هێزێکى ئه‌منى زۆر له‌ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا جێگیرکرا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوای بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌روازه‌یه‌كی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، هێزێكی ئه‌منی زۆری عێراقی له ناوچه‌كه بڵاوه‌ی پێكرا.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك مزگه‌وتی ئوم ئه‌لتبوڵ له ناوچه‌ی یه‌رموكی نزیك له شه‌قامی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بیسترا.
ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵێن: "دواتر هێزێكی ئه‌منی زۆر بڵاوه‌یان پێكرا و چوارده‌وری ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزیان له لای قادسیه و فڕۆكه‌خانه‌وه گرت".
تا ئێستاش هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌ڕمی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه و بڵاوه‌پێكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار