پارتی پێیوایە یەکێتی مل بۆ خواستەکانی نادات لەکەرکوک

یەکێتی، پارتی تۆمەتبار دەکات کە لەسەر داوای تورکیا سێ ساڵە نەگەڕاوەتەوە کەرکوک، بەڵام پارتی دەڵێت شارەکە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە داگیرکرا

4 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی، ماردین نورەدین

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان مل نادات بۆ خواستەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لەچوارچیوەی پڕۆژەیەکدا ئامادەی کردووە لەکەرکوک. یەکێتی پارتی تۆمەتباردەکات بەوەی لەسەر داوای تورکیا ماوەی سێ ساڵە نەگەڕاوەتەوە کەرکوک، بەڵام پارتی دەڵێت شارەکە لەلایەن حەشدی شەعبیەوە داگیرکراوەو بەبێ پڕۆژەی خۆیان ئامەدەنین بگەڕێنەوە.

دوێنێ یهکشهممه 20ى ئهیلول بهرپرسى مهڵبهندى کهرکوکى یهکێتى نیشتمانى کوردستان رایگهیاند،  کێشهکانى کهرکوک پهیوهندى بهناکۆکى پارتى و یهکێتییهوه نییهو «پارتى خۆى نایهوێت بگهڕێتهوه شارهکه لهبهر تورکیا». بەڵام پارتی دەڵێت ئەو قسانە راست نین.

ئەو قسانەشی لهبارهگاى مهڵبهندى حزبەکە کرد لەکەرکوک دوای ئەوەی لایهنه کوردییهکانى شارهکهی کۆکردەوە بهبێ ئامادهبوونى پارتى و تیایدا لهبارهى چهند پرسێکهوه گفتوگۆیان کرد.

عەدنان کەرکوکی وتەبێژی سەرکردایەتی پارتی لەکەرکوک رایگەیاند حزبەکەی باشداری کۆبوونەوەی حزبەکان ناکات لەکەرکوک چونکە ئەو پێیوایە شارەکە «داگیرکراوە». وتیشی «قسەکانی بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوک  ئەسڵ و ئەساسیان نییەو دوورن لەڕاستییەوە، هیچ قابیلی قبوڵ نییە».

عەدنان کەرکوکی بە ھاوڵاتی وت «هەتا ئەو داگیرکارییە سەربازییە لەکەرکوک بێت کە هیچ کەشوهەواو بارودۆخێکی دیموکراسی و ئاشتی و ئازادی تێدا نییە، ناتوانرێت چالاکی مەدەنی یان چالاکی سیاسی تێدا ئەنجامبدرێت، بۆیە کە پارتی بەو شێوەیە ناگەڕێتەوە کەرکوک، ئەم دەسەڵاتەی کەئەمڕۆ لەکەرکوکە بەدەسەڵاتێکی شەرعی نازانین».

لهدواى  کۆبوونهوهکهی دوێنێی پارتە کوردییەکان لەکەرکوک محهمهد دووشیوانى بهرپرسى مهڵبهندى کهرکوکى یهکێتى به رۆژنامهنوسانى راگهیاند، کۆبوونهوهکه لهسهر کێشهکانى ئهمڕۆى کهرکوکه بهتایبهت تهعریب و هێنانى عهرهب.

سەبارەت بە پرۆسەی تەعریبکردنەوەی ناوچە کوردیەکان کە بەم دواییانە دەستی پێکردووەتەوە، عەدنان کەرکوکی وتی «کاتێک کورد دەسەڵاتی هەبوو تەعریب دەسڕایەوە، پۆستی خۆی هەبوو حاکمی شار بوو، ئەمڕۆ بەسەر کەرکوک هاتووە کێ بەرپرسە لێی ئەوان (یەکێتی) بەرپرسیارن».

لەگەڵ ئەوەشدا دوێنێ حزبەکان بەبێ پارتی کۆبوونەوە، محەمەد دووشیوانی وتی «کۆبوونهوهى لایهنه کوردییهکان بۆ ئهوهیه که یهکههڵوێست و یهکدهنگ بین تا بهیهکهوه بڕیارو سیاسهتێکى هاوبهشمان ههبێت».

وتیشى «له راگهیاندنهکان وا پیشاندهدرێت کهکێشهکانى ئهمڕۆى کهرکوک پهیوهندى به ناکۆکى پارتى و یهکێتییهوه ههیه، ئهوهش دووره لهڕاستییهوه، پارتى ئهگهر دهیهوێت بگهڕێتهوه کهرکوک با بارهگاکان و سهرجهم پۆسته ئیدارییهکانى وهربگرێتهوه، بهڵام مهسهلهکه ئهوهیه پارتى لهبهر تورکیا ناگهڕێتهوه کهرکوک».

بهرپرسى مهڵبهندى کهرکوکى یهکێتى جهختى لهوهشکردهوه، بڕیاریانداوه لیژنهیهک پێکبهێنن له لایهنه کوردییهکان لهسهر کێشهکانى کهرکوک سهردانى ههردوو حکومهتى عێراق و ههرێم بکهن.

لهدواى رووداوهکانى ١٦ى ئۆکتۆبهرهوه پارتى بارهگاکانى له کهرکوک داخستووهو تائیستاش نایهوێت بگهڕێتهوه کهرکوک بههۆکارى ئهوهى دۆخى شارهکه ئاسایى نهکراوهتهوه.

عەدنان کەرکوکی «پارتی پڕۆژەی هەیە، پڕۆژەکەشی بۆ ئاساییکردەوەی دۆخی کەرکوکە، پڕۆژەکە هەموو لایەنەکان قبوڵیانە و گفتوگۆی لەسەرە، لەچاودێری یونامی چەندین کۆبوونەوە کراوە، بەڵام هەتا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێکەوتنی کۆتایی، بۆیە پارتی بەو شکڵە نایەتە کەرکوک کەهیچ دەسەڵاتێکی نەبێت و هیچ کەشوهەوایەکی ئازادی  نەبێت».

سەبارەت بەو وتەیەی مەحەمەد عوسمان کە دەڵێت یەکێتی و پارتی هیچ کێشەیەکییان نییە، پارتی دەتوانێت بێتەوە سەر پلەو پۆستەکانی پێشوی، عەدنان کەرکوکی وتەبێژی سەرکردایەتی پارتی لەکەرکوک بە ھاوڵاتی راگەیاند «پارتی بیری لەپۆست نەکردۆتەوە لەکەرکوک بیریشی لێناکاتەوە».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار