قائیمقامی ده‌ربه‌ندیخان: حکومه‌ت یه‌ک دینار هاوکارى زیانلێکه‌وتوانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی نه‌کردووه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی - ده‌ربه‌ندیخان
ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن، قائیمقامی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، له‌ساڵی 2015وه له‌سه‌ر پشکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و پۆسته‌دا ده‌ستبه‌کاربوه‌و له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی هاوڵاتی-دا باس له‌کۆمه‌ڵێک بابه‌تی جیاوازی وه‌ک قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتوانی بومه‌له‌رزه‌که‌و گرفتی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان که ساڵانێکه باس له‌وه‌ده‌کرێت پیسه‌و که‌ڵکی خواردنه‌وه‌ی نیه، هه‌روه‌ها باس له‌و پرۆژانه ده‌کات که دوای بومه‌له‌رزه‌که کهوتونەتەوهکار.
له‌سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا قائیمقام باسی له‌وه کرد له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربوونیه‌وه قه‌یرانی دارایى و نه‌بوونی موچه دروستبوهوه، ئه‌مه‌ش کێشەی بۆ ئه‌و به‌رنامه‌و پرۆژانه دروستکردوه که ئه‌و به‌نیازبوه ئه‌نجامی بدات، ئه‌و وتی «سه‌رەڕای قه‌یرانه‌که بێهبوانهبووین، له‌سه‌ر ده‌ستی ئێمه تونرا کێشه‌ی بێ ئاوی ده‌ربه‌ند چاره‌بکه‌ین، به‌نوسراو و داوای ئێمه، کارکردن له‌به‌نداوی دێوانه ده‌ستی پێکرده‌و توانیومانە گرفتی زه‌وی و زاری ناوچه‌که‌ش، زۆرینه‌ی چاره‌سه‌ر بکه‌ین».
مانگی یانزه‌ى ساڵی رابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌گوڕى ٧.٣ پله به پێوه‌رى ڕێخته‌ر هه‌رێمى کوردستانى گرته‌وه، گوڕى بومه‌له‌رزه‌که و زیانه‌کانى زیاتر له قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان ده‌رکه‌وت که به‌و هۆیه‌وه چه‌ند خانوویه‌ک ڕووخان و چوار که‌س له‌و قه‌زایه گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له ٥٠ که‌سیش برینداربوون.
هه‌موو نه‌سریه‌ی ئێمه ته‌نها یه‌ک ملیۆن دیناره، که ئه‌وه موچه‌ی قهرمانبهرێکی ئاساییه‌و به‌شی هیچ ناکات، ته‌نها بۆ پێداویستی رۆژانه‌و قرتاسیهیه
سه‌باره‌ت به‌هه‌نگاوه‌کانی دوای ئه‌و روداوه، ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن ئاماژه به‌وه‌ده‌کات بومه‌له‌رزه‌که کاره‌ساتێکی گه‌وره‌بوو ئه‌وان ئه‌زمونیان نه‌بوو له‌گه‌ڵ روداوی لهوشێوهداو هیچ تیمێکی تایبه‌ت نه‌بووه له‌ئاستی حکومه‌تدا له‌وکاته‌دا بێت به‌هانای هاوڵاتیانه‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێت «که‌رتی ته‌ندروستی له‌کۆی چوار خه‌سته‌خانه سیانیان له‌کارکه‌وتبوو، ئێستا دوانیان که‌وتوه‌ته کار‌و پاره‌ی پێوستیش دانراوه بۆ چاکردنی بیناکان، که‌رتی په‌روه‌رده‌ش 200 ملیۆنی بۆ ده‌رچووه«.
سه‌باره‌ت به‌گله‌یی هاوڵاتیان، هه‌نگاوی پێویست نه‌نراوه بۆ قه‌ره‌بوی زیانلێکه‌وتوان، قائیمقامی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ڵێت «له‌ئاستی حکومه‌ت هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ک نه‌دراوه‌ته هاوڵاتیان بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یان تائێستا یه‌ک دیناری حکومه‌ت نه‌دراوه‌ته هیچ هاوڵاتیه‌ک، ئه‌وه‌ی هه‌بوه هاوکاری و کۆمه‌کی خێرخوازان و سه‌رمایه‌داران و رێکخراوه‌کان بوه، چیمه‌نتۆو شیش و بلۆک و خوارده‌مه‌نی و که‌لوپه‌ل و پێداویستیان هێناوه‌و دابه‌شکراوه، بڕیاریشه وه‌زاره‌تی پلاندانان هه‌زار ته‌ن چیمه‌نتۆ بنێرن بۆ زیانلێکه‌وتوان.»
بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی به‌نداوه‌که‌ش ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، حکومه‌تی هه‌رێم ته‌نها بڕی یه‌ک ملیار دیناری بۆ خه‌رجکردوه‌و ئێستا ئه‌و پاره‌یه لهتهندهردایهو هه‌ندێک که‌موکوڕی پێ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، وتیشی «حکومه‌تی عێراقیش تیمی تایبه‌تی ناردوه بۆ پشکنین و بانکی نێوده‌وڵه‌تیش بڕیاریانداوه برێک پاره ته‌رخان بکه‌ن بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شانه‌ی پێویسته«.
پڕۆژه‌ى پاڵاوگه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ده‌ربه‌ندیخان به‌پێی گرێبه‌ستی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و کۆمپانیای جێبه‌جێکار ده‌بوو سێ ساڵ پێش ئێستا ته‌واو بکرایه، به‌ڵام ئێستا پڕۆژه‌که ته‌واونه‌کراوه، ده‌رباره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه قائیمقام ده‌ڵێت «راسته ئه‌و پرۆژه‌یه چه‌ند جارێک وه‌ستاوه، به‌ڵام له‌دوای بومه‌له‌رزه‌که یه‌کێک له‌وپرۆژانه‌ی ئێمه داکۆکیمان له‌سه‌رکردوه‌و حکومه‌تیش پاره‌ی پێویستی بۆ ته‌رخانکردوه‌و ئێستا کاری تێدا ده‌کرێت».
به‌وته‌ی به‌شێک له‌هاوڵاتیان دووهه‌فته‌یه کاره‌بای نیشتیمانی له سنوری ده‌ربه‌ندیخان که‌مبۆته‌وه بۆ 15 کاتژمێر، ده‌رباره‌ی که‌می کاره‌با، مامۆستا ناسیح وتی «کاره‌با کێشه‌یه‌کی گشتگیره‌و هه‌موو کوردستانی گرتوه‌ته‌وه، کێشه‌ی که‌می کاره‌با هه‌رده‌بێت، ناکرێت بڵێت ماده‌م کاره‌باکه له ده‌ربه‌ندیخان به‌رهه‌مده‌هێنرێت ده‌بێت ئێره 24 کاتژمێر کاره‌بای هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هاوڵاتیانیش بڕیاربده‌ن به‌کۆی ده‌نگ ئێمه‌ش پشتگیری له‌دانانی سیسته‌می ئه‌مپێر ده‌که‌ین وه‌ک ناوچه‌کانی تر».
له‌به‌شێکی تری چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن، باسی له‌وه‌کرد گرفتی سه‌ره‌کی ئێستای ئه‌وان نه‌بوونی بودجه‌و قه‌یرانی داراییه، ئه‌و وتیشی «هه‌موو نه‌سریه‌ی ئێمه ته‌نها یه‌ک ملیۆن دیناره، که ئه‌وه موچه‌ی قهرمانبهرێکی ئاساییه‌و به‌شی هیچ ناکات، ته‌نها بۆ پێداویستی رۆژانه‌و قرتاسیهیه«.
ڕێگاى نێوان شاره‌زوور ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆى ئه‌وه‌ى یه‌ک سایده به «رێگای مه‌رگ» ناسراوه و ماوه‌ی شه‌ش ساڵه پڕۆژه‌ی به دوسایدکردنی به ته‌واو نه‌کراوی به‌جێهێڵراوه‌و به‌پێى ئامارێکى نافه‌رمیش له‌ساڵی رابردودا زیاتر له 40 رووداوى هاتوچۆ له‌و رێگایه روویانداوه.
ده‌رباره‌ی ته‌واونه‌کردنی ئه‌و رێگایه، قائیمقام ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد چه‌ند جارێک نوسراویکردوه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، دواین هه‌وڵیشی ئه‌وه‌بوه سه‌ردانی وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کردوه‌و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یداوه که به‌منزیکانه به‌دواداچوون بۆ گرفته‌کانی بکرێت و هه‌وڵبدرێت به‌ده‌ستبه‌کار بکرێته‌وه تێیدا.