ترەمپ: پێش ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رهه‌مدەھێنرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له سێ بۆ چوار هه‌فته‌ی داهاتوودا وڵاته‌كه‌ی بڵاوکردنەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا راده‌گه‌یه‌نێت واتە پێش ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئەو وڵاتەیە کە بڕیارە لەسەرەتای مانگی 11 بەڕێوەبچێت.
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به تۆڕی ئەی بی سی نیوز راگه‌یاندووە، بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە کۆتایی نزیک بووەتەوە و کەمتر لە چوار هەفتەی دیکەیان پێویستە بۆ بڵاوکردنەوەی ڤاکسینەکە.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگه‌یاندبوو، وڵاتەکەی ده‌توانێت پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رهه‌مبهێنێت.
هاوکات، ناوه‌ندی چاودێری و پێشگیری له نه‌خۆشیه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌موو ویلایه‌ته‌كان به‌رپرسانی ته‌ندروستی گشتی ئاگاداركردووەتەوە، كه پێویسته ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنی كوتانی كۆرۆنا بكه‌ن له كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌م یان سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووەمی ئه‌مساڵ.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ماوەی رابردوودا رەخنەی ئەوە لە دۆناڵد ترەمپ دەگیرا، بەوەی بەمەبەست بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ کاتی نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دوادەخات و دەیەوێت وەک بانگەشەیەک بۆ هەڵبژاردنەکان بەکاریبهێنێت کە بڕیارە لە ٣ی تشرینی یەکەمدا بەڕێوەبچێت.