دۆالر وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ 500 به‌راورد بکات، داهاته‌که‌ى 9 ملیۆن دۆالره‌، پاش ئه‌م به‌راورده‌ش هه‌مان کۆمپانیا سى پاره‌ى دیکه‌ به‌ناوى پشکنینى فیزیایی و کیمیاوى و بایۆلۆجى وه‌رده‌گرێت!!! داهاتى ئه‌میش مانگانه‌ نزیکه‌ى 3 ملیۆن دۆالره‌؟
12 – گۆڕپانى )به‌تون کوردستان( له‌ ئیرباهیم خه‌لیل، رۆژانه‌ نزیکه‌ى 1800
ئۆتۆمبیل له‌م گۆڕپانه‌ پشکینینى بۆ ده‌کرێت و به‌ ئیجبارى 55 دۆالر وه‌رده‌گریێت و بڕێکى زۆر گازویلیان پێده‌فرۆشرێت.
13-رۆژانه‌ ژماره‌یه‌کى زۆر ئۆمتبیلى نه‌فه‌ر هه‌ڵگر تێده‌په‌ڕن و بۆ هه‌ر یه‌کێک 25 دۆالر وه‌رده‌گرن، رۆژانه‌ زیاتر له‌ هه‌زار حاڵه‌ته‌.
14 -ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى پێشرت چه‌ندین کااڵ به‌ناوى سوریاوه‌ داخڵده‌کرێت وه‌ک ترانزێت 20 %گومرگ ده‌ده‌ن، به‌اڵم نه‌ڕۆشتون بۆ سوریا. بامشاخ و په‌رویزخان
1 -به‌ناوى مه‌نه‌فێسته‌وه‌ بۆ )نقل الربى( به‌بێ ئه‌جنامدانى هیچ کارێک چه‌ند
کۆمپانیایه‌ک پاره‌یه‌کى زۆر له‌ ئۆتۆمبیله‌کان وه‌رده‌گرن، بۆ منونه‌ : کۆمپانیاى اشراقات العواد( که‌ مه‌نه‌فێستى )نقل الربى ( ده‌بڕێت و تائێستا نازاندرێت گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ کێدا هه‌یه‌، بۆ هه‌ر وه‌سڵێکى مه‌نه‌فێست 25 دۆالر وه‌رده‌گرێت، هیچ نوسینه‌گه‌یه‌کى له‌ خاکى ئێراندا نیه‌و ته‌نیا پاره‌ وه‌رده‌گرێت.
2-چه‌ند کۆمپانیایه‌کى دیکه‌ى نه‌وتى مه‌نه‌فێست دروستده‌که‌ن بۆ تانکه‌رى نه‌وت و هه‌ر مه‌نه‌فێستێک که‌ کاغه‌زێکه‌و مۆرێکى لێده‌ده‌ن 25 دۆالر وه‌رده‌گرن، له‌کاتێکدا حکومه‌ت خۆى ده‌توانێت ئه‌م کاره‌ بکات و هیچ ئه‌رک و تێچونێکى نیه‌.
3--دڵنیایی ئیجبارى، دراوه‌ته‌ کۆمپانیاى دڵنیا، له‌ 5 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 20 هه‌زار دینار له‌ هه‌ر ئۆتۆمبیلێک وه‌ر ده‌گریێ، دڵنیاى نابێت به‌ ناچارى بێت و بۆ 24 کاتژمێر بێت و که‌س قه‌ره‌بوو نه‌کرێته‌وه‌.
4 -کۆمپانیایه‌کى ئێرانى بۆ هه‌ر بارهه‌ڵگرێک دێته‌ هه‌رێمى کوردستان بڕى 50 دۆالر وه‌رده‌گرێت به‌ناوى ترانزێت، به‌رپرسانى خاڵه‌ سنورییه‌کانیش نازاننی ئه‌م پاره‌یه‌ بۆچى وه‌رده‌گریێت.
5-کۆمپانیاى ئه‌ستێره‌کان و ئامسانى کوردستان، بڕى 5هه‌زار دینار له‌ هه‌ر هاواڵتیه‌کى ئێرانى وه‌رده‌گریێت به‌ناوى )خرب وصول( کارێکى ته‌واو نایاساییه‌و هیچ خزمه‌گوزارییه‌ک پێشکه‌ش ناکات
6 -به‌فه‌رمانى ئه‌جنومه‌نى وه‌زیران، راگه‌یاندنى گومرگى دراوه‌ته‌ کۆمپانیاى رۆژان، بۆ هه‌ر راگه‌یاندنێک بڕى 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن له‌ 10/9/2019 ه‌وه‌ که‌وتووه‌ته‌کار، له‌کاتێکدا پێشرت حکومه‌ت خۆى بێ به‌رامبه‌ر و به‌شێوه‌ى ئه‌لیکرتۆنى ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی ده‌کرد.
7-کۆمپانیا سه‌ربه‌خۆ، بۆ دروستکردنى هه‌ر تابلۆیه‌کى کاتى بڕی 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت، هه‌مان کۆمپانیا به‌پێى گرێبه‌ستێک بۆ هه‌رتابلۆیه‌کى هه‌میشه‌یی 50 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رجنه‌ 27 ملیار دینارى پێشه‌کى پێدراوه‌!
8 -کوالێتى بامشاخ به‌ناوى ره‌زگه‌و و په‌روێزخان لۆکس ئه‌جانسى، بۆ ئه‌و کااڵیانه‌ى دێنه‌ هه‌رێمى کوردستان. بۆ هه‌ر ئۆتۆمبیلێکى شه‌حن بڕى 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گریێت. بۆ هه‌ر بارهه‌ڵگرێک بڕى 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گریێت. هه‌ر بارهه‌ڵگرێک هیچ جۆره‌ پشکنینێکى نه‌وێت 150 هه‌زار دینارى لێوه‌ردگریێت، ته‌نیا سه‌ره‌تاکانى بۆ مۆرده‌کرێت. بۆ هه‌ر پشکنینێکى فیزیایی و کیمیای و بایلۆجى به‌جیا پاره‌ وه‌رده‌گریێت.
تێبینى: به‌پێى به‌دواداچون له‌ رابردوودا هه‌ندێک له‌م کۆمپانیانه‌ که‌مته‌رخه‌مى زۆریان کردووه‌و ئاسانکاریانکردووه‌ بۆ هاتنه‌ ژوره‌وه‌ى کااڵى خراپ به‌شێکیشیان ئامێرى پێویستیان نیه‌ بۆ پشکننی..
12 -کۆمپانیاى دڵنیاى 5 هه‌زار له‌ هاواڵتى وه‌رده‌گرێت به‌ناوى دڵنیای و هیچ گرێبه‌ستێکى نیه‌.
13 –وه‌رگرتنى سێ هه‌زار دینار به‌ناوى رێکخستنى ریزى ئۆتۆمبیل.
14 -له‌م کابینه‌دا ڕێپێدان کراوه‌ بۆ دوو کۆمپانیا له‌ بامشاخ و په‌روێزخان به‌ناوى ته‌عقیمه‌وه‌ له‌ هه‌ر ئۆتۆمبیلێک 10 دۆالر وه‌به‌رگریێت بۆ هه‌ر هاتن و چونێک. له‌ راپۆرتێکى دیکه‌ى هاوپێچدا پرۆژه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ کارى ئه‌م کۆمپانیایانه‌ خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر کاره‌و کارى کام دامه‌زراوه‌ى حکومه‌ته‌و کام کاریش زیاده‌یه‌.
سێ : ترانزێت
ئێستا)15/8/2020 )ئه‌م گرفتانه‌ى که‌ لێره‌دا باسکراوه‌ به‌ به‌راورد به‌ شه‌ش مانگ پێش ئێستا که‌متر بووه‌.
-له‌ خاڵه‌ سنورییه‌کانه‌وه‌ به‌ناوى ترانزێت بۆ سوریا و به‌مه‌به‌ستى خۆدزینه‌وه‌ له‌ گومرگ به‌به‌رده‌وامى کااڵى جۆراو جۆر هاورده‌ ده‌کرێت، به‌شى هه‌ره‌ زۆرى ئه‌م کااڵیانه‌ش بۆ ترانزێت ننی، ترانزێت ده‌بێت ره‌زامه‌ندى ئه‌و واڵته‌ى هه‌بێت که‌ کااڵکه‌ى بۆ ده‌برێت. به‌ناوى ترانزێته‌وه‌ هه‌م کااڵی قه‌ده‌غه‌کراو ده‌هێندرێته‌ هه‌رێمى کوردستان، هه‌م گومرگ نادرێت، ترانزێت یه‌ک له‌سه‌ر پێنج گومرگ ده‌دات. ئه‌م هه‌نگاوه‌، جگه‌ له‌وه‌ى زیان به‌به‌رهه‌مى ناوخۆ ده‌گه‌یه‌نێت، مانگانه‌ش چه‌ندین ملیۆن دۆالر زیانى له‌ داهاتى گشتى داوه‌. بۆ منونه‌: -نوسراوى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى گومرگ ژماره‌ 4775 له‌ 18/3/2019 ره‌زامه‌ندى دراوه‌ به‌ داخڵکردنى 2000 هه‌زار ئۆتۆمبیلى خوار مۆدێل 2017 له‌ ئیرباهیم خه‌لیله‌وه‌ گوایه‌ ترانزێته‌ بۆ سوریا، وه‌زیرى دارایی ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه‌ به‌
داخڵکردنى و یه‌ک له‌سه‌ر پێنج گومرگ دراوه‌، پاش به‌دواداچون ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ نه‌ ڕۆشتووه‌ته‌ سوریا. له‌ 1/7/2019 به‌ ره‌زامه‌ندى وه‌زیرى دارایی بڕى 000.300 هه‌زار کارتۆن هێڵکه‌ به‌ناوى ترانزێته‌وه‌ بۆ سوریا هاتووه‌ته‌ ناو هه‌رێمى کوردستان، جگه‌ له‌وه‌ى له‌و  به‌هۆى نه‌خۆشى هێنانى هێڵکه‌ قه‌ده‌غه‌ بووه‌و هیچ گومرگێک نه‌دراوه‌، به‌ وته‌ى به‌رێوبه‌رى گشتى گومرگ ئه‌م هێلکه‌ نه‌چووه‌ته‌ سوریا. چاره‌سه‌ر: مۆڵه‌تى ترانزێت به‌بێ نوسراوى ئه‌و واڵته‌ى کااڵکه‌ى بۆ ده‌کرێت ناکرێت، له‌ کاتى نوسراویشدا ده‌بێت هێزێکى ئه‌منى پاسه‌وانى کااڵکه‌ بێت تا ده‌چێته‌ ئه‌و واڵته‌ى کااڵکه‌ى بۆ ترانزێت ده‌کرێت و به‌ نوسراوى گومرگیش ئاگاداری ورده‌کارى کااڵکه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ وه‌زاره‌تى دارایی.
چوار: به‌خشنی له‌ گومرگ.
ئێستا)15/8/2020 )ئه‌م گرفتانه‌ى که‌ لێره‌دا باسکراوه‌ به‌ به‌راورد به‌ شه‌ش مانگ پێش ئێستا که‌متر بووه‌، چه‌ند بڕیارێکیش ده‌رچو بۆ راگرتن و پێداچونه‌وه‌ى به‌خشینى گومرگى کاریگه‌رى هه‌بووه‌، به‌اڵم هێشتا به‌رده‌وامه‌. له‌الیه‌ن وه‌زیرى دارایی پێشووتر و پاشان به‌ڕێوبه‌رى گشتى گومرگ به‌خشیینێکى زۆرى گومرگى هه‌یه‌، هه‌ندێک مانگ به‌ ئه‌ندازه‌ى چه‌ندین ملیۆن دۆالر به‌خشینى گومرگى کراوه‌.
 به‌خشنی به‌ناوى پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانـ، به‌پێى یاسایی وه‌به‌رهێنان، ماوه‌ى 10 ساڵه‌ ئه‌و ئامێر و
کاێ‌لیانه‌ى بۆ پرۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان ده‌هێندرێت له‌ گومرگ ده‌به‌خشرێت، مادده‌یه‌کى یاسایى له‌ یاساى وه‌به‌رهێنان به‌کارهێندراوه‌ بۆ خۆدزینه‌وه‌ له‌ گومرگ بۆ چه‌ندین کااڵ که‌ په‌یوه‌ندیان به‌ پرۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ نیه‌، به‌ناوى وه‌به‌رهێنان داخڵکراون. به‌بێ یاسا نابێت به‌خشنی بۆ هیچ کااڵیه‌ک بکرێت، ئه‌و کااڵیانه‌ش به‌خشینیان بۆ ده‌کرێت ده‌بێت دڵنیابونه‌وه‌ بکرێت ئایا بۆ پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان ته‌رخانده‌کرێت یان بۆ بابه‌تێکى تر. پێنج: چه‌ند دۆسییه‌ک له‌ به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌کانى گومرگ.
_ به‌پێى رێکخستنه‌وه‌ى گومرگى بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌مو جۆره‌ کانزایه‌ک قه‌ده‌غه‌یه‌، به‌ێ‌لم ڕۆژانه‌ له‌
گومرگى ناوخۆیى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆک ، زیاتر له‌ 20 بارهه‌ڵگر مس، فافۆن، قوڕقۆشم، ستیل و پاترى و چه‌ندین موادى دیکه‌ ، ده‌برێته‌ ده‌ره‌وه‌.
_ چه‌ند کۆمپانیایه‌کى گه‌وره‌، کارى هه‌نارده‌کردنى فافۆن و مس ده‌که‌ن له‌ شێوه‌ى خشت ) قاڵب( که‌ له‌ بنه‌مادا ئه‌م کاره‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ و به‌ بڕێکى که‌م پاره‌ سه‌رجه‌م کاره‌کانیان بۆ ڕێک ده‌خرێت.
_ به‌پێى پێناسى گومرگى یه‌کگرتو، چه‌ندین جۆر کاێ‌ل قه‌ده‌غه‌ کراوه‌، به‌ێ‌لم به‌ به‌رده‌وامى دێنه‌ هه‌رێمى کوردستان، له‌وانه‌ چه‌ند ده‌رمانێکى مێرو کوژ، که‌ گومانى بونى ماده‌ى شێرپه‌جنه‌ى لێده‌کرێت، له‌ منونه‌ى تار و مارى ئێرانى و .......هتد
_ له‌ گومرگى ناوخۆیى گۆڕینى ماده‌ به‌ ماده‌یه‌کى تر که‌ گومرگى که‌مرت له‌سه‌ر بێت ئه‌جنام ده‌درێت، واتا جۆرى ماده‌که‌ ده‌گۆڕدرێت بۆ ماده‌یه‌کى تر ، بۆ منونه‌ گۆڕینى انرتنیت لیده‌) ته‌لیست( که‌ بۆ پاێ‌لوگه‌کان به‌کاردێت ده‌گۆڕدرێت بۆ به‌نزین و سه‌دان سه‌دان هه‌زار دۆالر گومرگى ئه‌ومادانه‌ به‌ نادیارى ماوه‌ته‌وه‌ .
تێبینى: ئه‌م دۆسیانه‌ به‌راورد به‌ شه‌ش مانگ پێیش ئێستا که‌مى کردووه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار